Dangikrekar.com
وتار

کۆمپانیاکان یاسا پێشێل دەکەن.. مۆڵەتە فەرمیەکان بەنمونە! 

کۆمپانیاکان یاسا پێشێل دەکەن.. مۆڵەتە فەرمیەکان بەنمونە! 

  وەستا مهدی 

وەک دەزانین لەهەرێمی کوردستان یاسایکار وەک سەنەدێکی فەرمی بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی کار سپێردراوە بەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتیکار. ئەم وەزارەتانەش تاکە شوێنن لەئەنجومەنی وەزیراندا کەمافیان هەیە لەچوارچێوەی یاساداکە بەپێی دەسەڵاتەکانی هەم ڕێنمایی دەربکەن و هەم جێبەجێیشی بکەن.

بەپێی یاسای بەرکاری وەزارەتیکاری حکومەتی کوردستان، هەموو ئەو ڕۆژانەی کەمۆڵەتی فەرمیە لەهەرێمی کورستاندا، دەبێت کرێکارانیش بگرێتەوە جگەلەو ناوەندە خزمەتگوزارییانەی کەپێوویستن بۆ ئیش و کار تێیدا کەزەرورن، ئەوەش بەجۆرێک ڕێکخراوە کەدەبێت لەلایەن ئیدارەی فەرمانگە یان کۆمپانیایەکەوە ڕیککەوتنیک بکرێت لەگەڵ کرێکارەکەداو ئەو ڕۆژانەی کەمۆڵەتی فەرمیە بەئۆڤەرتایم( دەبڵ) بۆ کرێکارەکەی هەژمار بکات. لەکاتێکدا یاسای کۆمپانیاکان ڕێک بەپێچەوانەی یاسایکاری بەرکاری هەرێمەو جگەلەڕۆژی جیهانی کرێکاران(یەکی ئایار)و هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان، ئیتر کرێکاران زەقەی چاویان دێت لەناو چەندین ڕۆژی مۆڵەتە فەرمیەکاندا، لەچەشنی ڕۆژی سوپاو یادی پەیامبەرو، جەژنی مەسیح، یان جەژنی سەری ساڵ و چەندین یادو ڕۆژی فەرمی تر. ئەم یاسا پێچەوانەیەی خاوەنکارو کۆمپانیاکان، بەبەرچاوی حکومەت و وەزارەتیکارەوە دەڕواتە پێشەوە بەبێئەوەی حکومەت حساب بۆ لێپرسراوێتی خۆی بکات و ڕێز لەیاسایەک بگرێت کەخۆی دایناوەو ئیدیعای گەورەش دەکات کەچەندە لەخەمی چینی کرێکاردایە.

ئەگەر بۆنمونە وەزارەتی شارەوانی وەربگرین، ئەوە ئەبینین کەبەئاشکرا سەرپێچی یاسایکار دەکات و بەپێی بەرژەوەندی ئەو کومپانیایانەی کە سەر بەکەرتی تایبەتن و کاری قۆنتەراتی ئەنجامئەدەن بۆ شارەوانیەکان، کرێکارانی مەحرومکردووە لەپشوە فەرمیەکان، جگەلەو سێ بۆنەیە کەپێشتر ئیشارەتمان پێدان، ئیتر هیچ پشویەکی فەرمی شمولیان ناکات.

ئەمە لەکاتیکدایە تەوای دامودەزگاکانی حکومەت و ئەو ناوەندانەش کە سەر بەوەزارەتی شارەوانیە لەهیچ بۆنەیەکی پشوی فەرمیدا دەوامناکەن. شارەوانیەکان لەتەندەری نێوان کۆمپانیاکان و خۆیاندا تەنها مافی ئەو سێ بۆنەیەی بۆ کۆمپانیاکان بەفەرمی ناسیوە وەک پشوو بۆکرێکاران، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت یان کۆمپانیاو شارەوانیەکان گوێنادەن بەوەزارەتیکارو کاروباری کۆمەڵایەتی و پێچەوانەی یاسایکاری بەرکاری هەرێم ئەجوڵێنەوە، یان پێئەچیت ڕیکەوتنی تەندەری کۆمپانیاکان لەگەڵ حکومەتدا بەمشێوەیە بێت کەدیسانەوە پێچەوانەی ئەو یاسایەیە کەخۆیان دایانناوە بەناوی یاسایکارەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ زوڵمێکی گەورەیە لەکرێکارانی کۆمپانیاو کەرتی تایبەت دەکرێت بەبەرچاوی حکومەت خۆیەوە دەرحەق بەمافەکانی کرێکاران. بەڵام ئەوەی کەجێگای سەرنجە لەگۆشەنیگای کرێکارانەوە، هەر ئەوەیە کەکۆمپانیاکان خۆیان بەشێکی بنەڕەتین لەلق و پەلەکانی دەسەڵاتدارانی حکومی و حزبەکان، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ سەهم و بەشی خۆیان لەناو سەرلەبەری پڕۆژەو کۆمپانیاکاندا هەیەو لەژێر چاودێری ئەوانداو لەڕێگای کاربەدەستەکانیانەوە نەخشەکانیان جێبەجێ ئەکرێت. بەم پێیە لەپێناوی کەڵەکەی سەرمایەکانیان و نەوەستاندنی پڕۆژەو کۆمپانیاکانیان، خۆبوێری دەکەن و دەستئەنقەستانە پێچەوانەی یاساکەی خۆیشیان مامەڵە ئەکەن لەبەرامبەر حەق و مافی کرێکاراندا، ئەمەش هەرچیەک بێت دەلالەت لەوە دەکات کەوەزارەتەکان بەپێی بەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن، ئەوەی لەم نێوەشدا زیانی بەردەکەوێت تەنها کرێکارانە. بۆیە دەبێت کرێکاران چیتر هیچ جۆرە زوڵمیک قبوڵبکەن، پێویستە بەهێزی یەکگرتوو ڕێکخراوی خۆیانەوە خەبات بکەن لەپێناوی وەرگرتنەوەی مافە یاساییەکانیان.

Related posts

گەنجێک لەکاتی کارکردندا دەکەوێتە ژێر هەرەسی بۆرییەوەو گیان لەدەست ئەدات

Dangi Krekar

دانی موچە لەکاتی خۆیدا و هاوتاکردنی لەگەڵ کارمەندانی عێراقدا، هەقێکی ڕەوای موچەخۆرانی کوردستانە!سەروتار

Dangi Krekar

workers voice No.8 , The First Worker’s Journal in Kurdistan-Iraq January 2024

Dangi Krekar

Leave a Comment