Dangikrekar.com
سەرنوسەر

سەروتار /٨ی مــارس ڕۆژی جیهـانی ژنـــــــــــان، ڕۆژی ژنـــانـی کرێکـارو کارمەنـدانـیشە

سەر وتار

نوسینی خەسرەوسایە 

٨ی مــارس ڕۆژی جیهـانی ژنـــــــــــان،

ڕۆژی ژنـــانـی کرێکـارو کارمەنـدانـیشە

جیاکاری وتوندوتیژی لەدژی ژنان وستەمگەری وپلەدوکردنیان، یەکێکە لەکۆڵەکەکانی نیزامی سەرمایەداری. سەرمایەداران و دەسەڵاتەکەیان، لەهەر ولاتێکدا، بەئاستێک و بەشیوازێکی جیا ئەم ستەم جیاکاریە بەسەر ژناندا دادەسەپێنن وپەرەی پێدەدەن، ئامانج لەم کارەشیان لەبنەڕەتدا، بۆ لەتوپەت کردنی ڕیزی یەکگرتوی کرێکاران و لێدانە لەدەرکەوتنی ئینسانی کرێکار وەک چینێکی ناڕازی، کەڕۆژانە ناڕازیە بەرامبەر بەهەلومەرجی کارو ژیانیان.  لەلایەکی تریشەوە جیاکاری وستەمکێشی بۆ سەر ژنان، تەنها لەمەودای کۆمەڵایەتی و مافە فەردی ومەدەنیەکانی ژناندا نامێنێتەوە و بەپیویست سەردەکێشیتە جۆرێکی تایبەت لەجیاکاری وستەمەوە، لەبوارەکانی کار و بەرهەمهێناندا. واتە ژنانی کرێکار وکارمەند، بەهۆی ئەوەوە کەلەکۆمەڵگادا جیکاری و سەتەمێک لەسەرژنان هەیە، ئەم ستەم وجیاکاریە لەبەدەستهێنانی فرسەتی کار، لەدیاریکردنی ئاستی موچەو سەعاتکار وهەموو ئەو مافانەی کەکرێکارێکی پیاو دەیگرێتەوە، ڕەنگدەداتەوە. بەدیویکی تردا کرێکار وکارمەندانی ژن بەهۆی ژنبونیانەوە، وەک نانهێنەر و سەرپەرشتیاری خێزان حسابیان بۆ ناکرێ ومافو ئیمتیازاتەکانیان لەچاو کرێکارو کارمەندێکی پیاودا کەمترە وجیاکاریان لەگەڵ دەکرێ. تەنانەت بەهۆی کاردابەشکردنێکی کۆمەڵایەتیەوە، کەلەنیزامی سەرمایداریدا داسەپاوە، لەلایەک ”کاری ژنانە“، واتە ئەو جۆرەکارانەی پیاوان نایکەن وتایبەت دەکرێن بەژنان، وە لەلایەکیتریشەوە، کاری ناوماڵ، کەڕوی لەبەرهەمهێنانەوەی هێزی نوێی کارو ئامادەکردنی نەوەکانی داهاتوە لەبەردەم بازاڕی کاردا.. ئەم جۆرەکارانە کەلەسەر بنەمای دابەشبون و جیاکاری ڕەگەزی لەنێوان ژن وپیادا بۆتە نۆرمێک لەکۆمەڵگای ئەمڕۆدا، جگەلەوەی بەچاوی سوکەوە سەیردەکرێت، هاوکات یان کرێکەی کەمترە وەیان بێبەرامبەرە. ئەمەش لەدوا ئەنجامدا هێزی کاری هەرزان دەخاتە بەردەست سەرمایەداران وخاوەنکارەکانەوە ودەبێتە سەرچاوەی قازانجهێنەری زۆر بۆیان.

کەوایە ئەگەر ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی راوەستانەوە بێت بەرامبەر ئەو جیاکاری و ستەمکێشیەی کەلە کۆمەڵگادا بەسەر ژنانەوەیە، ئەوا لەبنەڕەتەوە ئەم ڕۆژە ڕۆژی ژنانی کرێکارو کارمەندیشە، ڕۆژی ئەوانیشە کەلە دوو سەرەوە زوڵموستەمیان لێدەکرێ، جارێک وەک ئەوەی ئەوان ژنن ووەک هەر ژنێکیتر لەکۆمەلگادا ماف وئازادیەکانیان لێزەوتدەکرێ و بەهۆی ژنبونیانەوە جیکاریان لەچاو پیاواندا لەگەڵدا دەکرێ ومافی هاوڵاتی بونی یەکسانیان پێشێل دەکرێ، جارێکی تریش وەک ئەوەی کرێکارو کارمەندن، مافو ئیمتازاتەکانیان لەکاری چونیەک لەگەڵ پیاواندا پێنادری وجیاکاری و ستەمیان لیدەکرێت.

٨ی مارس وەک ڕۆژێک بۆ بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان وخەبات بۆ کۆتاییهێنان بەجیاکاری وهەمو ئەو ستەمکێشی وبێمافیەی بەسەر ئینسانی ژنەوەیە، دوجار  ڕۆژێکە بۆ بزوتنەوەی کرێکاریی و خەباتی کرێکاران لەپیناو کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکساندا.

کرێکاران بۆ ئەوەی خۆیان لەستەم وچەوساندنەوەی چینایەتی ونیزامی کاری بەکرێ ڕزگار بکەن دەبێ کۆمەڵگا لەهەر جۆرە ستەم وجیاکاریەک کەبەناوی ژنبون وپیاوبونەوە، لەئینسانەکان دەکرێ، پاک بکاتەوە. خەباتی کرێکاران بەگشتی وهەوڵ وتێکۆشانی ژنانی کرێکارو کارمەند لە٨ی مارسدا، گۆشەیەکی سەرەکیە بۆ بەدیهێنان وپاراستنی یەکیەتی و یەکگرتویی ڕیزەکانی کرێکاران ودەرکەوتنی وەک چینێکی کۆمەڵایەتی کەخەبات دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی بێچین وچەوسانەوە ونەهیشتنی هەرجۆرە جیکاری وستەمێک کەلەژنان دەکرێ. لەم ڕوانگەیەوە  کرێکارانی هوشیارو پێشڕەو وڕابەرانی کرێکاری لەپێناو  یەکخستنی ڕیزەکانی کرێکاران وڕاکێشانی ژنانی کرێکارو کارمەند بۆ ڕیزی خەباتەکەیان، ئەرکیانە لەدژی هەرجۆرە بیروباوەڕێکی پیاوسالاری وکۆنەپەرستانە وهەمو ئەو داب ونەرێتانەی ژنان جیادەکەنەوە ولەخەباتی بەشەکانی کۆمەڵگا ودایان دەبڕێنن ڕابوەستنەوە.

 

 

Related posts

کورتە مێژوویەکی سەرهەڵدانی سەندیکاکان لەسەر ئاستی جیهاندا!

Dangi Krekar

دوکرێکاری لاو لەڕوداوێکدا گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

سەرنجێک لە دیاردەی بێکاری وسیاسەتی حکومەتی هەرێم  شاباز مەحمود:

Dangi Krekar

Leave a Comment