سلـــێمانی-گەرمیان
بەرواری ٨-٤-٢٠٢٤ گەنجێک کە شۆفێری بارهەڵگر بووە لەکاتی بارکردنی بۆریدا، بۆرییەکان هەرەس دەهێنێت و دەکەوێت بەسەریداو بەو هۆیەوە بەداخەوە گیان لەدەست ئەدات گەنجەکە ناوی چێنەر ئەحمەدە دانیشتووی قەزای کەلارەو تەمەنی 23 ساڵە، لەئێستادا تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە