تینی گەرمای ستونێکی کارگەی چپسی گرین عێراق کرێکارەکان وەڕس ئەکات!
دەنگی کرێکار
بەشێک لەکرێکارانی لاینێکی-خەت کارگەی چپسی گرین عـــێراق لەبازیان بەهۆی تینی گەرماوە وەڕسبوون لەبەر هەڵنەکردنی ئیەرکۆندیشن، بەم شێوەیە ئەوانیان لەدۆخێکی خراپدا ڕاگرتووەو کارکردن زۆر سەختە بەو گەرمایە. یەکێک لەکرێکارەکان بەدەنگی کرێکاری ڕاگەیاند: کاتێک سوپەرفایزەرەکان ئەڕۆنەوە بۆماڵەوە، لەکۆی چەندین ئیەرکۆندیشن تەنها دوو دانە دائەگیرسێنن و ئێمەش لێی سودمەند نابین. هەروەها دەڵێت سوپەرفایزەرەکان نایەڵن بەڕێوەبەری کارگە ببینین هەتا ئاگاداری دۆخی سەختی ئێمە ببێتەوە کەچەندە قورسە بەو گەرمایە کارکردن.