Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

بەدوای چەندین جار لەخۆپیشاندان و بایکۆتی کارەکانیان، موچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری ڕانیە، بۆ ٤٠٠ هەزار دینار زیادکرا!

بەدوای چەندین جار لەخۆپیشاندان و بایکۆتی کارەکانیان، موچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری ڕانیە، بۆ ٤٠٠ هەزار دینار زیادکرا!

|  دەنگی کرێکار:

ڕۆژی ٢٠٢٤/٧/٢٥، ئیدارەی ڕاپەڕین بەیانێکی بڵاوکردەوە لەسەر زیادکردنی مووچەی ژینگەپارێزانی سنوری ئیدارەکە لەلایەن کۆمپانیای بیڤانەوە بۆ ٤ سەد هەزار دینار، جەختیشیکردەوە کەپارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران ئەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیای بیڤان خۆیەوە.

پەیامنێری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لە بەدواداچوونێکدا بۆ هەواڵەکە، لەگەڵ چەند کرێکارێکی ژینگەپارێزی دەڤەرەکە پەیوەندیکرد ویەکێک لەکرێکارەکان لەبارەی هەواڵەکەوە وتی:

“ بەڵێ هەواڵەکە ڕاستە و ئەوەشی کە٥٠ هەزار بۆ سەر موچەکانمان زیاد دەکرێ هەنگاوێکی باشە، بەڵام هەرگیز وەلامدەرەوەی ژیان و گوزەرانی کرێکاران نیە، تەنانەت لەئاست ئەو ماندوبونەو زەحمەتەی دەیکێشین یەکجار کەمە بەتایبەتی کە ئێمە خاوێنکردنەوەی خاشاکو خۆڵی ناوچەیەکی فراوانی سنورەکەمان لەسەرشانە“.

کرێکارێکی تری ژینگەپارێز لەبارەی هەوالەکەوە وتی:

“دوای چەندین ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان وگردبوونەوەی ژینگە پارێزانی ئیدارەی ڕاپەرین، دواجار موچەی ژینگە پارێزان لە٣٥٠ هەزارەوە بۆ٤٠٠ هەزار دینار زیادکرا. هەرچەندە هێشتاش لەچاو ئەو هەموو کارەی ئەنجامی ئەدەین هیچ نییە ئەو بڕە پارەیە … ئەمجار کۆمپانیا هاتووە دەڵێت: ئەگەر دەتانەوێت هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا پارە وەربگرن، ئەوا ئێمە مووچەکە ئەدەین. بەڵام کۆمپانیا لەناو بازاڕی دۆلارەکە لەڕانیەدا لەگەڵ دوکاندارانی گۆڕینەوەی دراودا ڕێککەوتوون هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک پارەمان بداتێ لەوەکالەتی کۆمپانیاوە، بەڵام پارەکان هەمووی بەشێوەی تاکهەزار دیناری.. فێڵی کۆمپانیاکە لێرەدایە: بۆگێڕاندنەوەی بڕێک پارە لەئەنجامی گۆڕینەوەی یان ووردکردنەوەی پارەکە بۆنموونە ٢٥ هەزاری یان ٥٠ هەزاری بۆتاکدیناری، کۆمپانیاو دووکاندارەکە چەردەیەک دینار قازانج ئەکەن لەسەر حسابی هێنانەوەی گرفت و کێشە بۆ کرێکاران، بۆنموونە: بەم تاکتیکەیان کۆی سەرلەبەری مووچەکەمان هەمووی دەکەن بەتاک دیناری، تاکدیناری دڕاویش کەئەسڵەن هەر لێتوەرناگرن. لەبازاڕ بۆکڕینی هەر شتێک ئەگەرلە١٠هەزار تاک دیناری زیاتر بێت، ئەوا هێج کاڵاو شتومەکێکت پێنافرۆشن، خاوەنی موەلیدە ئەهلیەکان وەریناگرن، کرێی خانوو کرێچێتی وەرناگیرێت، لەخەستەخانەو عەیادەکاندا وەرناگیرێت، دواجار دەبێت ئێمەش وەک کرێکاران دووکان دووکان بگەڕێین تاک دینارییەکان لەووردە دینارەوە بکەینەوە بەپارەی درشت، ئینجا بهێنە پێش چاو ٦ سەد کرێکار دوکان دوکان وەک سواڵکەر ناوبازاڕ بگەڕێت بۆگۆڕینەوەی تاکدینارەکانی ئەبێت ج دیمەنێکی هەبێت، بەڕاستی جێگای شەرمە بۆئەوان!

ئەوەندەش کەدەگەڕێتەوە سەر مەسەلەی دەستبەری کۆمەڵایەتی، هەتا ئێستا هەر قسەیەکەو کراوە. ئەبێت چاوەڕی بکەین بزانین لەکوێوە سەردەرئەهێنیت، مانگێک دوومانگ متابەعە ئەکەین بزانین هەتا چەند ڕاستئەکەن! بەحسابی خۆیان ئەبێت دەستەبەر کرابێت، بەڵام هەتا ئەم ساتە هیچ شتێکی تازەمان بۆ نەهاتووە بۆدڵنیایی ئێمە هەتا ئێمەش واژۆی بکەین”…

Related posts

گفتو گۆ لەگەڵ یەکێک لە کرێکارانی کارخانەی “ئینتەر ناشناڵ ئارمورد ڤیەکڵ”دا

Dangi Krekar

پەیامێک لەڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیەوە بۆ مامۆستایان 

Dangi Krekar

کارمەندانی بنکە تەندروستییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.

Dangi Krekar

Leave a Comment