سەرەڕای هەڕەشەکانی دەسەڵاتداران، مامۆستایانی ناڕازی سورن لەسەر داخوازیەکانیان!
| دەنگی کرێکار:
وەک وەڵامێک بەهەڕەشەو بڕیارەکانی حکومەت، ڕۆژی یەکشەمە، ڕیکەوتی ٢٠٢٤/١/٢٨، مامۆستایانی ناڕازی دەستیاندایە خۆپێشاندانێکی فراوانی جەماوەی و لەبەردەم بەڕێوەبەریەتەکانی پەروەرەدە، لەشارەکانی سلێمانی، ڕانیەو قەڵادزە، کۆیە، هەڵبجەو سەید سادق و.. بەدروشمی بایکۆت ناشکێنین و سورین لەسەر داخوازیەکانمان. ئەم خۆپێیشاندانەی مامۆستایان بەدوای ئەوەدا دێت کەبەڵینەکانی دەسەڵاتداران نەیتوانی مامۆستایان ڕازی بکات وئینجا پەنای برد بۆ هەرەشە کردن لەمامۆستایان، ئەویش بەوەی کە هەر مامۆستایەک ئەگەر دەوام نەکات سزا دەدرێ. لەمەش زیاتر دەزگاکانی ئاسایشی سلێمانی و شارەکانی تر، هەفتەیەک لەموبەر خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە ژمارهیهك له ئهندامانى دهستهى ناڕازیی مامۆستایان بانگهێشتى ئاسایش كرد و پێی ڕاگهیهندون کە بههیچ شێوهیهك ڕێگهى خۆپیشاندانیان پێنادرێت ودەبێ وهك دهستهكهیان بهیاننامه بڵاوبكهنهوهو ڕابەگەیەنن چیتر خۆپیشاندان ئهنجام نادهن. لەسەرێکی تریشەوە لیژنەکانی پەروەردەی سلێمانی سەردانی خوێندنگاکانی کردووە و ھەر مامۆستایەک پەیوەندی بە خوێندنگەکەی نەکردبێت لەرۆژی چوارشەممەی ڕابردوەوە بەنەھاتوو ئەژمارکراوە… بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە خۆپێشاندانی ٢٨ مانگ، لەگەڵ ئەوەدا مامۆستایانی ناڕازی، جارێکیتر پەیامیسوربونی خۆیان لەسەر داخوازیەکانیان بەڕوی دەسەلاتداراندا دایەوە، هاوکات بەگرتنەبەری مانگرتنی جەماوەری لە هەڵەبجە ودەروبەری و پەیوەستبوونی کاسبکاران وخەڵکی ناڕازی و بایکۆت کردنی چەند بەرێوەبەرایەتیەک، خۆپیشاندانی مامۆستایانی بردە قۆناغیکی ترەوە، بەئاستێک کەدەسەڵاتداران نەتوانن درێژە بەگوشارەکانی سەر مامۆستایانی ناڕازی بەرن. شایانی باسە پەیامنێران وهەلسوڕاوانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، چالاکانە لەکەنار مامۆستایاندا بەشداریانکرد.