Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

بەغداد: هێزە ئەمنیەکان، خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان، سەرکوت دەکات!

بەغداد: هێزە ئەمنیەکان، خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان، سەرکوت دەکات!

|  دەنگی کرێکار:       سەرکوتی خوێناوی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکانی بەغداد مەحکومەو تاوانکارییە..

بەرواری ٣/٩/٢٠٢٤ دەرچووانی کۆلێژی پزشکی لەناوچەی سەوزی بەغداد خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بەمەبەستی دامەزاراندیان، بەڵام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بەوپەڕی ڕق وکینەوە بەمەبەستی بڵاوپێکردنیان، بەسەیارەی تایبەت ئاویگەرم دەڕژێنن بەسەریانداو ئینجا بەسۆندەی کارەبایی بەبێ دەستپاراستن لێیان، خۆپیشاندەران خەڵتانی خوێن دەکەن و بەم هۆیەوە ٢٥ خوێندکار بریندار دەبن کەدەرچووی کۆلێژی پزیشکی بوون. ئەمە لەکاتێکدا، کەسەندیکای پزیشکی ٢/٩/٢٠٢٤ ڕایگەیاند کەسەرۆك وەزیران خۆی ڕەزامەندی دامەزراندنی هەموو دەرچووانی بواری پزشکی قبوڵکردووە کە لەساڵی ٢٠٢٣ تەخەروجیان کردووە.

لەبەیاننامەیەکدا کەسەندیکای پزشکان ٢/٩/٢٠٢٤ بڵاویکردبووەوە، ئاگاداری وەزارەتی تەندورستی کردبووە کەڕۆژی سێ شەمە ٣ ئەم مانگە لەباخچەی شەواف نزیك دەروازەی ناوچەی سەوز سوپای سپی گردبوونەوەیەک ئەنجامئەدات لەبەردەم دەرگای ئەنجومەنی وەزیراندا هەتا پەیامێك بدات بەوەزرارەتی تەندررستی و داوای لێبکات هەموو دەرچووانی بواری پزیشکی ساڵی ٢٠٢٣کە سەرۆک وەزیران ڕازیبووە دامەزراندیان جێبەجێ بکات. لەبەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە نامانەوێت دەستیدەسیمان پێبکرێت و لەئەگەری دواکەوتنی تەعینکردنەکان، بەردەوامدەبین لەخۆپیشاندان و ناڕەزاتیەکانمان.

 

Related posts

دەربارەی مانگرتن

admin

کارمەندانی بنکە تەندروستییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.

Dangi Krekar

کرێکارێکی هیندی لەنێوان بەرداشی دوو زۆندا!

Dangi Krekar

Leave a Comment