Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

بەمەبەستی ڕاوێژکردن لەبارەی دۆخی کرێکارانی کارگەی ئاوی سلێمانیەوە، تیمێکی دەنگی کرێکار لەگەڵ نوێنەران و پارێزەری کرێکارانی کارگەکەدا کۆبوونەوە 

بەمەبەستی ڕاوێژکردن لەبارەی دۆخی کرێکارانی کارگەی ئاوی سلێمانیەوە، تیمێکی دەنگی کرێکار لەگەڵ نوێنەران و پارێزەری کرێکارانی کارگەکەدا کۆبوونەوە 

  | دەنگی کرێکار:

ڕۆژی ٢٠٢٥/٩/٢٤، سەعات ١٢ نیوەڕۆ، لەگەڵ نوێنەری کرێکارانی کارگەی ئاڵا بۆ بەرهەمهێـــنانی ئاوی کانزایی.. هاوڕێ لەگەڵ پارێزەرەکەیاندا دیدارێکی تایبەتی سەعات ونیوی لەگەڵ تیمێک لەدەنگی کرێکار سازکرا لەئۆفیسی سەرەکیدا.. لەدووتوێی باسەکاندا فۆکس خرایە سەر کێشەو گرفتە سەرەکیەکانی کرێکاران و لایەنە یاساییەکانی، کەچۆن کرێکارانی وەڕسکردووەو لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوونی جددی ناکات لەسەر کەیسەکانیان و هەروا ئاسان بەبەرچاوی حکومەت و یاسایکاری بەرکاری هەرێمەوە کۆمپانیاو کارگەکان پێـــچەوانە مامەڵەدەکەن و یاسا شکێنی دەکەن لەئاستی ماف و خواستەکانی کرێکاراندا..

دواتر دەنگی کرێکار جەختیکردەوە کەهەمیشەو بەردەوام لەپاڵ کرێکاران و لەسەنگەری دیفاع لەوان ڕاوەستاوەو، هەمیشەش لەئامادەباشی تەواو دایە بۆخزمەت بەکرێکاران و بۆ هەر کارو فرمانێک کە کرێکاران بەدەنگی کرێکارو ستافەکەی بسپێرێت.. هەروەها بەهۆی ئەوەی کەهەتا ئێستا کرێکارانی ئەو کارگەو کۆمپانیایە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکاریان بەدەست ناگات، بڕیار درا لەمەودوا دەنگی کرێکار بگەیەنرێتە دەستیان.

Related posts

The massacre of workers in Tabas Mines in Iran is due to the negligence of employers and the government!

Dangi Krekar

ئاستەنگەکانی بەردەم کۆنگرەی ئەمساڵی یەکێتی کرێکارانی ئینگلتەرا و وێڵز (TUC)

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیــان وکـار، هاتنـە مـەیدانی یـەکگرتوانــەی کرێکـارانـی دەوێـت

Dangi Krekar

Leave a Comment