Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

لە وەڵام بەنامەی کرێکارێک.. لەبارەی خانەنشینیەوە

لە وەڵام بەنامەی کرێکارێک.. لەبارەی خانەنشینیەوە

  دەنگی کرێکار

کرێکارێك نامەیەکی ناردووە بۆ دەنگی کرێکارو ئەڵیت:

من نزیك بە ٨ساڵە لەکۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتدا کارم کردو دواتر کارەکەم بۆنەکرا، لەبەرئەوەی هەم سەعات کارەکانی زۆربوو هەم کارێکی قورسیش بوو. دوای ئەوە چوم بووم بەکرێکاری بیناسازی هەتا دووساڵیش هەر ڕۆژەو لەشوێنێکدا کارم ئەکرد. ئێستاش وا ساڵێک زیاترە لەکۆمپانیایەك کار دەکەم. پرسیارەکەم ئەوەیە: ئایاچۆن خانە نشینی دەمگرێتەوە؟

ئێمە لەوەڵام بەنامەی ئەو کرێکارەدا ئەڵێین : ئەو ٨ساڵەی کە لەکومپانیایەكدا کارت کردووە، ئەبێت دەستەبەری کۆمەڵایەتیت بۆ کرابێت. واتە مانگانە بڕی لەسەدا پێنجی ئەو موچەیەی کە لەو کۆمپانیایەدا وەرتگرتووە لەگەڵ بڕی لەسەدا دوانزەی  موچەکەت کەکۆی گشتی دەکاتە لەسەدا حەڤەدە حساب کرابێت ودەبێت چووبێتە ناوسندوقی خانەنشینییەوە. سەبارەت بەو ماوەیەی کەکرێکاری بیناسازی بویت وبەهۆکاری ئەوەی کەخاوەنکارەکەت دیار نییە، یان ڕێژەی پارەی  دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ نەداویت وخۆشت نەت توانیوە بڕی پارەی بەشداری دەستەبەرەکەت بدەیت، ئەوا لەم حاڵەتەدا ماوەی کارکردنت لەناوەندی کاری بیناسازیدا بەخزمەت بۆت حساب ناکرێت. بەڵام ئەگەر هاتوو خۆت وویستت لەگیرفانی خۆت بڕی ڕێژەی دیاریکراو مانگانە بدەیت بەفەرمانگەی ضمان-دەستبەری کۆمەڵایەتی بەخاتری ئەوەی کەداهاتووی خانەنشینەکەت مسۆگەر بکات، ئەو کاتە ئیترماوەی کارکردنت لەناو کاری بیناسازیدا ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر خزمەتی خانەنشینیەکەت. ئێستاکەش کە لەکۆمپانیایەکی تردا کاردەکەیت، ئەبێت لەوە دڵنیا ببیتەوە کەمانگانە بڕی پارەی بەشداری ضمانەکەت لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە دەدرێت، یان نا. هەربۆیە ئەبێت سەردانی فەرمانگەی ضمان بکەیت هەتا بزانیت ماوەی بەشداری مانگانەت چەندە کەکۆکراوەتەوە،  هەوڵ بدە هەموو خزمەتی ئیشەکەت بکەی بەیەک هەتا تابزانیت چەند ساڵت کۆکردۆتەوە، ئەمەش یارمەتی دەرێکی باشە بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە لەکۆی گشتی ساڵی کارکردنت و بەرچاوت ڕوون ئەبێتەوە کەکەی ئەتوانیت داوای خانەنشینی لەفەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی(ضمان) بکەیت.

لەکوردستان سیستەمی بیمەی خانەنشینی هەیە، بەڵام کرێکار ئەبێت خۆی بەدوای کۆکردنەوەی ئەو ساڵانەدا بڕوات کە لێرەو لەوێ وبچر پچرکارێکی کردووە. ئەبێت ئاگاداری ئەوەش بێت کەلەهەندێک حاڵەتدا ئەگەر کرێکار زۆر دابڕاو نەچوو بەلایەوەو سەردانی فەرمانگەی ضمانی نەکرد، ئەوا هەموو ئەو پارانەی کە داویەتی وەک بەشداری مانگانەی ضمان دەفەوتێت، چونکە ناکرێت کرێکارێک دوای دەساڵ دابڕان  ئینجا بڕوات و بەدواداچوون بۆ ضمانەکەی بکات. لەوانەیە کۆمەڵێك گۆڕانکاری بێتە پێشەوە یان بکرێت لەسیستەمی بیمەدا وبەم هۆیەوە کرێکارمافەکانی بفەوتێت . لەکۆتاییدا داوات لێدەکەین لەڕیگای ئەم ژمارە تەلەفونەوە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرە، تاڕینمایی یاسایی زیاترت بەبێ بەرامبەر پێشکەش بکەین: 07702237250 –

 

Related posts

ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار بەزمانی ئینگلیزیی /پیدی ئێف

Dangi Krekar

پڕۆژه‌ی به‌دیجیتاڵ كردنی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ”هه‌ژماری من“، با له‌خزمه‌ت كرێكاران و بێكاراندا بێت 

Dangi Krekar

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دە نگی کرێکار و ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیانی شوێنی کار

Dangi Krekar

Leave a Comment