Dangikrekar.com
وتار

کۆتایی بەدەسەڵاتی ئەسەد هێنرا!

کۆتایی بەدەسەڵاتی ئەسەد هێنرا!

    مەحمود حەلاق 

دوای زیاتر لە ١٣ساڵ لەجەنگ لەسوریادا، ڕووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخێرایی کۆتایی لەناکاوی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەدی هێنایە پێشەوە کەڕاستەوخۆ بەندە بەململانیی جەمسەرەکانی سەرمایەداری جیهانی و دەولەتانی ناوچەکەوە. سەرەڕای ئەوەی لەدرێژەی ئەم شەڕە دەیان هەزار کەس کوژراون و سەدان هەزاریش برینداربوون و چەند ملیۆن کەسیش ئاوارەو ماڵ وێران بوون، بەڵام زەرەرەومەندی یەکەم زەحمەتکێشان و چینی کرێکاری ئەو وڵاتەیە. بەڵام ئەوەی کەلەئێستا دەگوزەرێت تەنها کۆتایی هاتنە بەدەسەڵاتێك کەهاوپەیمانی ڕوسیا بووەو ئەوەشی کەهێنرایەوە سەر سەحنەی سیاسی لەڕێگای تورکیاوە، ئەو بەشە بوون کە هەتا دوێنێ لەناو لسیتی تێرۆردا بوون و بۆ دەرپەڕاندنی ئێران، ئامریکاو غەرب چرای سەوزی بۆداگیرساندن و بەئاسانی هێنایانەوە بۆسەر دەسەڵاتی سیاسی لەو ووڵاتەدا. جەنگ و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەقیمەتی لەخوێن هەڵکێشانی غەززەو باشوری لوبنان و ئەم دواییانەش سوریا،  نیشانیداوە کە جگە لەدوبارە بوونەوەی هێزو دەسەڵاتی سەرمایەدارانی  ناوخۆیی و کومپانیاکانی ئەمریکا وغەرب بۆ ئارایشتێکی تر، نەک هەر هیچ خێرو بێرێکی بۆ زەحمەتکێشان و چینی کرێکار نابێت، بەڵکو ڕاستەوخۆ بزووتنەوەی  کرێکاری بۆ چەندین ساڵی دیکە ئەباتە دواوەو بەم هۆیەشەوە هجوم و پەلاماری کۆمپانیا تاڵانچیەکان لەپێناوی کەڵەکەی سەرمایەو بازاڕسازی خۆیاندا، هێندەی تر ژیان و گوزەرانی خەڵک و بەتایبەت چینی کرێکار لەبەریەک هەڵدەوەشێنیتەوە…

چینی کرێکار، سەرەڕای ئەوەی زەرەرەومەندی یەکەم بووە لەناو ئەم هاوکێشە خوێناوییانەدا،  بەڵام جێگای خۆیەتی کەهەوڵبدات وبتوانیت ڕیزی سەربەخۆی خۆی لەم هێزانە جیابکاتەوەو لەبەرەیەکی یەکگرتوی جەماوەری و چینایەتیدا پێبنێتەمەیدانەوە. ئەم دەتوانێ چرایەکی ئومێد بێت  بۆ کۆتاییهێنانی بەدەردو مەینەتیەکانی تا ئێستا و بەدەستەوەگرتنی چارەنوسی کۆمەڵگای سوریا، بەجۆرێک کەلەبەرژەوەندی کرێکاران وجەماوەری زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتەدابێت.

 

Related posts

ژمارە ٥٢ دە نگی کرێکار بە پیدی ئێف

Dangi Krekar

دواستوون /ڕیکخراوبوونی کرێکاریی، تەنها چەکە بۆ گۆڕێنی ئەم هەلومەرجە داسەپاوە، بەسەر کرێکاراندا!

Dangi Krekar

ژنان و مافەکانیان لەیاسای کاردا

Dangi Krekar

Leave a Comment