Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

 هاوڕێیانی کرێکار.. لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی!

 هاوڕێیانی کرێکار.. لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی!

 

لەنێو ڕێزێکی فراوان له‌ده‌زگایی میدیاییدا، که‌ڕۆژانه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ په‌رده‌پۆش کردنی جیاوازی وناکۆکیه‌ چینایه‌تیه‌کانی نێوان کرێکاران وسه‌رمایه‌داران و لێره‌شه‌وه‌‌ پایه‌کانی نیزامی  زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر سه‌ری کرێکارانه‌وه‌ ڕادەگرن.. ده‌نگی کرێکار ئه‌و پێگه‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌یه‌، که‌هه‌وڵده‌دات ڕاستیه‌کانی ژیان و کاری کرێکارانی کوردستان و خواست وناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بڵاو بکاته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وتنی کرێکاران و بەرژه‌وه‌ندیه‌کانی وه‌ک چینێک له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا، له‌کۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته‌بکاته‌وه‌.

ده‌نگی کرێکار له‌پێداویستی خه‌بات بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ ویه‌کگرتووکردنی کرێکاران و ئاسۆدار کردنی جوڵانه‌وه‌ی کرێکاری کوردستانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ وله‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵده‌دات بۆ ئاشناکردنی کرێکاران به‌خواسته‌کانیان و بردنه‌سه‌ری ته‌وه‌قوعاتیان له‌ڕیگای بره‌ودان بەهوشیارییان. ده‌نگی کرێکار پڕۆژه‌و هه‌وڵێکه‌ تا ڕابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانیان هه‌رچی زیاتر په‌ره‌بگرێ وله ‌تۆڕێکی خه‌باتکارانه‌دا پێکه‌وه‌ گرێبدرێنه‌وه‌ وله‌ئاکامدا کۆمه‌ک بکات به‌ پرسی ڕیکخراوبوونی جه‌ماوه‌ریی کرێکاریی.. ده‌نگی کرێکار بەئاراستەی بردنه‌پیشه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌کریکاران وجوڵانه‌وه‌که‌یان هیچ شه‌رت ومه‌رجێکی ئایدیۆلۆژی وفکری بەفەرمی ناناسێت و ده‌رگای واڵایه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو ڕابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی مه‌یله‌ جۆراو جۆره‌کانی نێو جوڵانه‌وه‌ی کرێکاری بۆ کارکردنی هاوبه‌ش ویه‌کگرتوانه‌ له‌پێناو به‌هێزکردنی جوڵانه‌وه‌که‌دا. له‌یه‌ک وته‌دا ده‌نگی کرێکار پێگه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌ بۆ هه‌موو کرێکاران وبه‌م مانا‌یه‌ش ئامرازی ده‌ستی خه‌باتی ئه‌وانه‌. که‌وایه‌ هاوڕێیانی کرێکار.. لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری.. ده‌نگی کرێکار به‌ده‌سته‌وه‌بگرن وبه‌ڕۆژنامه‌ی خۆتانی بزانن، کۆمه‌کی پێبکه‌ن وهه‌واڵی  ناوه‌نده‌کانی کارو ژیانتانی بۆ به‌ڕێ بکه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ ده‌ستی کرێکاران و له‌نێو کۆڕوکۆمه‌ڵی خۆتاندا بیخوێننه‌وه‌ وبڵاوی بکه‌نه‌وه‌. ده‌نگی کرێکار بکه‌نه‌ پێگه‌یه‌ک بۆ خستنه‌ڕووی کێشه‌و گرفته‌کانی کرێکاران و ڕێگا چاره‌و  گه‌ڵاله‌ی خواسته‌کان و ناچارکردنی خاوه‌نکارو ده‌سه‌لاتداران بۆ جێبەجێکردنیان. له‌م په‌یوه‌نده‌دا هیچ جۆره‌ پێشنیار وکۆمه‌ک و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجێک به‌که‌م مه‌گرن و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ په‌یوه‌ندی بگرن..

ئیـمێڵ:  mmahdirasool59@yahoo.com

   ژماره‌ ته‌له‌فۆن:    07702237250

Related posts

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەڵێنی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، حەواڵەی بڕیاری حکومەتی فیدراڵ دەکات!

Dangi Krekar

دواستوون …با لەدەوری خواستەکانمان خۆمان ڕێکخراو بکەین!

Dangi Krekar

Support for Kurdistan teachers

Dangi Krekar

Leave a Comment