Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

دەنگی کرێکار، بەدواداچوون بۆ کەیسی کرێکاران دەکات!

دەنگی کرێکار، بەدواداچوون بۆ کەیسی کرێکاران دەکات!

  |  دەنگی کرێکار:

لەبەرواری ١٦/٦/٢٠٢٤ دا، دووکرێکاری  ژینگەپارێزی کۆمپانیای گارێکسی ئیدارەی ڕاپەڕین گەیشتنە ئۆفیسی دەنگی کرێکار لەسلێمانی. کێشەو گرفتی ئەو دووکرێکارە تەنها بەمەبەستی گێڕاندنەوەی دەستەبەرییەکانیان بوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە. کاتێک تیمی دەنگی کرێکار پێکەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویانکرد، بەڵێنی ئەوەیان وەرگرت کەکارەکانیان بۆجێبەجێ دەکرێت لەچوارچێوەی توانای ئیداری ئەواندا، بەڵام دوای ئەوەی چەند جارێک دەنگی کرێکار پەیوەندی دەکاتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیەوە بۆسۆراغی کەیسەکان، بەرواری ١٩/٩/٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەر بەدەنگی کرێکاری ڕاگەیاند کەکۆمپانیای گارێکس هەڵوەشاوەتەوەو بەم هۆیەوە دۆسیەی دوو کرێکارەکەش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر کراوە. ئەوەشی ڕوونکردەوە کەکرێکارەکان دەتوانن لەلقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەشارۆچکەی ڕانیە بەدواداچون بکەن بۆ کەیسەکانیان، هەتا لەوڕێگایەوە بتوانن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەبەری هەولێردا بەئەنجامێکی باش بگەن بۆوەرگرتنەوەی مافی دەستەبەرییەکانیان.

سەرەڕای ئەوەی کەدەووترێت کۆمپانیای گارێکس وەکو ناو هەڵوەشاوەتەوەو ئێستا لەژێر ناوی بیڤاندا درێژە بەکارەکانی ئەدات، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانیش جەختدەکاتەوە لەهەڵوەشاندنەوەی ناوی کۆمپانیاکە لەگارێکسەوە بۆ کۆمپانیای بیڤان، بەڵام لەڕاستیدا کۆمپانیای گارێکس هەڵنەوەشاوەتەوە بەپێی ووتەی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە کەنەیان وویست ناویان بهێنرێت، بەڵکو پێشتریش لەژێرناوی گارێکس-بیڤاندا کاریکردووەو لەم دواییانەدا بەهۆی تازەکردنەوەی تەندەرەوە، ناوی گارێکس لابراوەو تەنها وەکو کۆمپانیای بیڤان ماوەتەوە بەهەموو ئیدارەو ستافەکانیەوە بەبێگۆڕان..

 دیسانەوە حەقیقەتێکی تریش هەیە لەڕاستای گۆڕینی ناوی کارگەو کۆمپانیاکاندا، ئەویش ئەوەیە کەهەمیشە خاوەن کۆمپانیاو خاوەن تەندەرەکان لەم شانۆی ئاڵووێڵەی ناوگۆڕیندا ئامانجدارانە مووچەی کرێکاران ئەخەنە ناو گیروگازەوەو دەستئەنقەستانە خۆبوێری دەکەن لەپێدانی مووچەکانیان. ئەمە لەکاتێکدایە کەبەپێی یاسایکاری بەرکاری هەرێم هەر کۆمپانیایەک کەبیەوێت کۆمپانیاکەی بفرۆشێت، یان بیگۆڕێت، یاخود کۆتایی بەکۆمپانیاکەی بهێنیت بەهەر هۆکارێکەوە، ئەوا ئەو قەرزانەی کەلەلایەتی بەکرێ و مووچەی کرێکارانیشەوە دەبێت بیدات و تەسفیە حسابی خۆی یەکلایی بکاتەوە. هەر بەم هۆیەوەیە کە هەتا ئێستا کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەڕین( ئیدارەی ڕانیە) مووچەی ٣ مانگ و ٥ ڕۆژیان لەلای کۆمپانیای گارێکس ماوەو کۆمپانیاش بێدەنگەی لێکردووە بەپاساوی بێبنەماوە. ئەمە ئەو زوڵمەیە کەکۆمپانیا بەبەرچاوی حکومەتەوە بێدەربەستانە ئەیکات لەبەرامبەر ماف وحەقی کرێکارانداو مافی ئەوانی بەبارەمتە گرتووە لەناو کایە سیاسیەکانی خۆیاندا.

Related posts

کاری کرێکارانی کارگەی ئاسن، یەکجار سەخت وتاقت پڕوکێنە.

Dangi Krekar

دورخستنەوەی دەستی حزبەکان لەدامەزراندن وبەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی،خواستێکی دەستبەجێی کرێکاران و کارمەندانی کوردستانە!

Dangi Krekar

بەسیەتی گرانی وبێکاری، بەسیەتی ستەم وبێمافی 

Dangi Krekar

Leave a Comment