Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

کرێکارێک گیانی لەدەستدا لە کاتی کاردا …..

تایبەت / دەنگی کرێکار/چوار قورنە 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12/8/2023 لەناحیەی چوارقوڕنە، لەگەڕەکی بیلالی حەبەشی، لەکاتی کارکردندا کرێکارێکی تەمەن 53ساڵ بەناوی (عبدوڵا عبدوڵا فقێ ڕەشید ) لەشوێنی کارەکەی لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. کەسێکی نزیک لەبنەماڵەی ئەوکرێکارە گوتی ،، عبدوڵا نەخۆشبوو ،لەکاتی کارکردندا کە ئەمڕۆ پلەی گەرمی 45بوو کاری دەکرد ، لەبەر ئەوەی عیلاج ودەرمانەکانی بەبری 200 هەزار دینار دەکڕی ، هاوسەرەکەشی نەخۆشەو ئەویش دەرمانەکانی گران بوون ، بەردەوام لەدوای دابینکردنی ژیانی خۆی و ماڵەوەیانبوو ،دواترلەخەمی دابینکردنی پارەی دەرمانەکانیدابوو. ئەوسەرچاوەیە گوتیشی ، ئەمڕۆ لە کۆگایەکی گەنم کاری بۆ جوتیارێک دەکرد لەکاتی کارکردندا ڕەوشی تەندروستی تێکدەچێت و دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە،بەڵام ناتواندرێت ڕزگاربکرێت گیانی لەدەست دەدات

Related posts

ئایا کاتی نانخواردن و حەوانەوە لەکارگەکاندا بەسەعاتکار هەژمار دەکرێت؟

Dangi Krekar

کلیلی چارەسەری دۆخی سوریا، لەدەستی خەباتی یەکگرتوانە و هاوبەشی چینی کرێکاری ناوچەکەدایە!

Dangi Krekar

بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری، پێویسە جۆرەکانی بێکاری بناسین!

Dangi Krekar

Leave a Comment