Dangikrekar.com
وتار

سۆشیالیزم چییە؟

سۆشیالیزم چییە؟

وەستا مەهدی

 

سۆشیالیزم وەک تێوەری زانستی ناسینی هەلومەرجی ڕزگاری چینی کرێکارە. وەكو سیستەمێكیش بەدیلی کۆمەڵگای سەرمایەداریە. سۆشیالیزم لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە لەسەدەی نۆزدەدا تائەمرۆ، لەسۆشیالیزمی طوبوي-خەیاڵییەوە بۆ سۆشیالیزمی شۆڕشگێرو دواتریش وەک زانستێک تا ئەم سەردەمە ڕەوتێکی مێژوویی تێپەراندووە، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەت و دایەلۆگی زانستی لەسەرانسەری جیهاندا سەبارەت بەعەدالەتی کۆمەیەڵاتی وئابوری. درێژەی هەیە..

بەڵام ئایا ئەم دیدو زانستە بۆچینی کرێکار چ مەفهومێکە؟ ئایا دەکرێت کرێکاران سۆشیالیزم وەك سیستەمێک و بەدیلێكی جیاواز لەجێگای سەرمایەداریدا هەڵبژێرن؟

کەواتە، سەرەتا بابزانین سۆشیالیزم چیەو لەبەرامبەر چیدا پێشنیارکراوە تایبەت بەچینی کرێکار، بەمانایەکیتر سۆشیالیزمی کرێکاری چیە؟

زۆر بەسادەیی لەچەند دێڕێکدا، سۆسیالیزم یانی ژیانێکی باشتر، یانی ئینسانی ئازادو بەرابەرو یەکسان، نەبوونی تحقیرو ئیهانەو تیرۆرو کوشتن.. ژیانی تێرو تەسەل و جێگای نیشتەجێ بۆ هەموان، لەجیاتی بەکۆمپانیاکردنی ژیانی خەڵک وەک ئێستا، هەموو شتێک خۆڕاییە.. سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان، هاتوو چۆ، سەفەر، بیمە ماددی و کۆمەڵایەتیەکان.. نەبوونی جەنگ و کاولکاری.. هەموو کەس و لایەن و ئەحزابێک ئازادە.. ئازادی ڕەهای ئینسانەکان لەهەر بیروبۆچون و مەزهەب و نەتەوەیەک.. موڵکی تایبەت دەگۆڕێت بۆ موڵکی گشتی و هەموو پێکەوە لەژیانێکی ڕاقی بەرزدا ژیاندەکەن.. نەچەوساندنەوەی مەزهەبی و سیاسی هەیەو نەهەڵاواردنی تاک لەسەر زمان  وئیتیک و نەتەوەو ڕەنگ….

سۆشیالیزمی چینی کرێکار، ڕەنگدانەوە، وەیان کاردانەوەی چینی کرێکارە لەبەرامبەر کێشەو گرفتەکانی سیستەمی سەرمایەداریدا و بەدیلی چینی کرێکارە بەرامبەر بەنایەکسانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و درێژەدان  بەکەڵەکەی سەرمایە، لەبەری ڕەنجی کرێکاران کە لەلای کەمایەتییەکی چاو چنۆكی سەرمایەدارانەوە کۆدەکرێتەوەو لەپێناوی قازانجی هەرچی زیاتردا بەقیمەتی وێرانکردنی ژیانی ئەوان. کەواتە سۆسیالیزم وەك سیستمێك، ئامانج و ستراتیجی چینی کرێکارە وەک بەدیلێك لەبەرامبەر سیستەمی سەرمایەداریدا کەکرێکاران لەخەباتی خۆیاندا بۆ هەڵپێچانی زوڵم و چەوساندنەوەیان لەو سیستەمە لەڕێگای شۆڕسی خۆیانەوە ئەیهێننە پێشەوەو بەم هۆیەشەوە کۆمەڵگا بەخۆیانەوە ڕزگار دەکەن و جیهانێکی باشتر بۆ بەشەریەت لەڕیشەوە بنیات ئەنێنەوە.

یەكێک لەخەسڵەتەکانی ئەم سیستمە ئەوەیە، کەدەبێتە مایەی دەستەبەرکردنی یەکسانی کۆمەیەڵاتی، ئەویش لەسەر بنەمای  هەڵوەشاندنەوەی کاری بەکرێ و گۆڕینی موڵکییەتی تایبەتی چینی سەرمایەداران، بەموڵکی گشتی و دەستەبەرکردنی کۆمەڵگای کارکردوان کەتێدا هەموان کاردەکەن وبەپێی کارەکەشیان لە داهاتو سامنی کۆمەڵگا بەهرەمەند دەبن وژیانێکی ئاسودەو خۆشگوزەران بۆهەموان بەیەکسانی دابین دەکرێت. هەروەها مافی بەشداربووانی هەموان لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا زامندەکات.. دەستەبەرکردنی کۆمەڵگایەکی خاڵییە لەسەر هەر پێشبڕکێەکی قێزەون کەئێستاکە لەلایەن ئەوانەوە لەلوتکەی خۆیدایەو بەشەریەت و چینی کرێکاریان لەناو جەنگ و کاولکاری و نەهامەتیە ماددی و کۆمەڵایەتیەکان نقومکردووەو مافی ژیانیان لەمرۆڤ سەندووەتەوە..

ئەگەر کرێکاران ڕێکخراوو هاوتەبابن.. ئەگەر کرێکاران لەدەوری یەکترو لەدەوری خواست و مافەکانیان کۆببنەوە.. ئەگەر کرێکاران ووشیارببنەوە بەماف و خواست و داواکانیان، ئەوا ئەو ڕێگایە هەرچی زووتر نزیکدەبێتەوە لەپێناوی خۆیانداو لەم ڕێگایەشەوە دەتوانن ڕێگری لەپەلامارەکانی ئەوان بکەن بۆسەر سفرەو خوانەکانیان.. ئەمەش گارەنتیهێزو ئیرادەی سەربەخۆی ئەوان مەحکەم و تووند ڕادەوەستێنیت کەدەتوانێت کۆمەڵگا لەڕیشەوە بەرەو ژیان  وئایندەیەکی باشتر ببات و ئیتر بۆئەبەدی خەمی بێکاری و دەرکردن لەکارو نان و سفرەی خاڵی نەبێت و بەئاسودەییەوە ژیانێکی ڕاقی و ئینسانی بۆ خۆی و کۆمەڵگاش دەستەبەر بکات..

ئەمە نەخەیاڵەو نەئەستەمیشە.. تەنها ئیرادەی یەکگرتوانەی کرێکارانی ئەوێت.. بهێنە پێشچاو! ئەگەر کرێکاران یەکگرتووبن، لەیەککاتدا گەورەترین  بومەلەرزەی تۆقێنەر دەخوڵقێنن دژ بەم سیستەمە هارو دڕندەیەی سەرمایەداری و لەڕەگەوە وێرانیدەکات..  هەموو ئایدیاو سیاسەتی سەرلەبەری دەست وپێوەندەکانی ناو کایە سیاسیەکانی دەسەڵاتی سەرمایەو سیستەمەکەی بەخۆیان و دوکان و بازاڕو لێکۆڵەرو حزبەکانیەوە، لەمێژە خۆیان تاقیکردووەتەوەو لەسایەی ئەوانەوە جەنگ و کاولکاری.. سەرکوتی ئازادی.. هەژاری و بەکۆمپانیاکردنی ژیانی خەڵک.. نەهامەتی و هەزاران دەردو بەڵاو نەخۆشی.. قەتڵ و عام و زیندان و سەدەها کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ماددی بەنسیبی خەڵک کردووە.. ئێستاکە ئیتر نۆرەی چینی کرێکارە کەدەتوانێت ئەم هاوکێشەیە لەڕیشەوە بگۆڕێت بەقازانجی خۆی و کۆمەڵگاش بەخۆیەوە ڕزگار بکات.. ئەو ڕۆژە دوور نیە، تەنها خەباتی یەکگرتوانەی دەوێت بەو ئاسۆ سیاسیە ئینسانیەی سۆسیالیزمەوە..

 

Related posts

Yesterday 07/02/2024, John Mcdonnell Labour MP’s speech in a debate at parliament regarding the UK’s relationship with the Kurdish Regional Government

Dangi Krekar

ئەو بابەتە گرنگەی کەلەڕاپۆرتەکەی بەرنامەی”لەگەڵ ڕەنجدا” نەهات لەسەر ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

کرێکارێ لەکاتی لەحیمکردن و چاککردنەوەی تانکەرێکدا، تانکەرەکە ئەتەقێتەوە پێدا

Dangi Krekar

Leave a Comment