Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

پەیامی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەبۆنەی  ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە!

پەیامی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەبۆنەی

 ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە!

٨ی مارس ڕۆژی ڕاوەستانەوەیە بەدژی ستەمکێشی ژنان. کویلەیەتی و ژێردەستەیی ئینسانی ژن، یەکێک لەکۆڵەکەکانی مانەوەی سەرمایەداری و داسەپەندنی سەخترین هەلومەرجی ژیان و کارە بەسەر چینی کرێکاردا، هەربۆیە کرێکاران دەبێ کێشەی ژن و ڕزگاری ژنان،  بەکێشەو ڕزگای خۆیان بزانن . سەرمایەدارن و حکومەتەکانیان، جیاکاری و ستەمگەری ژنانیان کردۆتە ئامرازێک بۆ پارچە پارچەکردنی ڕیزەکانی کرێکاران و لەخوارەوە ڕاگرتنی ئاستی کرێ وبژێویان، بەڕادەیەک کە هەر جۆرە بێمافی و  سەرکوت و جیاکارییەک  لەکۆمەڵگادا بەدژی ژنان، ڕاستەوخۆ بەزیانی خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکار تەواو دەبێت.. کەوایە  با ڕۆژی ٨ی مارس بکەینە ڕۆژی توندکردنەوەی خەباتمان لەدژی پیاوسالاری و جیاکاری وتوندوتیژی لەدژی ژنان.. بژی ٨ی مارس ، بژی خەباتی ژنان وپیاوانی کارگەر وسەرجەم یەکسانیخوازان لەپێناو دونیایەکی باشتردا..                    ستافی بڵاوکراوەی  دەنگی کرێکار

Related posts

“ لەهەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکان کار بەهەزاران کرێکار دەکەن بەبێ ئەوەی گرێبەستی یاساییان بۆ بکەن”

Dangi Krekar

عێراق: خێزانە هەژارەکان لەسەر پاشماوەی خۆڵوخاشاک دەژین!

admin

بانگەوازێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ کرێکاران!

Dangi Krekar

Leave a Comment