Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

پەروەردەی سلێمانی لەناو مزایدەو بزنسیدا!

پەروەردەی سلێمانی لەناو مزایدەو بزنسیدا!

|    دەنگی کرێکار

 

لە بەرواری ٦/٨/٢٠٢٥ خاوەن حانوونەتەکانی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و داوای قەرەبوو  ئەکەنەوە..

یەکێک لەخاوەن حانوونەتەکان وەک نوێنەری هەموویان دەڵێت:

ئێمە لەساڵی ٢٠١٥ باج ئەدەین، یەعنی زەرەرێکی زۆرمان کردووە، سەردەمی کۆرۆنا، قەیرانی دارایی، لەگەڵ بایکۆتی مامۆستایان، لە ٢٠١٥ هەتا ئێستا کەبەرەو ٢٠٢٦ ئەڕۆین باج ئەدەین  وزەرەری قورسمان کردووە. پارساڵ پارەیەکی زۆرمانداوەو بەدرێژایی ساڵی خوێندنی هەردوو وەرزەکە تەنها شەست ڕۆژ دەوامکراوە.. ئینجا وەرە ئەم هەموو زەرەرە چۆن پڕ بکەینەوە؟  پەروەردەی سلێمانی بەڵێنێکیان پێداین و ووتیان ئێمە قەرەبووتان بۆ ئەکەینەوە.. کاتێک کە لەمانگی چواردا هاتین، ووتیان کاکە بڕۆن، هێشتا زووەو کاتێکی تر وەرنەوە! کاتێکی تر کەهاتینەوە مانگی هەشت بوو، ئەگەر ساڵانەش قەرەبوویەکیان کردبێتەوە، جۆرێک ڕیکەووتن هەبووە لەنێوانماندا.. بڕی پارەکەش زۆرەو سەروی ٣ ملیارد دینارە.. هەمانە ٦٠ ملیۆنی هەیە داوە بەحانوتی پەروەردە، هەمانە ٥٠ ملیۆنی داوە، هەمانە تاقە چوار ڕۆژ دەوام هەبووە ٢٤٠ ملیۆنی داوە کاتێک کە بایکۆت دەستی پێکردووە..

کاتێک کەپرسیار ڕووبەڕووی پەروردەکان ئەکرێتەوە، ئەڵێن ئێمە بەپێی یاسا کارئەکەین، بەڵام باسی ناحەقی و زوڵمیک ناکرێت کەلەحانووت چیەکان ئەکرێت بەتایبەتی لەو کاتانەی کەدەوام ناکرێت بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوەو خۆیان لەلێپرسراوێتی ئەدزنەوە بەرامبەر بە زەرەری قورسی ئەو حانووت چیانە.. لەم دواییانە بڕیارێکیان لەوەزارەتی پەروەردەوە هاتووەو بەجۆرێک فەرزیاکردووە بەسەر حانووت چیەکاندا کەدەبێت لە٣٠% پارەی پارساڵ بدەن، لەکاتێکدا بایکۆت بووەو بەم هۆیەوە حانوت چیەکان تووشی زەرەری قورس بوونەتەوە، لەکاتێکدا حانووت چیەکان جەختدەکەنەوە کەهەمویان کۆنتراکتیان هەیەو هیچ سەرپێچیەکیان نیە.. بۆیە داوا دەکەن وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بچن و قەرەبووی هەموو ئەو زەرەرانەیان بۆبکەنەوە کەبەهۆی مانگرتن و بایکۆتەوە شکاوەتەوە بە سەریانداو ئەوان هیچ گوناهێکیان نیە..

 

 

Related posts

بە تاڵانبردنی موچە لەلایەن پلە تایبەتەکانی دەوڵەتەوە لەعێرادا بەردەوامە!

Dangi Krekar

Teachers demonstration in Sulaimani

Dangi Krekar

لەسەرکار دەرکردن، نانبڕینی کرێکارانە، نابێت وەزارەتی کار ڕێگە بە کۆمپانیاکان بدات بەویستی خۆیان کرێکـاران لەسەرکار دەربکەن

Dangi Krekar

Leave a Comment