Dangikrekar.com
هەواڵ

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا
​دەنگی کرێکار / کەلار
ئەمڕۆ دووشەممە٢٠٢٦/٥/٢٥ لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە قەزای کەلار تانکەرێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا کرێکارێک بە سەختی بریندار بوو کە دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
​بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکە ناوی (سەباح قادر مەحموود)ە و تەمەنی ٤٣ ساڵ بووە. ڕووداوەکە لە کاتی کارکردندا ڕوویداوە و بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، ناوبراو دەستبەجێ بە سەختی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
​سەرچاوە پزیشکی و خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بەڵام کەمێک لەمەوبەر بەهۆی قورسی و سەختی برینەکەیەوە سەباح قادر گیانی لەدەستدا.

Related posts

ووتەی وەستا مەهدی، سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەمەراسیمی ئایاری ئەمساڵدا

Dangi Krekar

کرێکارێک گیانی لەدەستدا لە کاتی کاردا …..

Dangi Krekar

نوێنەرایەتی  بڵاو کراوەی دەنگی کرێکار لەدەرەوەی وڵات/پرسەنامە

Dangi Krekar

Leave a Comment