بەریتانیا: لەدژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە پەنابەرانی ئەفغانی ڕاگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە!
دەنگی کرێکار
کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاریی ئیران کەئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، جۆن ماکدۆنێڵا سەرپەرشتی دەکات، لەبەرواری ١٢/٧/٢٠٢٥ ڕاگەیاندنێکی دەرکرد کەبانگەوازی کریکاران، مامۆستایان، خۆێندکاران، هەڵسوڕاوانی مافەکانی ژنان، هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ وڕێکخراوە دژی نەژادپەرستیەکان دەکات کەهاودەنگی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ئیران دەربڕن وئیدانەی کۆماری ئیسلامی ئیران بکەن دژ بەسیاسەتی جیاکاری بەرامبەر پەنابەران ئەفغانی و بڕیاری لەسیدارەدان و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەکەن. هەروەک لە ڕاگەیاندنەکەیاندا هاتووە:
پەیامی ئێمە ڕوونە: نەخێر بۆ سیاسەتەکانی تۆڵەسەندنەوەی کۆماری ئیسلامی. ئێمە داوای دەکەین: ڕاگرتنی دەستبەجێ بۆ هەموو ئێعدامەکان و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان. ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی لەئێران. کۆتاییهاتنی دەستبەجێ بەمیلیتاریزە کردنی ژیان و شوێنیکار. پشتیوانی دەستبەجێ بۆ هەموو قوربانیانی تەقینەوەکانی ئیسرائیل ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان، وەک جۆرێک لە سزای بەکۆمەڵ و ڕەگەزپەرستی و تاوانێک دژی مرۆڤایەتی. کۆتاییهێنان بەپڕوپاگەندەی ناسیۆنالیستی و ڕەگەزپەرستی کە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سەرکوتکردن و میلیتاریزم و توندوتیژی کۆمەڵایەتی-ئابوری بەکاردەهێنرێت.
شایەنی باسە ئەم راگەیاندنە ئاراستەی دەیان ریکخراوی بەگری لەمافەکانی مرۆڤ، ڕیکخراوی ژنان،یەکیتی کریکاریی، وڕێکخراوی سۆسیالستی کراوە
