Dangikrekar.com
هەواڵ

   لەیەکی ئایاردا، کرێکاران لەچەندین وڵاتی جیهان، بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕێپێوانی فراوانی جەماوەری، ڕۆژی یەکی ئایاریان بەرز ڕاگرت!

   لەیەکی ئایاردا، کرێکاران لەچەندین وڵاتی جیهان، بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕێپێوانی فراوانی جەماوەری، ڕۆژی یەکی ئایاریان بەرز ڕاگرت!

|   دەنگی کرێکار:

بەپێی نەریتێکی دێرین کەسەدەیەک لەمەوبەر کرێکارانی جیهان دەستیان داوەتێ، ڕێوڕەسمی ڕۆژی یەکی ئایارە. ڕۆژێک کە کرێکاران لەهەرساڵدا، نمایشی چینایەتی خۆیان، بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و سازدانی ڕێپێوانی جەماوەری ئەم نەرێتە بەدەستەوە دەگرن. ئەمساڵیش ڕۆژی چوارشەممە لە یەک کاتدا لە چەندیدن وڵاتی جیاجیای جیهان، لەئاسیاو ئەوروپاو ئەمریکاو ئەفریقیاو ئوسترالیا، یەکی ئایار بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوە کرێکارایەکان، سەندیکاو یەکیەتیە کرێکاریەکان، ڕێکخراوەکانی دژ بەجەنگ و بەرەیەکی فراوان لەهەڵسوڕاوانی دژی ڕاسیزم وتێکدانی ژینگە، ڕێکخراوەکانی ژنان و داکۆکیکاری مافە مەدەنیەکان، لەپاڵ چینی کرێکاردا بۆ مەحکومکردنی دۆخی ژیان ونیزامێک کەسەرمایەداران دایان سەپاندووە، ڕاوەستان و ڕۆژی یەکی ئایار یان بەرزراگرت.

لە یەکێک لەوتارە پڕ سۆزەکانی ڕابەرانی چینی کرێکاردا، کەلەم ڕۆژەدا پێشکەشکراوە هاتوە:

” چیتر بارگرانی قەیرانی دارایی چینی بۆرژوازی لە ئەستۆ ناگرین! چینی کرێکار چیتر بەرگەی هەژاری و سەختی ناگرێت”.. “لە دڵی وڵاتە پیشەسازییە پێشکەوتووەکانی جیهانەوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خوێناوی و ئەفریقای “جێهێڵراو” لە برسێتیدا؛ ئێمە هیچ پاساوێک قبوڵ ناکەین. ئەو سامان و سەرمایەیەی ئەمڕۆ له دنیادا کۆبۆتەوە لەدەستی حکومەتەکان و کەمینەیەکی سەر بەچینی بۆرژوازییدا، بەرئەنجامی کاری ئێمەی کرێکاره، وئەگەر بخرێتە خزمەتی خۆشگوزرانی خەڵکەوە بەشی ئاسوودەیی هەموو خەڵکی جیهان دەکات” .. ” ئیتر ئەم پرۆسەیە قبوڵ ناکەین؛ بەم سەرمایە و سامانە کە بەرهەممان هێناوە کۆتایی بە هەژاری و بێکاری و شەڕ و برسێتی دەهێنین. مرۆڤایەتی شەڕ و برسێتی نایەوێت! ئەم شمشێرە دوودەمە لە ئێوە دەبەین. ئێمە چیتر تەنها تەسلیمی کارێکی هەرزان و کەمی حەقدەست نابین، بەڵکو دەستبەرداری سیستەمی کۆیلایەتیش دەبین کە جگە لە قازانج و سەرمایە هیچی لە گیرفانی ئێمەدا نییە و ئەم پەیوەندییە سەرمایەدارییانە هەڵدەوەشێنینەوە”.

خاڵێکی دیکە کەکرێکاران لەئایاری ئەمساڵدا نیشانیاندایەوە، پەیامی یەکێتی و یەکگرتوویی چینایەتی بەهێزی کرێکاران بوو؛ چینی کرێکار ڕایگەیاند کە تاکە چینێکە لە ئەوروپا و ئەمریکاوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ کوشتن و جینۆسایدکردنی بەشێک لەم چینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەژێر بۆمببارانی حکومەتی ئیسرائیل و وڵاتانی پشتیواندا کوشتنی تەواوی چینی کرێکاری جیهانە. برسیکردنی هەر بەشێک لە چینەکەمان واتە بێکاری و هێرشکردنە سەر سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی چینی کرێکار؛ بۆیە لە یەکەمی مانگی ئایاری ئەمساڵدا چینی کرێکار بە یەکگرتوویی و بە یەک دەنگ لە دژی کوشتار و جینۆساید و دژی میلیتاریزم و ئەو کەشوهەوا سەربازییە وەستانەوە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا زاڵە. هاوکات لەگەڵ دەنگدانەوەی سروودی نێودەوڵەتی، زۆرێک لە پۆستەر و لافیتەی سەندیکاکان و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکانی یەکی ئایاری ئەمساڵ، دژ بە کوشتن و جینۆسایدی خەلکی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە کەشوهەوای شەڕ و سەربازی لە جیهاندا بوون.

بە وتەی “مایک لینچ”، سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی شەمەندەفەر و شەمەندەفەری شارەکان لە ئینگلتەرا، “خەڵکی پێشکەوتنخواز و شارەزای جیهانی ئەمڕۆ تەنها بۆ نان پەروەردە نین، بەڵکو لە جیهانێکدا کە سەرچاوە و سەروەت و سامان لەبری نانیان هەیە”. خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بۆ هەمووان، پەروەردە و تەندروستی ئازاد بەفیڕۆ دەچێت لە مافیای بازرگانی و سەربازیدا، چینی کرێکار کە بناغە و بزوێنەری سەرەکی قازانج و بەرهەمهێنانە، بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن بۆ جیهانێکی ئاوەدان و یەکسان و ئازاد دوور لە شەڕ ، ستەم و کۆیلایەتی بەکرێ!”

Related posts

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی لەکۆمپانیاکان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە!

Dangi Krekar

ژمارە ٦٠ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

ئێمە کردارمان دەوێت نەک قسە! بۆ بەدەستهێنانی هەلی کارو خزمەتگوزاریەکان وباشکردنی دۆخی خراپی قەزاکەیان، خەڵکی شارۆچکەی کفری بەردەوامن لەمانگرتن

Dangi Krekar

Leave a Comment