Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

بێـــکاری، گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکاتە قوربانی!

بێـــکاری، گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکاتە قوربانی!

دەنگی کرێکار

 

دیاردەی بێکاری لەسایەی سیستەمی جیهانی سەرمایەوە، لەڕیگەی بازاڕسازی و بەکۆمپانیاکردنی سەرلەبەری سێکتەرەکان، ژیانی سەدان ملیۆنی خستۆتە بەر مەرگێکی شێنەیی و لەهەزاران هەزار دەردی سامناک و کۆمەڵایەتی و نەخۆشی پێچاویەتیەوە لەسەرانسەری جیهاندا..

لەووڵاتێکی وەکوعێراقداکەداهاتێکی خەیاڵی ئێجگار گەورەی هەیە بەهۆی نەوتەوە، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی گەندەڵی یەکلەدوایەکی حکومەتە دژە خەڵکیەکەیەوە کەپاشکۆی ئەجێندای چەندین ووڵاتن و لەسایەی هەژموون و داگیرکارییەکانی ئامریکاوە کە ئەم ووڵاتەی لەباری ئابورییەوە دادۆشیوە، گەورەترین مەرگەساتی بەنسیب خەڵکەکەی کردووەو لەسایەی جەنگی خۆیەوە لەگەڵ ئێران و فەرهودکردنی داهاتی عێراقیش لەلایەن هەردوکیانەوە، بەردەوام هەزاران کارەساتی هێناوەتە پێشەوە بۆ چینی کرێکارو بەشمەینەتان.

پێنەدانی مووچەو ڕاگرتنی ژیانی کارمەندو مووچە خۆران لەناو کایە سیاسیەکانی ناوەندو هەولێردا.. قۆرغکردنی بازاڕو نەهێشتنی کاروکەسابەتی خەڵک لەلایەن ئەحزابی کوردییەوە.. نەبوونی کارو دانەمەزراندن، هێندەی تر ڕێژەی بێکاری زیادکردووە.. شەپۆلی کۆچکردنی گەنجانی کوردستان بەتایبەتی لەدەڤەری ڕاپەڕین، بیتوێن و پشدەر پۆل پۆل بەڕیزی سەدان کەسیەوە ڕێگای هاتوو نەهات ئەگرنەبەر بۆ خۆدەربازکردن لەدەیان کێشەو معاناتی ماددی و کۆمەڵایەتی ولەپێش ئەوانیشەوە بێکاری..

گەنجانێکی دڵپڕ لەهیوا بەهۆی ئەوەی کارێکی شایستەی ئەوتۆیان نیە کەبتوانن هەم سەرچاوەیەکی باشیان هەبێت بۆ ژیان، هەم بتوانن ژیانی هاوسەری پێکــبهێنن کەلەسایەیدا بحەسێنەوە، بەناچاری ڕێگەی مەرگ دەخەنە بەردەم داهاتوویەک کەئەوسەری دیار نیە.. خۆ ئەگەر کارێکی لێرەو لەوێش هەبێت لەکۆمپانیاو ناوەندە بچوکەکانی کارکردندا، ئەوا ڕۆژانەو حەقدەستێک کەهەیانە ناگاتە ١٢ هەزار دینار.. ئینجا چۆن بتوانن وەڵامی کرێی خانوو، ئاووکارەبا، داوودەرمان  وتەندروستی و خەستەخانەبدەنەوەو فریای ژیانیان بکەوون لەکاتێکدا مەوادی خۆراکی  ومەسرەف و پێداوویستی ژیانکردن ڕۆژانە گرانەو لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدایە..

گەنجانی ماڵە کرێکارو زەحمەتکێش و نەدارەکان ساڵانە بەئاواتی سەدان خۆزگەو ئاواتەوە ئەتلێنەوەو ئەشزانن کەهیچیان بۆ وەدینایەت لەسایەی بازاڕسازی و کەڵەکەی سەرمایەی حکومەت  وحزبەکانیەوە.. هەربۆیە هەموویان چاویان لەوەیە هەرچۆنێک بێت پارەی ڕێگای دەرچون لەدۆزەخێک بەهەزار قەرزو قۆڵەوە دەستەبەر بکەن و خۆیان تەسلیم بەقەدەرێک بکەن کە نازانن چارەنوسیان چیلێدێت..ئەمە لەکاتێکدایە کەجگەلەوەی دەیان گەنج خنکاوون و تەرمەکانیان هێنراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان، وەکو تریش بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەكان، زیاتر لە ٢٠٠ گەنجی ناوچەی پشدەرو بیتوێن لەوڵاتی لیبیا گیریانخواردووە بەدەست قاچاخچیەكانەوە.. هێشتاش نازانن چارەنوس و داهاتوویان بەچیدەگات..

به‌پێی ووتەیدامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکـــۆڵینەوەی ستراتیژی، لەتوێژینه‌وه‌یەکینوێداکە لەلایەن بەڕێزان (د. دیدار عه‌بدولكه‌ریم و ئه‌له‌ند مه‌حوی)وە پێشکەشکراوە،  ڕێژەی ٣١،٣٨٪  لەخێزانەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هەژارن و لەدۆخێکی گەورەی ئابوری ئێجگار خراپدا دەژین..) هەرئەوەش ئەو پەیامەمان پێڕادەگەیەنێت کەبەهۆی ناسەقامگیری وجەنگ  وکاولکارییەکانی ئامریکاوە لەناوچەکەو لەسایەی دەسەڵاتی هەردوو حکومەتی ناوەندو هەولێرو ئەحزابی بۆرژوای هەردولاوە ئەم دەرئەنجامە خەتەرناکەی لێدەکەوێتەوەو کەپێئەچیت دۆخەکە بەم تراژیدیایەی خۆی بمێنێتەوە هەتا ئەوکاتەی کەجەنگ و کاولکاری ئامریکا لەناوچەکەدا کۆتایی پێدێت و فەزای بازاڕێکی سەقامگیر لەناوچەکەدا دێتە پێشەوە..

بێکاری سەدان هەزار لەدەرچووی پەیمانگاو کۆلێژەکان و فڕێدانیان لەسەر شەقام، بەشێکن لەم تراژیدیا گەورەیە.. مووچەڕاگرتن و خواردنی لەلایەن کۆمپانیاوە، ترساندنی کرێکارانی لەسەر کار بەدەرکردن وبێکارکردن وڕاگرتنی ئاستێکی ئێجگار نزم لەحەقدەست، بێدەنگــــکردنی کرێکارانی لەسەرکار لەهەر خواست و مافێک ئەگەر داوای بکات، ترساندنی کرێکاران لەمانگرتن وخۆپیشاندان لەپێناوی مافەکانیاندا، ئەمانە سەرەکیترین ئەو بابەتانەن کەکریکاری لەسەرکاری کردووە بەکۆیلە تەنها لەبەرئەوەی بێکار نەکرێت قبوڵیـــــدەکاتبۆئەوەی وەکو هاوچینەکانی چارەنوسی نەکەوێتە ناو خەتەری ژیانکردنەوە..

تاکە ڕێگایەک کەبۆ خەڵک ماوەتەوە، تەنها پەیوەستبوونی خۆیانە بەیەکترییەوە لەدەوری ماف و خواستەکانیان.. هەرئەوەش دەتوانێت میکانیزمێک بۆیەکگرتوویی ئەوان بهێـــــنێتە پێشەوە هەتا بتوانن ئیرادەیان بەهێزەوە بهـــێننە مەیدانەوە بۆ ئاڵوگۆڕ لەپێناوی ژیانێکی باشتر لەئێستایان..

 

Related posts

خواستی کرێکار هێندە زۆرن .. هەرئەوەش دەتوانێت رێکخراویان بکات

Dangi Krekar

بیمەی تەندروستی بۆ کرێکاران و هەموو هاووڵاتیانی کەمدەرامەتی کوردستان ئەرکی دەست بەجێێ حکومەتە!

Dangi Krekar

٨ی مارس ڕۆژی توندکردنەوەی کێشمەکێشی ئوردوی کارو سەرمایەیە!

admin

Leave a Comment