Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

بۆچی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گرنگە بۆ کرێکاران

بۆچی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گرنگە بۆ کرێکاران

   بازیان/ پەیامنێری   دەنگی کرێکار

لەمڕۆژانەدا لەگەڵ چەند کرێکارێک قسەوباسێکمان کرد لەسەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەسیان دەستەبەرییان بۆ نەکراوە، یەکێک لەوان ووتی: کەسێکی ئیدارەی کارگەکەمان پێی ڕاگەیاندین دەستەبەری هیچ قیمەتێکی ئەوتۆی نیەو لەجیاتی ئێوە بم هەرگیز بیری لێناکەمەوە!. بەپێچەوانەوە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران گرنگی خۆی هەیە، هەرکرێکارێک کە ساڵانە کار ئەکات، بەبێئەوەی لەودیوی ساڵەوە چارەنوسی دیار بێت. ئەگەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی نەبێت، ئەوا کۆی هەموو ئەو ساڵانەی خوێن و ڕەنجی هەروا ئاسان بەبا ئەڕوات. بەڵام کاتێک کرێکارێک دەستەبەر ئەکرێت، پاش ١٥ و ٢٠ ساڵ یان زیاتر، لانیکەمی ڕەنجەکەی بەمووچەی مانگانە بۆ ئەگەڕێتەوەو وەک خانەنشینێک ژیان بەسەرئەبات.

بێگومان ئەم خانەنشینیە هیچ نەبێت بۆشاییەک لەژیانی دابیندەکات بۆ تەمەنی پیری و پەککەوتەیی، ئەمەش هیچ نەبێت بارگرانییەکی لەکۆڵدەبێتەوە، ئایا ئەم دەستەبەرییە باشتر نیە لەوەی کە هەر نەبێت؟

کەواتە پێویستە هەر کرێکارێک لەیەکەمین ڕۆژی دەستبەکاربونیەوە  هەوڵبدات خۆی دەستەبەر(ضمان) بکات وبەدواداچون بۆ دەستەبەریەکەی بکات تابزانێت خاوەنکارەکەی زەمانی خانەنیشینیەکەی بۆکردوەیان نا.

دەستەبەری کۆمەڵایەتی مافێکی بێئەملاوئەولای کرێکارانە. کرێکاران دەبێ داهاتوی خۆیان وخێزانەکانیان فەرامۆش نەکەن و هەر لەئێستاوە بیری لێبکەنەوە، ئەوەی خاوەن کۆمپنیاو کارگەکان بەگوێی کرێکارانیدا دەدەن، تەنها بۆئەوەیە کەئەم مافەی کرێکاران نەدەن وخۆیان بدزنەوە لەپێدانی ئەوبەشەی کەدەکەوێتە سەریان  وبەپێی یاسای کار بۆیان دیاریکراوە.

لەمبارەوە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار  ئامادەیە لەڕیگای پارێزەرانی خۆبەخشەوە  ڕێنوێنی پێویست بەکرێکاران بدات، تا ئەم مافەی خۆیان زامن بکەن.

هەربۆیە کرێکاران نابێت گوێ بەقسەی خاوەنکار وهیچ کەسێک بدەن و لەهەوڵی داهاتووی خۆیاندا بن وخۆیان دەستەبەر بکەن بۆئەوەی بتوانن مووچەی خانەنشینی  مسۆگەر بکەن و لەسەردەمانی بەساڵاچونیاندا، سودی لێوەربگرن.

بۆ بەدەستهێنانی ڕینمایی یاسایی زیاتر، بەم ژمارە تەلەفونانەوە پەیوەندی بگرن:

 

07501909675      07702237250

 

 

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ئامادەیە ڕینمایی وهاوکاری بەخۆبەخشانە وبێ بەرامبەر پێشکەش بکات

 

 

Related posts

بەشێک لەچاوپێکە وتنی شاباز محمود لە ڕادیۆ گۆڕان

Dangi Krekar

 شەڕی بودجە، شەڕی ئێمەی کرێکاران نییە!

Dangi Krekar

کرێکاران تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە و ڕێکخراوبوونی خۆیان دەتوانن، گۆڕانکاری لەئاستی کرێکانیاندا بکەن! 

Dangi Krekar

Leave a Comment