بڕی مووچەکەم ٢٣٠ هەزار دینارەو دەڵێن بۆتان پاشەکەوت دەکەین!
| دەنگی کرێکار:
دەیان کارمەندو کرێکاری ژینگەپارێزی خەستەخانەی شەهید خالید گەرمیانی لەکەلار ماندەگرن بەهۆی هەواڵی پاشەکەوت و دواخستنی مووچەکانیانەوە. داوادەکەن مووچەکانیان هێندەی تر ڕانەگیرێت کەبووەتەهۆی زیاتر نالەباری دۆخی ژیانیان. ئەوان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی کە هەم مووچەکانمان هێندە کەمە بەشی هیچ ناکات و لەجیاتی زیادکردنی، کەچی بەناوی پاشەکەوتیشەوە گەورەترین کارەساتیان بەسەردا هێناوین و ئەو مووچەکەمەشمان پێڕەوا نابینن و ڕایانگرتووە وەک بڵێیت خۆمان عەقڵمان بەوە نەشکیت کەچۆن پارە پاشەکەوت بکەین. داوا لەحکومەت ئەکەن لەمەزیاتر ژیانیان تێکنەشکێنن و هەرچی زووترە مووچەکانیان پێبدرێت. شایانی باسە، ژنەکرێکارێکی خەستەخانەی ناوبراو دەڵێت: بڕی مووچەکەم ٢٣٢ هەزار دینارە لەکاژێر ٦ بەیانیەوە هەتا کاژێر دووی دوانیوەڕۆش لەناو کارکردندام، ئێمە بەهیوای زیادکردنی مووچەکانمان بووین، کەچی ئەویشیان ڕاگرتووە بەناوی پاشەکەوتەوە.