Dangikrekar.com
گفتوگۆ

ئاوڕدانەوەیەک لەکرێکارانی کۆمپانیا سکیورێتیەکان چاوپێکەوتنی دەنگی کرێکار لەگەڵ چەندین کرێکاری جیاجیای کۆمپانیا سیکورێتیەکاندا

ئاوڕدانەوەیەک لەکرێکارانی کۆمپانیا سکیورێتیەکان

چاوپێکەوتنی دەنگی کرێکار لەگەڵ چەندین کرێکاری جیاجیای کۆمپانیا سیکورێتیەکاندا

 ئامادەکردنیدیار بەرزنجی 

کرێکارانی کۆمپانیا سکیورێتیەکان قوربانی سیستەمێکی چەوسێنەرو بێباک لەژیان وکەرامەتی مرۆڤن، تێکڕای ژمارەی کرێکارانی کۆمپانیاکانی سیکورێتی لەکوردستان ٧٢ کۆمپانیان و دەیان هەزار کرێکار تێئەپەڕێنێت. لەم براندە قازانجهێنەرەدا، چونکە خۆیان بەشێکن لەلێپرسراوانی حزبی وحکومی، ئیترهیچ جۆرە چاودێرییەکی حکومیان بەسەرەوە نییە، خاوەنی ئەم کۆمپانیایانە بۆ کوڕو برازاو خوشکەزاو زاواو بەرپرسانی حزبەکانی دەسەڵاتن، هەربۆیە هیچ یاسایەک لەبەرژەوەندی کرێکارانی ئەم کۆمپانیایانەدا نیە..

سەعاتیکاری کرێکارانی سکیۆرێتی لەهەندێک کارگەدا ١٢ سەعاتە بەشێوەی دوو شەفت و یەک هەفتەش ئیستراحەت. لەناو مۆڵ مارکێتەکان و سیتیەکانیش، سەعاتکاری سێ شەفتیە، سەرباری ئەوانەش، مووچەکانیان کەمەو لەهەمانکاتیشدا دەستەبەری کۆمەڵایەتیان بۆ نەکراوە هەتا چارەنوسیان بۆ داهاتوو دیار بێت وسەرچاوەیەکیان هەبێت بۆ ژیانکردن وەک هەر کارمەندێکی حکومی..

کۆمپانیاکان بۆ هەرکرێکارێک، بڕێکی زۆر پارە لەوشوێنانە وەردەگرێت کەکرێکارەکانیان بۆ دابیندەکات، لەکاتێکدا بڕی٤٠٠ هەزاردیناریان پێدەدات وەک مووچە، ئەمە لەکاتێکدایە کە٩٠٪ ئەو کرێکارانە مەسرەفی نانخواردن وهاتوچۆ لەئەستۆی خۆیاندایە. سەرەڕای ئەوانەش، بامامەڵەی خراپی کۆمپانیاکان کەبەرامبەریان دەکرێت لەولاوە بوەستێت، وەک هەڕەشەی تفەنگ و دەمانچەی سەرمایەداران و کوڕە بەرپرسەکان و کوشتنی ناوبەناوی کرێکارانی کۆمپانیا سکیورێتیەکان، لەگەڵ ئیهانەو بێحورمەتی لەلایەن خەڵکی نیشتەجێ بووەوە.. هەموو ئەمانەوچەندین کێشەو چەرمەسەری دیکە لەچاوەڕوانی کرێکارانی کۆمپانیا ئەمنیەکاندایە.

ئەم کرێکارانە، زۆرینەیان دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکانن، بەهۆی نەبوونی و بێکارییەوە، بەهۆی گرانی گوزەرانی خراپی ژیانی خێزانەکانیانەوە، بەهۆی نەبوونی هەلیکارێکی شیاوو گونجاو کەدەستەبەری ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بکات، بەناچاریی ملیانداوە بەم کارە لەم کۆمپانیا سکیورێتیانەدا، سەرەڕای ئەوانەش دەبێت خۆیان مەسرەفی کڕینی جلوبەرگ و پێداویستیەکانی کاری سیکورێتی بکڕن و ئامادەی بکەن لەو دوکان و بازاڕانەی کەشەریکی خۆیانن کەئەم جۆرە جلوبەرگەی تێدا دەفرۆشرێت.

کاتێک هەرکەسێک بیەوێت لەم کۆمپانیایانەدا دابمەزرێت، ئەوا گرێبەستێکیان پێ واژۆ دەکرێت بەبێئەوەی گرێبەستەکە بخرێتە بەردەمیان، تەنها شوێنی واژووکردنیان بۆدیاریدەکرێت. لەم گرێبەستەدا هاتووەو بەشەفەویش پێێانڕادەگەیەنرێت کە دەبێت پاپەند بن بەداوانەکردنی ماف لەکۆمپانیاکاندا لەئەگەری ڕوودانی هەرڕوداوێکی نەخوازراو لەسەرکار.

یەکێک لەگەورەترین کێشەی ئەم کرێکارانە، نەبوونی پاڵپشتی یاساییە لەئەگەری ڕوودانی ئەوکێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بۆنمونە: لەکاتی بەرگرییکردن لەخۆیان لەدروستبوونی شەڕو ئاژاوەدا، ئەوا پۆلیس کرێکارەکان وەکو یاساشکێن و تۆمەتبارێک سەیر دەکات و دەستگیریان دەکات.. دەیان کرێکار تائێستا بەهۆی بەرگرییکردن لەخۆیان وشوێنی کارەکانیانەوە، دەستگیرو زیندانی کراوون.

Related posts

کەیوان محەمەد ئەو كرێكارەی لە قەزای شارەزوور گیانیلەدەستدا

Dangi Krekar

پرسی ڕێکخستنی کرێکاران و هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەستە کرێکارییەکان!

Dangi Krekar

 بۆچی گرنگە کرێکاران دەستەبەری کۆمەڵایەتیان هەبێت؟

Dangi Krekar

Leave a Comment