Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

گیانلەدەستدانی کارمەندێکی سکیوریتی لە کاتی کاردا لە سلێمانی

گیانلەدەستدانی کارمەندێکی سکیوریتی لە کاتی کاردا لە سلێمانی

​سلێمانی – دەنگی کرێکار ​

بەداخەوە، جارێکی دیکە نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و ڕوداوەکانی کار قوربانییان لە ڕیزی کرێکاران و کارمەندان لێکەوتەوە. شەوی ڕابردوو کارمەندێکی سکیوریتی لە یەکێک لە پڕۆژە پیشەسازییەکانی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. ​وردەکاری ڕوداوەکە: ​

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ماڵپەڕی دەنگی کرێکار: ​قوربانی: گەنجێک بەناوی (محەمەد ئاسۆ) کە وەک کارمەندی سکیوریتی لە پڕۆژەکەدا کاری کردووە. ​شوێنی ڕوداو: یەکێک لە پڕۆژەکانی ناو کارگەیەک لە شاری سلێمانی. ​هۆکاری گیانلەدەستدان: کەوتنەخوارەوە لە نهۆمی سێیەمی بینایەکی تەواونەکراوی ناو پڕۆژەکە. ​کات: ٢٠٢٦/٣/١٨ڕوداوەکە لە کاتژمێر ١:٣٠ی نیوەشەودا ڕوویداوە. ​دەنگی کرێکار جەخت دەکاتەوە کە پاراستنی گیانی کارمەندان لە شەفتەکانی شەو و دابینکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لەو شوێنانەی هێشتا لە قۆناغی دروستکردندان، بەرپرسیارێتییەکی لەپێشینەی خاوەنکارەکانە بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە.

Related posts

چۆن کرێکارانی کوردستان لەڕێگەی ڕێکخستنی سەربەخۆی خۆیانەوە مافەکانیان دەپارێزن؟

Dangi Krekar

پەیامی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەبۆنەی  ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە!

Dangi Krekar

کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ٦٠ساڵ، بەبێ زیادکردنی موچەی مانگانە، بڕیارێکی ناتەواوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment