Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

 ئاگادارییەک  لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتیەوە!

 ئاگادارییەک  لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتیەوە!

 

نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى، نابێت پارەى فۆرم لەکارخوازان وەربگرن..!

 

دواى ئاگادارکردنەوەمان لەوەرگرتنى پارە لەو کەسانەى بەدواى کاردا دەگەڕێن لەلایەن نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى، بەهەموولایەک ڕادەگەیەنین:

بەپێی ماددە (شەش/١) لەڕێنمایی مۆڵەتپێدانى نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لەکەرتى تایبەت ژمارە (١)ى ساڵى (٢٠١٨)، ”نووسینگەى بەکارخستن بۆى هەیە تەنها بۆ یەکجار بڕێک پارە لەکرێکار وەربگرێت بەمەرجێک لەڕێژەى (%٢٥) لەکرێی یەک مانگى کرێکار تێپەڕ نەکات، بەرامبەر دۆزینەوەى هەلىکار بۆی”. واتە نووسینگەی بەکارخستن تەنها (یەک) جار پارە لەکرێکار وەردەگرێت، ئەمەش دواى ئەوەى هەلىکارى بۆ دەدۆزێتەوەو دایدەمەزرێنێ بەو مەرجەى ئەو بڕە پارەیە بەڕێژەیەک بێت کە لە(%٢٥)ی کرێی مانگێکى زیاتر نەبێت.بۆیە لەکاتى وەرگرتنى پارەى پێشەکى بەناوى پڕکردنەوەى فۆرم یان هەر بیانوویەکى تر پێچەوانەى ڕێنماییەکانە، لەکاتى بوونى هەر حالەتێکى لەم جۆرە، داوا لەهەموو لایەک دەکەین دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لەڕێگەى هێڵەکانى هۆشیاری کرێکاران.

هاوکات ئەو نووسنگانە ئاگادار دەکەینەوە، هەر بڕە پارەیەکیان لەکارخوازان وەرگرتبێ یان وەربگرن، بەتووندترین شێوە ڕێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەرو پێویستە پابەندى یاساو ڕێنماییەکان بن.

جێی باسە، پاڵپشت بەڕێنمایی ئاماژەپێکراو لەسەرەوە، چەندین نووسینگەى ناحکوومى تایبەت بەدۆزینەى هەلىکار لەکوردستان هەیەو ناوەکانیان لەپۆرتاڵی کار (kar.molsa.gov.krd)تۆمار کراوە کەخاوەنى مۆڵەتى فەرمیی وەزارەتى کار/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتین، جگە لەم نووسینگانە هیچ شوێن و پەیج و…هتد کەمۆڵەتى فەرمییان نییە، باوەڕپێکراو نین. هێڵى هۆشیارى کرێکاران:

(07721225500 , 07511225500 , 5500)  پەیوەندى، واتسەپ، ڤایبەر

Related posts

ئامارەکانی ئێستاو ، پێشبینیەکانی داهاتوو | شاباز مەحمود

Dangi Krekar

لەبارەی “ماوەی تێست”کارکردن وگرێبەستی کارەوە/بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار وەڵامی پرسیارەکانی کرێکاران دەداتەوە

Dangi Krekar

بێـــکاری، گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکاتە قوربانی!

Dangi Krekar

Leave a Comment