Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

لائیحەی داخوازیەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا  ڕابەر ڕەفعەت

ئێمە بانگەوازی هەموو هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و سەرجەم کرێکارانی کوردستان دەکەین، لەگەڵمان بن ولەدەوری لائیحەی داخوازیەکان کۆببنەوە ولەتێکۆشانەکانی خۆیداندا بەدەستیەوە بگرن!

ئێمە کرێکارانو هەڵسوڕاوانێکی کرێکاری و لایەنگرانی مافەکانی کرێکارانی کوردستان، کەلەم مەراسیمەدا بۆ یادی ڕۆژی جیهانی کرێکاران کۆبووینەتەوەوە سەرخەتی خواستە سەرەکیەکانی ئەمساڵی کرێکارانی کوردستان لەم لایئحەیەیەدا ڕادەگەیەنین و پێشنیار دەکەین وەک بنەمایەک بۆ کۆبوونەوەو یەکگرتووکردنی کرێکاران وئاڕاستەکردنی هەوڵوتێکۆشانی هەموو بەشەکانی کرێکارانی کۆردوستان، لەپێناو باشترکردنی دۆخی کاروژیانی کرێکاراندا بەدەستەوە بگیرێت:

١/ ساڵانە زیادکردنی کرێی کرێکاران بەپێی ئاستی گرانی و چونەسەری نرخی کاڵاو پێوداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان.

٢/ یەك ملیۆن دینار لانی کەمی کرێی مانگانە بۆ خێزانێکی ٥ نەفەری.

٣/ گۆڕینی گرێبەستی کاتی کرێکاران و کارمەندان بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.

٤/ لێبڕینی مووچە لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت قەدەغەیە. هاوکات گێڕانەوەی مووچەی نەدراوی کرێکاران وسەرفکردنی حەوافزی ساڵانە.

٥/ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران یاخود پێدانی بیمەی بێکاری لەلایەن حکومەتەوە.

٦/ کاتژمێری کارکردن نابێ لە ٨ کاتژمێر زیاتر بێت. لەکاری ئاساییدا و ٥ کاتژمێر بۆکاری قورس. دەبێ ماوەی نانخواردنو پشوو، ماوەی چونە سەرکارو گەرانەوەی کرێکاران بۆ ماوەلەوە، لەزمنی ٨ سەعاتکاری ڕۆژانەدا حساب بکرێت.

٧/ لەو پڕۆژانەو ناوەندانەدا کەکار تێدا بەردەوامە وکرێکاران بە شەفت کاردەکەن وناچارن بەکاری زیادە، دەبێ خاوەنکار کرێی دەبڵ بەکرێکارن بدا. هەروەها دەبێ ڕۆژانی پشووی کرێکار بەکار حساب بکرێو کرێی تەواویان پێبدرێت.

٨/ دەبێ ساڵانە لانی کەم ٣٠ ڕۆژ پشوو بەسەرجەم کرێکارانی کوردستان چ لەرکەتی حکومی و چ لەکەرتی تایبەتدا، بەموچەی تەواوە بەڕەسمی بناسرێت.

٩/ دەبێ دوای تەواوبونی گرێبەستکار، وەیا دەستهەڵگرتنی کرێکاران لەکارەکانیان، خاوەنکارو کۆمپانیاکان، بڕوانامەی کارو بەڵگەنامەی پێویست سەبارەت بەماوەی کار بدات بەکرێکاران بدات.

١٠/ دابینکردنی سەلامەتی کرێکاران لە هەموو شوێن و ناوەندکانی کاردا و قەرەبۆکردنی کرێکارانو خێزانەکانیان لەکاتی بەرکەوتنی ڕوداوەکانیکاردا.

١١/ بەڕەسمی ناسینی بێمەرجی ئازادیی کۆبونەوەو ڕێکخراوبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین.

١٢/ هەڵگرتنی فەزای ئەمنی و بێدەنگ کردنی کرێکاران لە ناو کارگا و دامەزراوەکاندا.

١٣/ دەرکردنی کرێکار لەسەرکار قەدەغەیە، تەنها نوێنەرانی سەربەخۆ و هەڵبژێرداوی کرێکاران دەتوانن لێپێچینەوە لە کرێکاران بکەن.

١٤/ بەیاساییکردنی مافی خانەنشینی بۆ کرێکارانی بیناسازی. حکومەت بەرپرسیارە ئەم مافە بۆ کرێکاران بێ ئەملاو لا بەرەسمی بناسێنێ.

١٥/ بیمەی تەندروستی بۆ کرێێکارانو هەمووهاولاتیانی کەمدەرامەتی

کوردستان.

١٦/ کرێی یەکسان بۆ کاری بۆکاری چونیەکی ژنان وپیاوان. دەبێ فرسەتی بەدەستهێنان وڕاهێنانی ژنان لەکاردا، هەروەها هەموو ئەو مافانەی کەیەکسانی ژن وپیاو لەبەر چاودەگرێ، لەبورای کارکردندا بۆ ژنان لەبەرچاوبگیرێت.

ئێمە بانگەوازی هەموو هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و سەرجەم کرێکارانی کوردستان لەهەموو ناوەندەکانی کاردا دەکەین، لەگەڵمان بن و لەدەوری ئەم خواستانە، کۆببنەوە ولائیحەی ئەم داخوازیانە لەخەبات وتێکۆشانەکانی خۆیداندا بەدەستیەوە بگرن.

دەستەی ڕیکخەرانی مەراسیمی ئایاری ٢٠٢٣/ بازیان

 

کر

Related posts

شۆفێرانی بارهەڵگر لەخۆپیشانداێکیاندا، شاڕێگەی نێوان هەولێر- ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر-موصڵ، هەولێر-سلێمانی دائەخەن

Dangi Krekar

کرێکارانی ژینگەپارێز لەبارەی دۆخی کاریانەوە بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار دەدوێن

Dangi Krekar

بەسیەتی گرانی وبێکاری، بەسیەتی ستەم وبێمافی

admin

Leave a Comment