نامەیەک لەژینگە پارێزانەوە بۆ سەرۆک شارەوانی ئیدارەی ڕاپەرین!
بەڕێز سەرۆکی شارەوانی..
وەک جەنابتان ئاگادارن دەبوایە موچەی ژینگەپارێزان لە١/٧/٢٠٢٤ زیاد بکرایە، لەکاتێکدا ئێوە لەزۆربەی سایت و کەناڵە ئیعلامیەکان باستانکرد کەمووچەی ژینگە پارێزان زیاد کراوە بۆ ٤٠٠ هەزار دینار، بەڵام بەداخەوە هەتا ئەم دەقەیەش زیادنەکراوەو بێدەنگەتان لێکردووە! لەناو بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەکانەوە وتراوە کەئەگەر ژینگەپارێزان دەنگ نەکەن ئەوا ئێمەش موچەکانیان بۆ زیاد ناکەین و هەر بەم شێوەیە دەیهێڵینەوە.
بۆیە داوا لەهەموو بەرپرسانی ئەم شارە دەکەین کوا بەڵینەکانتان، کوا مافی ئێمەی ژینگە پارێزان؟ موچەی تەواوی فەرمانبەران زیادکرا، بۆچی موچەی ژینگە پارێزان بە ڕەوا نازان لە ٣٠٠ هەزارەوە بیکەن بە ٤٠٠ هەزار؟
ئێمە وەک ژینگە پارێزانی ئیدارەی ڕاپەرین: قەلادزە، چوارقوڕنە، حاجیاوا، ڕانیە، سەرکەپکان و شکارتەو تەواوی ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەرین، لەڕۆژی ٢٥/٩/٢٠٢٤ لەدوای تەواو بوونی کارەکانمان، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری هەموو ناوچەکان لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەکانی ئیدارەی ڕاپەرین سازدەکەین بۆ داوای حەق ومافی ژینگە پارێزان، کەماوەی ١٠ ساڵە خواردوتانە… بۆیە داواکارین کار نەگاتە ئەوەی کارکردن لەتەواوی ئیدارەی ڕاپەریندا ڕابگرین، تکایە هەتا ئەو بەروارە قائیمەی موچەی ژینگەپارێزان ئامادە بکەن.
ژینگە پارێزانی ئیدارەی ڕاپەرین
١٢/٩/٢٠٢٤