Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

لەدۆڵی بازیانەوە، بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار! نامەی کرێکارێک ..

لەدۆڵی بازیانەوە، بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار!

نامەی کرێکارێک ..

بەڕێز سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار.

بەڕێزان ستاف وهاوکاران..

ویستم لەڕێگای ئەم نامەیەوە کەمێک لەبارەی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران لەدۆڵی بازیان، بدوێم هیودارام بکرێ لەدەنگی کرێکاردا بڵاوببێتەوە:

 

ناوچەی بازيان، شارى كرێكاران و مۆڵگەی گەورەی کەڵەکەی دۆلارە بەقیمەتی وێرانکردنی ژیان و زیندەگی کرێکاران. ئەم ناوچەیە دەیان کارگەو کۆمپانیای گەورەی قازانجهێنەری زەبەللاحی تێدایە کەجەگەلە بەرژەوەندی ملیارد دۆلاری بۆ خاوە خاوەنکارو سەرمايەداران، دۆڵی گەورەی نەهامەتی و قوڕبەسەری و پڕ کێشەیە بۆ کرێکاران و خەڵکی ناوچەکە. بێکاری و نەبوونی کارێک کەبتوانێت بژێوی کرێکاران مسۆگەر بکات، مووچەو حەقدەستی کەم، ملکەچ کردنی کرێکار بەسەعاتکاری زۆرو ترساندن بەبێکارکردن ئەگەر کرێکار دەنگێکی هەڵبڕی بۆماف و خواستێک کەهەیەتی، هەموو ئەوانە دۆخێکی هێندە نالەباری هێناوەتە پێشەوە بۆ کرێکاران کەبەناچاری بچنە ژێر خواست و ئارەزووەکانی خاوەنکارو کۆمپانیاکانەوە، سەرەڕای پیسبوونی ژینگەکەی کەبووەتە سەرچاوەیەک بۆ دەیان دەردو نەخۆشی ترسناک.

سەرمایەدارانی شاری پيشەسازى ناوچەی بازیان، لەگەڵ هەموو ئەو ملیارد دۆلارەی کەدەستیان ئەکەوێت، زوڵم و زۆرێکی زۆریش لەچینی کرێکار دەکەن بەبێ ئەوەی کرێکاران بەخۆیان بزانن. بێئاگان، چونکە نازانن کەچۆن زۆرترين قازانج بەکەمترین تێچووەوە وەدەست ئەهێنن و چۆن دەستيان خستۆتە بينەقاقای كريكار. من وەک تەجروبەی خۆم کەلەچەندین کۆمپانیاو کارگەدا كارمكردوە زۆرێک لەحەق و مافی كريكار پێشێل دەکەن وەک بەڕۆژانە کارکردن بەکرێکار، نەکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و زۆری سەعاتکاری كاركردن بەکەمترین مووچەوە…هتد، بەم مانایە زۆرینەی کرێکاران بێئاگان لەمافەکانیان.

بەشێک لەکرێکاران حەق و مافی خۆیان ئەزانن، بەڵام بەهۆی هەڕەشەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی نانبڕینەوە بێدەنگ ماونەتەوە، کەئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە لەداهاتوودا جگە لەهیلاکی جەستەیی هیچی تری بۆ نامێنێتەوە. نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت کە لەگەڵ هەموو ئەو کارگەو کارخانەیەی دۆڵی بازیان ڕێژەیەکی ئێجگار زۆریش بێکاری تێدایە..

هيوادارم چیتر چينی كرێكار بێدەنگ نەبێت دەرحەق بەمافی ڕەوای خۆی. تۆی کرێکار لەهەرشوێنێک بیت، تەنها هێزی کاری دزراوی تۆیە کەبنیادنەری هەموو نیعمەتەکانی ژیانە. هەرئەوەش بەسە بۆئەوەی بیربکەینەوە لەحاڵی خۆمان کەچی بکەین بۆژیانێکی خۆشتر لەئێستامان.

داواکاریشم لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، ڕینمایی زیاتر لەسەر چۆنیەتی ڕووبەڕوبونەوەی ئەم دۆخەو مامەڵەی کۆمپانیاکان بەکرێکاران..

هەژار/ دۆڵی بازیان

Related posts

کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان لەناوگەمەی سیاسی هەولێر و بەغداددا

Dangi Krekar

ڕەزا شەهابی، هەڵسوڕاوی کرێکاریی و سەندیکایی، لە ئێران بناسن! 

Dangi Krekar

ئە مرۆ لە رانیە کرێکارانی ژینگە پارێزی کۆمپانیایی بیڤان مانگرتنیان لەکار ڕاگەیاند

Dangi Krekar

Leave a Comment