Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

لەمێزگردێکدا، هاوکارانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، پرسەکانی کرێکاران دەخەنەبەرباسەوە.

لەمێزگردێکدا، هاوکارانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، پرسەکانی کرێکاران دەخەنەبەرباسەوە.

کورتە ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتەکانی مێزگردەکە  

        دەنگی کرێکار

ڕۆژی ٢٠٢٤٧/٧/١٧ ، بەئامادەبوونی هەریەک لەوەستا مەهدی، پەیوەند عەبدوڵا، ئەرکان حەسەن، ….. مەحمود حەلاق، لەشارۆچکەی بازیان کۆبونەوەو مێزگردێکیان سازکرد بۆ قسەوباس لەسەر پرسە کرێکارییەکان بەگشتی ومەسەلەی ڕیکخراوبونی کرێکاریی بەتایبەتی.

بەشدارانی مێزگردەکە، هەریەکەیان لەڕوانگەی خۆیەوە قسەوباسیان لەسەر ئەم تەوەرانە کرد:

کێشە سەرەکیەکانی بەردەم کرێکاران چین؟

بەشدارانی میزگردەکە:

١/ نەبوونی هوشیاری یاسایی لەلایەن کرێکارانەوە، سەعاتکاری زۆرو مووچەی کەم و پچڕپچڕو هەندێک کاتیش بەچەند مانگ جارێک، نزمی ئاستی کرێ و پەرتەوازەیی و ناڕێکخراوی کرێکاران، بەدوادانەچوونی کرێکاران لەسەر حەق و مافیان کاتێک کەلەسەرکار دەرئەکرێن یان خۆیان وازدەهێنن، نەبوونی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

٢/ بێکاری و نەبوونی هەلیكار یەکێکە لەسەرەکی ترین کێشەو گرفتی کرێکاران کەکرێکارانی کردووە بەکۆیلەو ناچارە ملبدات بەکاری زیادەو ئیزافەکاری، سەعاتکاری ڕۆژانەی زۆرو کەمی حەقدەست ومووچە کەناچاریکردووە بۆئەوەی لەکار دەرنەکرێت کۆیلەئاسا ڕۆژانی سەختیکار بەگەرماو سەرما بەڕێ بکات.

٣/ هەرەوەها جەختکرایەوە لەڕیشەی ئەم گرفتانە کەناڕێکخراوی و پەرشو بڵاوی کرێکاران خۆیانەو ئەگەر خۆیان ڕێکخراو نەکەن لەڕێکخراوێکی واقیعی خۆیاندا، ئەوا ناتوانن ژیانیان لەئێستا باشتر بکەن و هەمیشە ئەگەری بێکارکردن وبەتاڵەیی لەبەردەمیاندا قوتکراوەتەوە. هەربۆیە پێکهێنانی دەستە کرێکارییەکان وەک پێشمەرجی دروستکردنی ڕێکخراوێکی کرێکاری ڕاستەقینەی کرێکاران لەئێستادا پێویستەو کرێکاران دەتوانن لەجۆرەها گروپی واتس ئەپ و مێسنجەرەوە هەوڵبدەن ئەو هاوڕێ و دۆستە کرێکارە نزیکانەی خۆیان کەجێگای متمانەن لەدەوری یەکتری کۆبکەنەوەو دەردەشەی دۆخی کارو ژیانیان بکەن. دەنگی کرێکار هەمیشە ئامادەیە وەک هاوڕێی کرێکاران لەم پێناوەدا خزمەت بەوان بکات.

چ ڕێگاو میکانیزمێک هەیە بۆ ڕێگریکردن یان ئەو کەناڵانە چین کەکرێکاران بتوانن دیفاع لەخۆیان بکەن بەقازانجی خۆیان؟

١/ بەشدارانی مێزگردەکە جەختیان کردەوە کەسەرەڕای ئەوەی پەنا ئەبەینە بەر ڕێگای یاسایی و پێش ئەوەی پەنابەرینە بەر دادگا، ئێمە وەکو خۆمان ستافی دەنگی کرێکار قسە لەگەڵ خاوەنکاردا دەکەین بەئامانجی ئەوەی کەکرێکارەکە بخرێتەوە سەرکارەکەی. هەوڵئەدەین لەڕێگای دانوستانەوە سوڵحێک بکەین بۆئەوەی کرێکارەکە نانبڕاو نەکرێت. بەڵام لەدواییدا ئەگەر زانیمان خاوەنکار یان کۆمپانیاو کارگەیەک نیازی ئەوەی نیە کەکرێکارەکە بگەڕێنێتەوە سەرکار، وە نیازی ئەوەی نیە کەحەق و مافی کرێکارەکە بدات، ئەوا ئەو کاتەش ئێمە بەناچاری پەنا ئەبەینە بەردادگا.

٢/ ئەوەی کەگرنگە کرێکاران لێی ئاگاداربن لەهەر بارودۆخێکدا کەهاتە پێشەوە، ئەوا دەبێت ١٠ ڕۆژی یەکەم دەنگی کرێکارو تیمەکەی ئاگادار بکاتەوە بۆئەوەی فریای ئەوە بکەون دەعوای کرێکار بەرزبکەنەوە،  چونکە بەپێی یاسا هەتا ١٥ ڕۆژ دەعوا وەردەگیرێت و یەک سەعات دوای ئەوە هیچ جووڵەیەکی یاسایی ناکرێت، ئەمە بۆ کرێکارانێکی لەسەرکار دەرکراو. هەربۆیە پێویستە لەیەکەم ڕۆژی دەرکردنی لەسەرکار هەتا دەیەمین ڕۆژ پەیوەندی بکات. گرفتی گەورە ئەوەیە کاتێک کرێکارێک دەرئەکرێت لەسەرکار، ئەو ماوەیە تەواو ئەبێت ئینجا ئەو پەیوەندی دەکات بەدەنگی کرێکارەوە، هەندێک جار ترس وناهوشیاری یاسایی، هەندێک جاریش گوێنەدان بەکاری یاسایی دادگاکان،  ئەو کاتەش دەنگی کرێکارو ستافەکەی دەسەڵاتیان نابێت و ناشتوانن هیچ کارێکی یاسایی بۆ بکەن.

پانێڵیستەکان جەختیانکردەوە ڕێگری لەم هەلومەرجە سەختەی کرێکاران قورسە، تەنها مەگەر کرێکاران خۆیان بەڕاستی لەمەیدانی بەرەنگار بوونەوەدا بن. خۆی ڕێگربێت  لەو زوڵم و زۆرەی کەلێی ئەکرێت. حەلی کۆتایی تەنها ڕێکخراوبوونە.

مەسەلەی ڕیکخراوبونی کرێکاریی

لەجەوهەری ماوەی مێزگردەکەدا فۆکوسی زیاتر خرایە سەر چۆنێتی ڕێکخراوبوونی کرێکاران کەچەندە گرنگەو چۆن ئەتوانێت ڕێگری بکات لەخاوەنکارو کۆمپانیاو چەندە هێزو یەکگرتوویی کرێکاران بەهێزەوە لەمەیداندا ڕادەگرێت. لەدۆخی ئێستاشدا پێکهێنانی دەستە کرێکارییەکان بەئاراستەی دروستکردنی ڕێکخراوێکی کرێکارییدا گرنگن هەروەها پێشنیار کرا گۆشەکی تایبەت لەدەنگی کرێکاردا بکرێتە بۆ بابەتە یاساییەکانی کرێکاران و بۆهەر ژمارەیەک کاک ئەرکان بڕگەو مادە ئامادە بکات و بەشێوەیەکی زۆر کورت ڕوونکردنەوەی لەسەر بدات

Related posts

ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

Dangi Krekar

ئە مرۆ لە رانیە کرێکارانی ژینگە پارێزی کۆمپانیایی بیڤان مانگرتنیان لەکار ڕاگەیاند

Dangi Krekar

سەرکەوتنی گەورەی مانگرتنی کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل دروستکردن لەئەمەریکا(UAW) 

Dangi Krekar

Leave a Comment