Dangikrekar.com
هەواڵ

کۆماری ئیسلامی لەسەر بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ڕابەرێکی کرێکاری، ڕوبەروی ناڕەزایەتی فراوانی ڕێکخراوە کارێکاریەکانی جیهان دەبێتەوە!

کۆماری ئیسلامی لەسەر بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ڕابەرێکی کرێکاری، ڕوبەروی ناڕەزایەتی فراوانی ڕێکخراوە کارێکاریەکانی جیهان دەبێتەوە!

دەنگی کرێکار

بەپێی ڕاپۆرتێکی هیومەن ڕایتس وۆچ لەناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵدا، دادگای بالای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ٤/٧/٢٠٢٤ دا سزای لەسێدارەدان بۆ ڕابەرێکی کرێکاری بەناوی شەریفە محمدی دەرکرد بەپاساوی بوونی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژێم. شەریفە محمدی لەبەرواری ٥ دیسامبەری ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گیراوە ، بەڵام لەلایەن هاوسەرو کەس و کارییەوە ئەو تۆمەتانە ڕەدکراوەتەوەو جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەندامی پەیوەندییەکانی سەندیکا کرێکارییەکان بووە لەئێراندا هەتا ساڵی ٢٠١٣.

شەریفە محمدی لەئازربایجانی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە، ئەندامی لیژنەو یارمەتیدەری ڕایەڵەی دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بووە لەگەڵ ژمارەیەک لەچالاکوانانی کرێکاریی کەلەساڵی ٢٠٠٥ دا پێکهێنرا بەمەبەستی یارمەتی دانی کرێکاران بۆ پێکهێنانی دەستەو ڕێکخراوە کرێکارییەکانی خۆیان.

شەریفە محەمدی وهاوڕێکانی سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جار گیراوون بەپاساوی لایەنگرییان لەکۆمەڵەی ئێران، بەڵام دواجار دادگای باڵای ئێران شەریفە محمدی دوای ٧ مانگ لەئەشکەنجەو ئازارو تۆمەتبارکردنی کردنی بەپاساوی پووچ، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرئەچێت.

بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە مەحەمدی، دەیان ڕێکخراوەی کرێکاریی، لەفەرەنسا، بەریتانیا وچەندین ولاتی تری ئەوروپاو ئەمریکا وئوسترالیا، ناڕەزایەتیان، بەرامبەر بەم سزایە دەربڕی وداوایان کرد کەدەستبەجێ سزا لەسەر شەریفە محەمەدی هەڵگیرێ وئازادبکرێ. لەلایەکیتریشەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کەمپینەکانی دژی سزای لەسێدارەدا، هەروەها دەیان حزب و ڕێکخراوی سیاسی بەسازدانی خۆپیشاندان وگردبونەوەلەبەردەم سەفارەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران، ئەم بڕیارەی ڕژێمیان شەرمەزارکرد وداوای دەستبەجی ئازادکردنی شەریفە محەمدیان کرد.

شایانی باسە، جمهوری ئیسلامی بەپاساوی پووچ و تۆمەت بەخشینەوە، لەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی شارەکانی ئێرانەوە، ڕۆژانە کەوتۆتە گرتن و زیندانیکردن و ئیعدامکردنی چالاکوانان، هەتا لەم ڕێگەیەوە بتوانێت ڕیگریبکات لەو خەتەرەی کەبەسەر سەرییەوە ڕاوەستاوە لەلایەن خەڵکی ئازایخوازی ئێرانەوە کەدرەنگ یان زوو سەری ئەخوات.

Related posts

دۆخەکەمان بەجۆرێکە کەکرێکار هەیە بەبێ پارە ئیشەکەی دەکات

Dangi Krekar

چەند سەرنجێك لەسەر کەیسی دەرکردنی ١٤ کرێکاری کۆمپانیای گرین عێراق

Dangi Krekar

ڕاگەیاندنی ئاماری ساڵانەی ”دەنگی کرێکار” سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کرێکاران

Dangi Krekar

Leave a Comment