Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کرێکارانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، بێزاری لەدۆخی کارو ژیانیان دەردەبڕن!

کرێکارانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، بێزاری لەدۆخی کارو ژیانیان دەردەبڕن!

دەنگی کرێکار:

ئێمە کۆمەڵێک کرێکاری ژینگە پارێزی خەستەخانەی شەهید شەوکەتین لەسەید سادقەوە.. هاتووین بۆئەوەی ئەم ڕۆژەی خۆمان، یەکی ئایار یادبکەینەوەو خواستەکانمان بخەینەڕوو.. ئێمە هەر ئەم ڕۆژەمان هەیە، ئەمانەوێت لەمڕۆژەدا معانات و کێشەکانمان بخەینە بەرچاوی لایەنی پەیوەندیدار، کارمان زۆرەو بەردەوامەو ئەو موچەیەی کەوەریدەگرین لەئاستی ئیشەکەماندا نیە، هەرچی شت ومەکە گرانبووە تەنها هێزی کاری ئێمە نەبێت، ژیانمان سەختەو ئاسان ناڕوات، من ٢٢ ساڵە کرێکارم، دەبوایە ئێستا خانەنشین بوومایە، نەگرێبەستمان هەیە، نەبەفەرمیش دامەزراووین، چارەنوسمان دیارنیەو نازانین هەتا کەی هەروا ئەبین. ئێمە مافی خۆمانە چارەنوسمان دیاریبکرێت و هەروا ئاسان ئێمەیان پشتگوێ خستووە، هەموو خێزاندارو کرێچین.. نازانین هەتا کەی لایەنی پەیوەندیدار ئاوڕێک لەئێمە ناداتەوەو بەدواداچوون بکات لەپێناوی مافەکانماندا.

Related posts

ماف وخواستەکانی کرێکاران هێندە زۆرن کەدەتوانێت کرێکارانی هەموو بەشەکان لەیەک ڕێکخراوی گەورەو سەراسەریدا لەدەوری یەکتری کۆبکاتەوە

Dangi Krekar

ئایا ڕاستە خاوەنکارەکان یەک سەعات کەمتر کار بەکرێکاران دەکەن بەخاتری بەڕۆژوو بوون؟!

Dangi Krekar

کفری خۆپیشاندان مانگرتنی خە ڵک دە ستی پێکرد

Dangi Krekar

Leave a Comment