Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

چۆن شایستە داراییەکانم وەربگرمەوە؟

چۆن شایستە داراییەکانم وەربگرمەوە؟

لەوەڵام بەپرسیارێکی کرێکاری کارگەیەکدا

دەنگی کرێکار

لەڕێگای تەلەفۆنەوە، کرێکارێک پرسیار دەکات لەسەر شایستە داراییەکانی و دەڵێت:

ئایا چۆن شایستە داراییەکانم وەربگرمەوە؟ وە ئایا چەردەیەک لەو شایستە داراییە دەبڕدرێت کاتێک کە وەریدەگرمەوە؟

دەنگی کرێکاریش بەمشێوەیە وەڵامئەداتەوە:

سەرەتا، دەستتان خۆش کەپرسوڕابەدەنگی کرێکار دەکەن..

ئەبێت ئەوە ڕۆشنبێت بۆ کرێکارانی بەڕێز، کاتێک کەدەیانەوێت شایستە داراییەکانیان وەربگرنەوە، هەوڵی ئەوەیان دابێت کەبەدواداچوون بکەن لەبەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەتا بزانن دەستەبەرییان بۆکراوە یان نا، وە ئایا دەستەبەرکردنەکەیان لەسەر کۆی گشتی مووچەکەیان بۆ کراوە یان لەسەر مووچەی بنەڕەتی؟

با دەستەواژەی (کۆی گشتی مووچە )و (مووچەی بنەڕەتی) ڕۆشن بکەینەوە بزانین ئاخۆ کرێکار قازانج و زەرەرەکانی لەکوێی ئەو دوو دەستەواژەیەدایە؟

بەپێی یاسایکاری بەرکاری هەرێم ژمارە ٧١ ساڵی١٩٨٧و لەسەر مەسەلەی دەستبەرکردن بەم شێوەیە ڕوونی دەکاتەوە کە دەستەبەرکردن لەسەر کۆی گشتی مووچە دەکرێت و مووچەی بنەڕەتی نایاساییە.. بەواتای ئەوەی بۆ نمونە کرێکارێک ٣سەد هەزار یان ٤٥٠ هەزار، یان ٦ سەد هەزارو بەم شێوەیە ..تاد.. ئایا لەسەر هەمان ئەو بڕە مووچەیە دەستەبەرییەکەی بۆ کراوە یان نا. بۆ نمونە مووچەی کرێکارەکە ٦ سەد هەزارە، کەچی کۆمپانیا یان کارگەکە یان خاوەنکارەکە هاتووە لەجیاتی بڕی ٦سەد هەزارەکە کەکۆی گشتیمووچەکەیە، دەستەبەری کرێکارەکەی کردووە بە ٤٥٠ هەزار، بۆیە لەم حاڵەتەداخاوەنکارو کۆمپانیا یان کارگەکە نایاسایی کردووەو بەپێچەوانەی یاسایکارەوە جووڵاوەتەوە. کارگەو کۆمپانیاکە بۆئەوەی ڕێژەیەکی زیاتردەستەبەری کرێکارەکە نەکات و بەمپێیەش قازانجێکی بۆ بگەڕێتەوە، دێت و ڕێژەیەک پارە دەبرێت و ناوی لێناوە موچەی بنەڕەتی، بۆیە باشتروایە کەهەمیشە کرێکار بەدواداچوون بکات لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیەوە هەتا بزانێت ئایا دەستەبەری بۆکراوە یان نا، وە ئایا لەسەر چ ڕێژەیەک لەمووچەکەی دەستەبەرییەکەی بۆکراوە، ئەوەندەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کەئایا ئەگەر کرێکارێک داوای شایستە داراییەکانی بکاتەوە ڕێژەیەک لەدەستەبەرییەکەی دەبڕێت یان نا؟

بێگومان بڕگەیەکی یاسایی نیە لەیاسایکاردا لەسەر مەسەلەی لێبڕین لەشایستەی دارایی هەرکرێکارێک، تەنها هەر ئەوەندەیە کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەڕێگای لیژنەی هەلسەنگاندنی خۆیەوە بابەتەکە یەکلایی دەکاتەوە، ئەمە بەجۆرێکە کەجاری واهەیە بڕی شایستەی دارایی کرێکارەکە زیادیش دەکات.

لەکۆتاییدا جارێکی دیکەش ئەوە دەخەینەوە بەرچاوی کرێکار کەباشتر وایە شایستەداراییەکانیان وەرنەگرنەوە، ئەمە بۆچێ؟

لەبەر ئەوەی ئەگەر بۆ نمونە کرێکارێک چەندین ساڵ لەکارگە یان کۆمپانیایەکدا کاربکات و دواتر بەهەر هۆیەکەوە بێت دەرئەکرێت یان خۆی وازلەکار دەهێنێت و ئەچێتە کارگەو کۆمپانیایەکیتر، چەند ساڵێکیش لەوێ کاردەکات و دیسانەوە وازدەهێنێت و ئەچێتە شوێنێکیتر وبەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە دەتوانێت کۆی ساڵانی کارکردنی لەهەر کۆمپانیاو کارگەیەکدا کۆبکاتەوە، ئەگەر ٢٠ ساڵ کارکردنی تەواوکرد وتەمەنی گەیشتە ٦٠ ساڵان بۆ ڕەگەزی نێرو ٥٥ ساڵیشی تەواوکرد وەک ڕەگەزی مێ، ئەوا مافی ئەوەی هەیە داوای خانەنشینی بکات و دەتوانێت خانەنشین ببێت وەک هەر کارمەندو کرێکارێکی فەرمی حکومی بەو مەرجەی کەدەستەبەری کۆمەڵایەتی-ضمان کرابێت. بۆیە فەرزەو باشتریش وایە کرێکاران هەر لەئێستاوە بەدواداچوون بکەن لەسەر دەستەبەرییەکانیان کەچەندە گرنگە بۆ ژیانی پیربوون و تەمەنی خانەنشین بوونی تا لانی کەم سەرچاوەیەکی هەبێت بۆ بژێوی خێزان  ومنداڵەکانی.

 

Related posts

کرێکارێ لەکاتی کارکردندا لەسەر باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوەو

Dangi Krekar

سەرنجێك لەسەر ماوەی کارکردن لە پرۆژە پیشەسازیەکاندا!

Dangi Krekar

لەناوچەی پیشەسازی ڕانیە بەهۆی تەقینی بتڵی کاربۆن پیشەوەرێ گیانی لە دەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment