Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

 ڕێکخراوی کاری نێودەڵەتی (ILO) و قوربانیانی شوێنیکار!

 

 ڕێکخراوی کاری نێودەڵەتی (ILO) و قوربانیانی شوێنیکار!

دەنگی کرێکار 

سەرەتای ئایاری ئەمساڵ ٢٠٢٥ ، کەناڵی ناشیوناڵ جیۆگرافیکی ئەبوزەبی ڕاپۆرتێکی تۆقێنەری مەیدانی بڵاوکردەوە لەسەر قوربانیانی بیناسازی کە سێئەوەندەی قوربانیانی شوێنکارە جیاوازەکانە لەسەرانسەری جیهاندا، کە هەر دە (١٠) خولەک جارێک کرێکارێک گیان لەدەسئەدات کەساڵانە ٦٠ هەزار کرێکار تێئەپەڕینیت..

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بەرواری ٢٨ نیسانی هەموو ساڵیکی وەک ڕۆژی قوربانیانی شوێنیکار بەفەرمی ڕاگەیاند لەساڵی ٢٠٠٣، ساڵانەش ئامارەکانی ڕووداوی شوێنیکار بڵاو دەکاتەوە..دەیەوێت بڵیت کە ئەم ڕێکخراوەیە خەمخۆرە بۆ تەندروستی کرێکاران و دوورخستنەوەی خەتەری مەرگ و هاندیکاپی کرێکارانەو دەیەوێت ژینگەیەکی تەندروست و ئاسایشیکار جێگابخات لەپیناوی پاراستنی ئەواندا.. ئەگەرچی ئەم تێڕوانینە خۆی لەخۆیدا باش و گرنگە لەپێناوی سەلامەتی کرێکاران و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاوی کارکردن لەهەر لایەنێکیەوە، بەڵام خودی ئەم تێڕوانین و سیاسەتە، ڕیشەیەکی تری هەیە کەلەخوارەوە بەکورتی ئیشارەتیان پێدەکەین:

١/  شوێنکاری شیاوو گونجاوی کارکردن، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەزیادبوونی بەرهەم و گەشەی ئابوری کەدەتوانێت بەرهەمی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بەکوالیتێی باشترەوە، بەم هۆیەوە قازانج زیاتر دەکات و کەڵەکەی سەرمایە زیاد دەکات.

٢/ ئەگەر ژیانی کرێکار تەئمین و ئەمن بکرێت و تووشی کارەسات، هاندیکاپ و مەرگ نەبێتەوە، ئەوا کۆمپانیاو کارگەو خاوەنکار نەک هەر مەسرەف و قەرەبووی زیاتری نابێت کە سەرفی بکات بۆ کرێکارەکە، بەڵکو ئەو مەسرەفە زیادەیەی بۆدەگەڕێتەوە.. بۆنمونە بۆحاڵەتی مەرگ کاتێک کە مووچەیەکی بۆ دیاری بکرێت بۆمنداڵەکانی وەک خانەنشینی، مەسرەف و تێچووی چاکبوونەوەی کرێکارەکە لەبەرکەوتن لەناوکاردا لەخەستەخانەو دەواو دکتۆردا.

٣/ زیادکردن یان بردنە پێشەوەی ناوبانگی کارگەو ناوەندی کارەکە کەگرنگی خۆی هەیە بۆزیادکردنی بەرهەم و خستنە ناوبازاڕ لەپیناوی قازانجی زیاتردا

Related posts

کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەیەکی کراوە ئاراستەی بەرپرسی شارەوانیەکان دەکەن!

Dangi Krekar

لەقەزای داقوق کرێکارێ لەکاتی کارکردن گیان لەدەستدا

Dangi Krekar

منداڵانی ناوکار بێبەش لەجیهانی منداڵ

Dangi Krekar

Leave a Comment