Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

کورتە ڕاپۆرتێک لەسەر: کێشەی پاسەوانانی کارگەی قیری شلی کیمیت!

کورتە ڕاپۆرتێک لەسەر:

کێشەی پاسەوانانی کارگەی قیری شلی کیمیت!

  ئامادەکردنی:مەحمود حەلاق

شەش کرێکار لەکارگەی قیری شل لەناوچەی خاڵدان سەر بەبازیان، ماوەی چەندین ساڵ کاریان لەو کارگەیەدا کردووە. کاک تەها کەبەشێخ تەها ناسراوە سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو خاوەن کارگەکەیە .. کرێکارەکان هەر لە سەرەتای بنیاتنانی کارگەکەوە لەوێ دامەزراوون، مووچەی مانگانەیان بریتی بووە لە ٦سەد هەزار دیناری عێراقی.

لەمانگی  ١ی ساڵی ٢٠١٥ خاوەنکار بڕیار ئەدات کەگوایە بەهۆی لاوازی باری ماددی و دەخلی کەمی کارگەکەیەوە، لەناکاو مووچەی پاسەوانەکان کەمبکاتەوە بۆ٣٥٠ هەزار ئەویش تەنها بۆماوەی ٣ مانگ نەک زیاتر! بەڵام کاتێک ماوەی سێ مانگەکەش تەواو ئەبێت، ئەو لەمانگی ٤ /٢٠١٥ لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پاسەوانەکان بڕیار ئەدات بڕی پارەی ٢٥٠ هەزار دینار لەمووچەکەیان کە ٦سەد هەزار دینارە، پاشەکەوت بکات هەتا ئەو کاتەی کارگە جارێکی ترئەکەوێتەوە سەر ئیش. پاسەوانەکان پرسیار دەکەن کە: ئایا کارگە کەی ئەکەوێتەوە کار؟ ئەویش دەڵێت: ئەوپەڕی شەش مانگی تر. بەم پێیە ئەوانیش ڕازی دەبن بۆخاتری ئەوەی مافەکانیان نەفەوتێت.. بەڵام دیسانەوە شەش مانگەکەش تێدەپەڕێت و کارگەش ناکەوێتەوە کارو پاشەکەوتیش هەربەردەوام دەبێت، بۆیە دوای ئەو ماوەیەش جارێکی تر پاسەوانەکان ئەپرسنەوە لەخاوەنکار کەی کارگە ئەکەوێتەوە کار؟ خاوەن کارگەش پێیان دەڵێت ساڵێکی تر. پاسەوانەکانیش لەناچاریدا سیقەی پێدەکەن لەپێناوی ئەو بڕە زۆرەی مووچەکەیان کەبە بارەمتەگیراوە بەناوی پاشەکەوتەوە، بۆیە بەردەوامی ئەدەن بەکارەکەیان هەتا ماوەی ٥ ساڵی تریش و هەتا ئێستاش کارگە نەکەوتۆتەوە کار.

پاسەوانەکان ئەڵێن: کاتێک شێخ طە بڕیاری پاشەکەووتیدا لەمانگی٤ی ٢٠١٥دا، ئیتر ئێمەش دەستمان لەکار کێشایەوەو مووچەی چەندین مانگیشی لەلابوو، وە بەدەگمەن مووچەی لەکاتی خۆیدا داوە، هەندێکجار مووچەی بەشەش مانگیش دواخستووەو بەم هۆیەوە باری ماددی و مەعنەوی زۆر لاوازکردین، لەکاتێکدا زۆربەمان منداڵمان هەیەو خێزاندارین. بەڵام دوای وازهێنانمان مووچەکەی گێڕایەوە، بەبێ پاشەکەوتەکان، پاشان ئێمەش داوای مافی خۆمانکرد کەبڕی ئەو پاشەکەوتەی لەلایەتی بۆمان بگێڕێتەوە، بەڵام ئەو هەر ئەڵێت نیمە چونکە کارگە نەکەوتووەتەوە کار یان نەفرۆشراوە. ئێستاکە بەرواری ١٠/٥/ ٢٠٢٤ هێشتا کارگە ئیشی تێدا نیەو لەقۆناغی بنیات نانەوەدا وەستاوە، شێخ تەها ئێمەی هەڵخڵەتاندووەو حەق و مافی پێنج ساڵمان بۆناگێڕێتەوە. دیسانەوە دەڵێن: ئێمە وەک پاسەوانانی ئەو کارگەیە لەڕیشەوە ووتەیەکی شێخ تەها ڕەتئەکەینەوە کەدەڵێت: لەمانگی ٦/ ٢٠١٦ وە پاشەکەوت کراوە هەتا بەرواری وازهێنانمان لەمانگی٤/٢٠٢٠دا، وەپارەی پاشەکەوتی مانگانەش گوایە تەنها١٥٠ هەزاربووە! ئەو بەروارو بڕیارەش هەڵەیەو بەئارەزووی خۆی ئەیەوێت حەقمان بخوات و سەرلەبەری ڕەت ئەکەینەوە. ٩ بۆ ١٠ ساڵ ئەبێت ئەم کارگەیە ڕاوەستاوەو نیازی کەووتنەوەکاری نیە، حەقی ئێمەش نادات، ئێمە هیچ  کاتێک بەوە ڕازی نەئەبووین ئەگەر ئەو بیووتایە کارگە ناکەوێتەوە کار، بەڵکو ئەو مەوعیدی نزیکی ئەداو وەعدی مطاطی ئەدات و ئێمەی هەڵخڵەتاندووە. بۆیە هانامان بۆ ئێوە وەک ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار هێناوەو ڕێگا چارەیەکمان بۆ بدۆزنەوەو هەوڵمان بۆبدەن بۆ گێڕاندنەوەی مافەکانمان..

شایانی ئاماژەیە، یەکێک لەپاسەوانەکان بەناوی هەژارەوە توانیوویەتی بڕی یەک عارەبانە تراکتۆر گەنم

وەربگرێت لەڕێککەوتنێکی دووقۆڵی لەگەڵ خاوەن کارگەکەو دواتر گەنمەکەی فرۆشتووە بەبڕی ٢ملیۆن و نیو لەجیاتی مووچەی پاشەکەوتکراوی چەند مانگیدا لەسەر ڕازیبوونی خاوەنکارەکە لەهاوینی ٢٠٢٣ دا..

Related posts

لەمەراسیمی ئایاری ئەمساڵدا، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەهە‌ڵسوڕاوێکی کرێکاریی!

Dangi Krekar

ژمارە ٤٦ دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

کرێکارێ لەنهۆمی ١٢باڵه خانە یەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

Leave a Comment