Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

بانگەوازێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ کرێکاران!

بانگەوازێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ کرێکاران!

کرێکارانی بەڕێز!

لەئەنجامی  کار و بەدواداچوونی بەردەوام و چەندین ساڵەی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەسەر کێشەو گرفتەکانی ئێوە لەکارگەو کۆمپانیاو ناوەندەکانی کاردا.. دەنگی کرێکار لەوە دڵنیابووەتەوە کەجۆرەها فڕوفێڵ، کاری نایاسایی وزوڵم وزۆر لەکرێکاران دەکرێت، بەتایبەتیش لەبوارەکانی گرێبەستی کار، دەستەبەری کۆمەڵایەتی، سەعاتیکاری ڕۆژانە و پشووەکان، مامەڵەی خاوەنکارو ئیدارەیکار پێنەدان و لێبڕین لەمووچەو چەندین کێشەو گرفتی تر.. دەنگی کرێکار لەو ساتەوە دەستی بەکار کردووە، لەسەر زۆر لایەن و کەیسی کرێکاران کاری کردووە وهەوڵی داوە هەم بۆ هوشیارکردنەوەی ئێوە بەمافەکانتان کە لەیاسادا جێگیرکراوە و هەم بۆ باشکردن و گۆڕینی دۆخی ژیان و کاری کرێکاران تێکۆشاوەو لەم ڕاستایەشدا دەیان کەیسی کرێکارانی بەدادگای کارو لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە و لەسەر مافی کرێکاران هاتۆتەدەنگ… هەموو ئامانج و هەوڵی ئێمەش تەنها ئەوە بووە کەچۆن نەهێڵین مافەکانتان زەوت بکرێت و بەرچاوتان ڕوونبێتەوە لەسەر مافەکانتان بەتایبەتی لەڕووی یاساییەوە…

کرێکارانی بەڕێز!

دەنگی کرێکار دەنگی ڕاستەقینەی ئێوەیە، بەشێکە لەو خەبات وهەوڵانەی کەکرێکارانی هەڵسوڕاو هوشیار بۆ بەدەستهێنانی داخوازیەکانی کرێکاران چەند ساڵێکە پێی ناوەتەمەیدانەوە و لەبەرامبەر زوڵم و زۆری سەرمایەداران وکۆمپانیاکاندا سەنگەری باشکردنی دۆخی ژیان و کاری کرێکارانی کوردستانی لێداوە. بۆیە جێگای خۆیەتی پشت بەدەنگی کرێکار ببەستن.. ببن بەبەشێک لەدەنگی کرێکار.. ببن بەپەیامنێرو هەڵسوڕاوی کرێکاریی ولەدەوری لەدەنگی کرێکار کۆببنەوە .. دەنگی کرێکار تەنهاو تەنها لایەنگیری لەکرێکار دەکات، هی کرێکارەو لەکرێکارەوەیەو بۆ کرێکارو باشترکردنی ژیان و چارەنوسێکی باشتر بۆئەوان کاردەکات.. کەوایە دەنگی کرێکار بخوێننەوەو بڵاوبکەنەوەو بەدەستی هاوچینەکانتانی بگەیەنن.. بابەتی بۆ بنێرن، کێشەو گرفتەکانتان بنێرن بۆی، دەنگی کرێکار بکەن بەمینبەرو زمانحاڵی خۆتان…

ئێوە دەتوانن لەڕێگای تەلەفۆنەوە، لەڕێگای سەردانیکردنتانەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی لەسلێمانی پەیوەندییەکانتان بەهێز بکەن.. دەتوانن بەهەر ڕێگایەک بۆتان دەکرێت کێشەو گرفتەکانتان بنێرن، بەشێوەی نامەی دەنگی و نوسراوو بەئیمزای خۆتانەوە.. دەنگی کرێکار بەدواداچون دەکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەبێئەوەی بیەڵێت خەتەری نانبڕین و دەرکردن لەسەر کار ڕووبەڕوتان ببێتەوە..

دەنگی کرێکار بەشێک یان لایەنێکی گرنگە لەباشترکرددنی ژیانی ئێوەو لەسەر ئەم خەتە قایم و پتەو ڕاوەستاوەو هەمیشە لەسەنگەری دیفاع لەژیان و لەگوزەران و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کاردایە بۆ ئێوە..

 

بۆ پەیوەندیکردن  بەدەنگی کرێکارەوە

 ٠٧٧٠٧٧٩٧١١١  

 ٠٧٥٠١٩٠٩٦٧٥

Related posts

 “کرێکارانی بیانی”پاساوێک بۆ پارچەپارچەکردنی ڕیزەکانی کرێکاران 

Dangi Krekar

 ڕاهێنانی پیشەیی و سێفتی، دوو مەرجی پێویستن بۆ کرێکاران!

Dangi Krekar

کلیلی چارەسەری دۆخی سوریا، لەدەستی خەباتی یەکگرتوانە و هاوبەشی چینی کرێکاری ناوچەکەدایە!

Dangi Krekar

Leave a Comment