مێژوچکەیەکی باسنەکراوی کرێکارانی ژن!
دەنگی کرێکار: وەستا حسێن
لەکوردستان، لەکۆتاییەکانی ساڵانی شەستەکان بیرۆکەی زەرف دروستکردن بەجۆرێک لەلایەن ژنانی بێکارەوە وەکو پیشەیەکی دەستی دەستیپێکرد. ئەم بیرۆکەی ھەلیکارە لەکاتێکدا دروستبوو کەتەکنەلۆژیاو کارگەی وا هێشتا لەکوردستان نەبوو، کەمترین ژن کاریان ھەبوو، لەنێو دام ودزگاکانی حکومەت وە لەشکرێکی زۆر لەژنان بێکارو لەچوار دیواری ماڵبوو، گوزەرانیان سەخت بوو.
لەو رۆژگارەدا، بۆدابینکردنی پێداویستیەکانی ژیانیان بەناچاری ملیاندا بەم جۆرە لەکار بەڵام چ کارێک، کارێکی سەخت وتاقەت وپڕوکێن، لەناو ماڵ ھەموو خێزانەکانی سەرقاڵدەکرد، بازاڕیکار سودی لەلەشکری ھێزیکاری ھەرزانی ژنان وخێزانەکانیان دەبینی، ھەرماڵێک کارگەیەک بوو بۆخۆی کەژیان و ئیسراحەتی لەبەرخێزانەکان ھەڵگرتبوو.. بۆ وەدەست خستنی مەوادی زەرف دەبوایە کەسێک دوان لەخێزانەکان لەگەڵ ڕۆژ دەبووەوە بڕوات بۆئەوگەڕەکانەی کاری بیناسازی لێدەکرا، دەگەڕا هەتا بزانێت لەکوێ سەقف تێئەکرێت یان کۆنکرێت کاری دەکرێت تا لەوێ زەرفی جیمەنتۆی دەست بکەوێت.. کاتێک دەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە، دەبوا ئەو زەرفانە جوان بتەکێنن بۆئەوەی تۆزی جیمەنتۆکە لێبکرێتەوەو خاوێن ببێتەوە، ئینجا پەڕەپەڕەیان دەکردن و پەلولەیان بۆدەگرتەوە کەلەئارد دروست دەکراو دەبوایە جوان بیکوڵێنن بۆئەوەی پەڕەکان بەباشی یەکبگرێت..
کاری ئەم خێزانانە زۆرتر شەوانە بوو، دوای نانخواردنی ئێوارە ھەتا کاژێر نزیک ١٢ شەو بەردەوام دەبوون.. دەنگی ئەو تەشتانەی زەرفی لەسەر دروستکرا لەگەڕەکدا دەبیستراو وبێزار کەربوو، کاتی وا هەبوو چەندین کەس لەماڵێکدا خەریکی ئەوکارە بوون وە دەبوایە لەناو ماڵیشدا ئەوزەرفانە بڵاو بکرایەتەوە تاکو وشک بێتەوە.. دوجۆر زەرفیان دروست دەکرد گەورەو بجوک کەھەر دەستە زەرفێک بایی دووپەنجایی و سێ پەنجایی بوو،( ئەو سەردەمە یەک دینار ٣ دۆلار بوو) دەبوا بیبەن بۆ دوکاندارەکانی بازاڕ تالێیان بکڕن کەبۆمیوەو سەوزە بەکاردەھات..
ئەم کارە سەرەتای حەفتاکان زۆربەربڵاو بوو لەشارەکانی کوردستان، بەڵام لەکۆتایی حەفتاکان حکومەت قەدەغەی کرد بەھۆکاری ناتەندروستبونی کەئەوزەرفانە ھێشتا تۆزی چیمەنتۆی پێوەبوو، دیارە بازاریش پێویستی بەو جۆرە لەبەرھەمھێنان نەمابوو زەرف و عەلاگەی تر شوێنیان گرت ئەگەر جی تافەترەی دوای بریارەکەش ھەر مابوو، بەڵام ئیتر کۆتایی ھات ئەم کارە ھەرزان فرۆشە بۆخۆی یەک دنیا معاناتی ھەبوو.. کارێک لەوسەردەمەدا کەتائێستا بیروەرییەکی ناخۆشە لای خێزانە کرێکارییەکان کەژیانێکی مەمرەو مەژییان پێ بەرێدەکرد.
