Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

ووتەی وەستا مەهدی، سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەمەراسیمی ئایاری ئەمساڵدا

ووتەی وەستا مەهدی، سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەمەراسیمی ئایاری ئەمساڵدا

|   دەنگی کرێکار :

ئەم کاتەتان باش، سوپاس بۆ ئامادەبونتان، زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هاورکامان بون لە سازدانی ئەم مەراسیمە.. سەرەتاش پێرۆزبایی یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی وهاوخەباتی جیهانی چینی کرێکار لە ئێوە ئامادەبووانی ئەم مەراسیمەو تەواوی چینی کرێکار لەهەر گۆشەیەکی ئەم جیهانە دەکەم .

هاورێیانی کرێکار ژنان و پێاوانی ئازادی خواز.

ئەمڕۆرۆژی خۆمانە ڕۆژی دەنگ هەڵبڕینمانە دژی هەژاری و برسێتی و نەبوونی.

ئەمرۆ ڕۆژێكە کە بە کۆمەڵگا ڕابگەیەنین هەموو سامانی کۆمەڵگا بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەیە، بەڵام خۆمان لێی بێبەشین، وەیا هەر ئەوەندەمان پێ دەبڕێت کە بە زیندوویی بمێنێنەوە تا دوبارە سامان بۆ سەرمایەداران و دەوڵەمەندان وخاوەن کۆمپانیا و کارگا و کارخانەکان زیاد بکەین.

ئەمڕۆ ئەو ڕۆژیە کە بڵێن ئێمە کرێکارانی کوردستان لەسایەی سیستەم و دەسەڵاتێکدا، لەدۆخێکی یەکجار سەختودژواردا، ژیان و کاردەکەین.

ئێوە بروانن سەرەرای بێکاری وگرانی کەمی خزمەتگوزاری ونەبونی بیمە کۆمەڵایەتیەکان، لەوانە بیمەی بیكاری وتەندروستی، ڕاهێنان و فێرکردن، لەگەڵ سەعاتکاری زۆر وکرێی کەم، سەختی کار و ڕووداوەکانی شوێنی کار، هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردن ودەیان کێشەو موسیبەتی تر بەرەوڕوین.

دەسەلاتدارانی کوردستان سیستەمێکی کاریان داسەپاندووە کەتێیدا  دامەزراندنی مەرکەزی وکاری هەمیشەییان هەڵوەشاندۆتەوە و کاری موقەت وپەیمانکاری وبەگرێبەستیان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی مافەکانی کرێکاران خستۆتە جێگەی، لێرەشەوە دەستی کۆمپانیاکان وخاوەنکارەکانیان ئاوەڵەکردوە یەکلاینە وبەقازانجو ویسیتی خۆیان ئێمەکرێکاران بچەوسیةنەوە. تەنانەت لەم سیستەمەدا ئازادی مانگرتن و ڕێکخراوبون، بەچەند کۆتو بەندێکەوە، گڕیدراوە وهیچ کرێکارێک ناتوانێ بۆ بەرگری لەمافەکانی خۆی دەستی بۆبەرێت شێوەکانی ڕێکخراوبون لەسادەترین ئاستیدا. ئەمە وەزعی کرێکارانی کوردستانە. بەڵام هاورێیان ئەوە هەر ئێمە کرێکارانی کورستان نین ئەم هەلومەرجە سەختمان بەسەرا سەپێنراوە ئەگەر بەخێرایی سەرنج لەدۆخی کرێکارانی ناوچە جیاجیاکانی دنیادا بدەین، ئەوا بەڕۆشنی دەبینین کەلەئەروپاش دەسەڵاتداران هێرشێکی زۆر درندانەیان کردوەتە سەر هاوچێنەکانمان و خەریکە هەرچی دەستکەوتێك کەبەخەباتی سەدانو دەیان ساڵە بەسەر دەوڵەتەکاندا فەرزیان کردووە، لێیان وەردەگرنەوە. لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش دۆخەکە بۆ کرێکاران زۆر خراپترە و جەهەنمێکیان سازداوە، بەنمونە خەڵکی فەلەسەتین وسوریاو لوبنان وڵاتانی عەرەبی بەگشتی کرێکاران چ جۆرە ژیانێکیان هەیە .

هاورێیان ئەم هەلومەرجە بەجۆرێكە ناکرێ ئێمە بێدەنگی لێبکەین هەربۆیە ئەوەمان لێدەخوازی کە رێزەکانمان یەکخەین و لەپاڵ یەکدا خەبات کەین تا چیتر لەم هەلومەرجە سەختەدا نەژین .

لەبەرامبەر دۆخێکی ئاوادا ئێمە کرێکارنی کوردستان ڕێگایەکی ترمان لەپێش نیە جگەلەوەی هەوڵوتێکۆشانی یەکگرتوانەمان بەروی ئەم سیستەم وبێمافیەدا بهێنیە مەیدانەوەو بۆباشکردنی دۆخی کارو ئاستی گوزەرانمان خەبات بکەین. یەکی ئایاردا ڕؤژێکە بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی کەچیتر ئەم ناهەقی و نایەکسانی و بێمافیانە قبوڵ ناکەین.. بۆیە دەبێ دەنگی نارەزایەتیمان بەرزبکەینەوە و ڕابگەیەنین کە ئێمەش مرۆڤین و دەبێ خۆمان و خێزانەکانمان لە ژیانێکی شایستەی ئەم سەردەمە  خۆشگوزەران وبەهرەمەند بین.

کەوایە با ئەمرۆ بەڵێن بەیەکتر بدەین وهەنگاو هەڵگرین بەرەو دامەزراندنی دەستە کرێکاریەکان لە گشت ناوەندە کانی کار و لە تەجروبەی هاوچینەکانمان کەڵک وەرگرین و ئەو قسەیەی کەدەڵێ ”هێزی چینی کرێکار لە رێکخراوبونیدایە“ بەعەمەڵی کاری بۆ بکەین.

بژی ١ی ئایار سەرکەوتوبێت خەباتی چینی کرێکار لەپێناوی ژیانێکی باشتر.

 

Related posts

کرێکارێ لەنهۆمی ١٢باڵه خانە یەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

لەهەوڵ و بەردەوامی و بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار ، موچەی دوو مانگی ژینگەپارێزان خەرج دەکرێت

Dangi Krekar

دەنگی کرێکار بەردەوامە لەبەدواداچوونی کێشەی کرێکاران ..

Dangi Krekar

Leave a Comment