Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

هاوڕێیانی کرێکار..هەرگیز مافەکانی خۆتان فەرامۆش مەکەن!

هاوڕێیانی کرێکار..هەرگیز مافەکانی خۆتان فەرامۆش مەکەن!

کرێکارانی بەڕێز!

لەپێناوی باشتر بوونی ژیانی خۆت و خانەوادەکەت، لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیەوە، خۆت دەستەبەر-ضمان بکە. بەدواداچوون بکە..پرسیار ئەوەیە کەبۆچی دەستەبەری باشە؟! چونکە مافێکی یاساییە بۆهەموو ئەو کرێکارانەی کەلەکەرتی تایبەت و هەرەوەزی و تێکەڵاودا کاردەکەن، هەر بۆیە لەیەکەم ڕۆژی کارکردنتەوە بەجددی هەوڵی دەستەبەرییەکەت بدەو خۆت دەستەبەر بکە لەبەر ئەم سوودانەی خوارەوە: ١) پاداشتی کۆتایی خزمەت. ٢) دەستەبەری خانەنشینی. ٣) دەستەبەری پێکانی کارو قەرەبوو کردنەوە. ٤) ٤/ گواستنەوەی ڕاژە لەکەرتی تایبەتەوە بۆ کەرتی گشتی.

کرێکارانی بەڕێز!

بۆ دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی جۆرەکانی خانەنشینی، قەرەبووکردنەوەو خەرجکردنی پارەی پاداشتی کۆتا خزمەت لەگەڵ دابینکردنی هەموو مافەکانت لەهەر ئەگەرێکی پێکانت و بۆ وەدەستهێـــنانی دەستکەوتی تر، تکایە خۆت دەستەبەر بکە.. هیچ زەرەر ناکەیت قازانج نەبێت..

کەواتە چۆن خۆت تۆمار ئەکەیت؟!

بەئاگادرکردنەوەو واژۆکردنی گرێبەستەکەت لەگەڵ خاوەنکاردا. بەئاگادارکردنەوەو هاوکاریکردنی لیژنەکانی پشکنین لەکاتی سەردانیکردنیاندا.. خۆ ئەگەر ئەمەش نەگونجا، دەتوانیت خۆت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەیت.. یان پەیوەندی بەدەنگی کرێکارەوە بکە بۆ ڕێنوێنی وەرگرتن.. ئەمەی خوارەوەش ئادرەسی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیە لەشارەکانی هەرێمدا: هەولێر: شەقامی سەرەکی کرکوک-هەولێر ..پێش بەرزە پردی جیــــــهان.

سلێمانی: پشت قائیمقامیەتی سلێمانی.. بەرامبەر پۆلیسی سەرای سلێمانی..کۆڵانی تەنیشت پاسەکانی ڕاپەڕین.

دهۆک: گرێباسێ، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ.

Related posts

ژینگەپارێزانی چەمچەماڵ مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند…..

Dangi Krekar

کرێکارێک کارکردن لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

Dangi Krekar

ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار سەبارەت بە داڕمانی سەقفی باڵەخانەیەك لەسلێمانی و ژێرکەوتنی ٥ کرێکار!!

Dangi Krekar

Leave a Comment