Dangikrekar.com
هەواڵ

تیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەسەر کێشەکانی کرێکاران، لە شارۆچەکەی بازیان کۆدەبێتەوە!

تیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەسەر کێشەکانی کرێکاران، لە شارۆچەکەی بازیان کۆدەبێتەوە!

|  دەنگی کرێکار

 

 بەمەبەستی کارکردن وبەدواداچون بۆ کێشەکانی کرێکاران وهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان، بەرواری ٢٩ی حوزەیران/٢٠٢٤، تێمێکی بلاوکراوەی دەنگی کرێکار، بەئامادەبونی وەستا مەهدی: سەرنوسەری بلاوکراوەکەو هەریەک لەبەڕێزان، وەستا مستەفا: سکرتێری ڕێکخراوی بیناسازی، پارێزەر: ئەرکان حسن، پەیوەند-عەبدوڵا: پەیامنێرو هەڵسوڕاوی کرێکاری بەردەقارەمان، محمود حەلاق: خاوەنی ئیمتیازی بلاوکراوەی دەنگی کرێکارو شاباز مەحمود بەرپرسی ماڵپەڕی دەنگی کرێکار، لەکانی شەیتانی شارۆچکەی بازیان کۆبونەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا پاش قسەوباسکردن لەسەر دۆخی کارو ژیانی کرێکاران لەناوچەی بازیان وڕاوەستان لەسەر ئەو کەیسانەی کەڕووبەرووی کرێکاران بووەتەوە، چەند بابەتێکی سەرەکی دەستنیسان کراو لەبارەیەوە هەنگاوەکانی کارکردنی تیمی دەنگی کرێکار خرانەڕوو، لەوانە مەسەلەی غرامەکردنی کرێکاران، فشاری زۆری خاوەن  کۆمپانیاکان بۆ سەرکرێکاران، هەروەها کێشەی سەرپێچیە یاساییەکان تاوتۆێ کراو لەئەنجامدا کۆبونەوەکە بڕیاریدا کەجگە لەڕێنماییکردنی کرێکاران بۆ ڕوبەروبونەوە بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی کۆمپانیاکان بۆسەر مافەکانی کرێکاران دەیکەن، بەدواداچونی ورد بۆ ئەو کەیسانە بکات کە کرێکاران دەیگەیەننە دەستی بڵاوکراوەکە. هەروها کۆبونەوەی تێمەکەی دەنگی کرێکار جارێکیتر تەئکیدی کردوە، کە تیمەکانی بڵاو کراوەی دەنگی کرێکار هەمیشە پاڵپشتی کرێکاران و مافەکانیانە وساڵانێکە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی کرێکاران خۆبەخشانە کاردەکات.   بۆیە داوا لەکرێکاران دەکات کە دەنگی کرێکار بەڕۆژنامەی خۆیان بزانن و هەوڵبدەن هەرهەواڵ کێشە وگرفتێکی کرێکاران هەیە بۆی بنێرن. 

 

 

 

 

 

Related posts

پارێزگای هە ولێر /تەقتەق/کرێکار خنکا لە کاتی کارکردندا

Dangi Krekar

گۆڕینی ئەم هەلومەرجە سەختە لەگرەوی یەکریزی مووچە خۆراندایە”گفتو گۆ

Dangi Krekar

قوربانی شوێنی کار لە سنووری قەزای مێرگەسۆری

Dangi Krekar

Leave a Comment