Dangikrekar.com
هەواڵ

دەڤەری ڕاپەڕین: نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان، کێشە بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز دروست دەکات!

دەڤەری ڕاپەڕین: نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان، کێشە بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز دروست دەکات!

|  دەنگی کرێکار:       

 

یەکەم: کێشەی زامنکردنی کار لەنوێبونەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکاندا:

بە پێی هەواڵێک کە بەدەستی دەنگی کرێکار گەیشتووە، کۆمپانیای بیڤان لە٢٠٢٤/١٠/١گرێبەست لەگەڵ کرێکارەکانی تازە دەکاتەوە. هەواڵنێری دەنگی کرێکار دەڵێت:  لەئێستادا کۆمپانیای بیڤان چاوەڕوانی تەندەری تازەیە کە بۆیان دەرچووە، بەڵام ٩٠ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆئەوەی دەستبکات بەجێبەجێ کردنی تەندەری نوێ و لە٢٠٢٤/١٠/١ دەست بەکارکردن بەتەندەری تازە دەکرێت. لێرەشەوە کۆمپانیا، گرێبەستی تازە لەگەڵ کرێکارەکانی دەکات وموچەی تەندەری تازەی ژینگە پارێزانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەبێت بە٤٠٠ هەزار دینار. بەڵام بەهۆکاری ئەوەی تەندەری ڕابردو لە١٥/٥/ ٢٠٢٢لێدراوەتەوەو کومپانیا دەستبەکاربووە هەموو ١٥ ی مانگێک بۆ١٥مانگ حسابی مانگانەیان بۆ دەکرێت، موچەی ٥/١٥ بۆ٦/١٥  لە  ٢١/٨/ ٢٠٢٤   پێیاندراوە.

بەپێی ئەم هەواڵە، لەکاتی کۆتایی تەندەری کومپانیادا، ئیتر گرێبەستی کرێکارەکانیش کۆتایی پێدێت. ئەمە لەکاتێکدایە لە یاسایکاردا ئاماژە بەوە کراوە، کە: هەرشوێنکارێك کار تێیدا هەمیشەیی بێت نابێت گرێبەستیکاری کرێکاران کاتی بێت. هاوکات ئەم کرێکارانە بەووتەی خاوەن کۆمپانیاکان گشتیان دەسەبەرکراون و ئەگەر بەشدارییەکانیان بەڕێکوپێکی هەمومانگێك نەدرێت، ئەوا لەدواییدا کێشە بۆکۆتایی خزمەتی کرێکارەکان دروستدەبێت و بەئاسانی مامەڵەی خانەنشینیان بۆناکرێت ئەگەر هاتوو یەكێك لەکرێکارانی ژینگەپارێز شانسی ئەوەی هەبێت دواڕۆژ خانەنشین ببێت. ئەمەجگەلەوەی کە هەموو جارێک لەگەڵ تازەکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکاندا هیچ کرێکارێک گەرەنتی نیە کەئاخۆ لەسەرکارەکای دەمێنیتەوە یان دەردەکرێت!.

دووەم: ئەگەری فەوتانی مووچەمان لەنێوان تەندەری کۆن و نوێدا!

لەبارەی فەوتانی موچەی ژینگەپاریز لەکاتی گواستنەوەی کاری کۆمپانیاکاندا بەمجۆرە باسی کێشەکانیان دەکات بۆ دەنگی کرێکار:

ئێمە کرێکارانی ژینگەپارێز لەکۆمپانیای بیڤانەوە ڕووبەڕوی فەوتاندنی مووچەی دوومانگ ئەبینەوە ئەگەر کۆمپانیای ناوبراو تەندەرەکەی تازە نەکاتەوە. تەندەری پێشتری کۆمپانیاکە لەبەرواری ٢٠٢٤/١٠/١تەواو ئەبێت، هەربۆیە پێویستە کۆمپانیا تەندەرەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام هەتا ئێستاش هیچ هەواڵ و باسێک لەسەر نوێکردنەوەوەی تەندەرەکە نیە نەلەلایەن کۆمپانیاوە، وە نەلەلایەن حکومەتەوە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە تەندەرەکە دێژبکرێتەوە هەتا٢٠٢٤/١٢/٣١و نوێکردنەوەکەشی بکەوێتە ساڵی تازەی ٢٠٢٥ بەم هۆیەوە ئەگەری فەوتاندنی دوو مووچەی ئێمەی کرێکارانی لێدەکەوێتەوە. ئێمە وەک کرێکارانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین داوا لەڕۆژنامەکەی خۆمان دەکەین ئەم بابەتە بکات بەلاپەڕەی یەکەمی هەواڵەکان بۆئەوەی لایەنی بەرپرس بیبینن و هەرچی زووترە لەهەوڵی جددیدا بن بۆ نوێکردنەوەی تەندەرەکە بۆئەوەی مووچەو مافەکانمان جارێکی تریش نەکەوێتە ناو گیروگازی کۆمپانیاو حکومەتەوەو هەر وەک قسەیەکیشیان کردبوو بەزیادکردنی مووچەکانمان بۆ ٤ سەد هەزار، بیبەنە سەر.

 

Related posts

رۆژنامە ی دە نگی کرێکار هاوپشتی کرێکاران دە کات

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیان و کار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

ناڕەزایەتیە جەماوەری و کرێکارییەکان، بۆ خواستی باشکردنی ژیان و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە!

Dangi Krekar

Leave a Comment