Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە

خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە

دەنگی کرێکار

زنجیرەیە نارەزایە تی 

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە گەرمیان گردبونەوە

و دەڵێن، چەندین ساڵ خزمەتمان هەیە و داوا دەکەن دابمەزرێنرێن و بکرێن بە هەمیشەیی. نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ژمارەیان ٣٢٥ کەسە، بەڵام تەنها ١٩ کەس ناویان هاتووەتەوە بۆ لەجێدانان. هاوکات، دەرچووانی دانەمەزراو لە هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، چەندین ساڵە خوێندنیان تەواو کردووە و حکومەتی کاربەڕێکەر دایانامەزرێنێت، دەشڵین بە نایاسایی چەندین کەس دامەزرێنراون.

لە سلێمانیش مامۆستایان و فەرمانبەران دوای بایکۆتکردنی کارەکانیان مانیان لە خواردن گرتووە

و هەموو فەرامبەران لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەو كەركوك ناڕازین، چونكە مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان دابەش ناكرێت و فشاریان لەسەرە

لە ڕاپەڕینیش خۆبەخشانی كەرتی تەندروستی گردبونەوەو

بە ووتەی خۆیان ژمارەیان نزیكەی 500 كەسەو ماوەی دوو مانگە بایكۆتی ناوەندەكانی تەندروستیان كردووە. وتیشیان: لەو ماوەیەدا كە بایكۆتمان كردووە تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك گوێی لێنەگرتووین و لەسەر هەڵوێستمان بەردەوام دەبین تاوەكو داواكارییەكەمان جێبەجێ دەكرێت

ئە مانە و دە یان نارەزایە تی تر  هە یە لە شارو شارۆچکە جیاوازەکان

Related posts

  ڕێنمایی بۆ خۆ تۆمارکردن لەئۆفیسەکانی دۆزینەوەی هەلیکاردا

Dangi Krekar

 بەهۆی پێنەدانی مووچەوە نزیكەی ٦٠ هەزار مامۆستا بایكۆتی دەوامیان کرد!

Dangi Krekar

ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار بەزمانی ئینگلیزیی /پیدی ئێف

Dangi Krekar

Leave a Comment