Dangikrekar.com
گفتوگۆ

“ئەگەر کرێکاران و جەماوەری ناڕازی لەمەیداندا بن وخەبات بکەن بۆ باشترکردنی ژیان وگوزەرانیان، ئەوا دەتوانرێت بەر بەگرانی وبێکاری و زۆرشتی تر بگیرێت”

“ئەگەر کرێکاران و جەماوەری ناڕازی لەمەیداندا بن وخەبات بکەن بۆ باشترکردنی ژیان وگوزەرانیان، ئەوا دەتوانرێت بەر بەگرانی وبێکاری و زۆرشتی تر بگیرێت”

چاوپێکەوتنی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ سەرنوسەردا!

ئەم گرانیەی بەرۆکی  بەکرێکارو زەحمەتکێش و سەرجەم خەڵکی کوردستان گرتووە، بەجۆرێکە کەسەرتاپای وڵاتانی جیهانیشی گرتۆتەوە. ناڕەزاتیە جەماوەرییە کرێکارییەکان هەر ڕۆژەو لەوڵاتێکدا بەرامبەر بەگرانبوونی پێداویستیەك سەرهە‌ڵئەدات و لەهەندێک جێگاش توندوتیژی لێدەکەوێتەوە، وەلەهەندێک جێگایتریش دەسەڵاتداران ناچاردەکات بەبڕیارەکانیاندا بچنەوەو پلانەکانیان بگۆڕن یان ڕاگرن.

دەنگی کرێکار لەسەر ئەم بارودۆخە چەند پرسیاریکی لەوەستا مەهدی سەرنوسەری دەنگی کرێکار کردو تێڕوانین و بۆچونەکانی ئەوی لەسەر ئەم دۆخەو وەرگرت.

دەنگی کرێکار: وەستا، دەمانەوێت سەرەتا بپرسین ئەم گرانیەی ئێستا بەرۆکی بەخەڵك گرتووە بۆچی و سەچاوەو هۆکارەکانی چین؟

وەستامەهدی: سەبارەت بەبەشی یەکەمی پرسیارەکەتان، بەکورتی ئەوەبڵێم، سەرمایەداری لەسەر بنەمای قازانج دامەزراوە هەموو  دنیادا دەوڵەت و دەسەڵاتێك کەهەیانە تێدەکۆشن بەکەمترین تێچو زۆرترین قازانج بکەن. ئەوەش کەئێستا فشاری خاوەنانی کارو سەرمایە زۆربەی جیهانی گرتوەتەوە لەڕاستیدا شتێك نییە لەپڕ بەرۆکی بەخەڵکی کرێکار گرتبێت، بەڵکو ڕیشەی ئەم قەیرانە سەختەی بۆ چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێش پێکهاتووە، مێژویەکی درێژی هەیەو دەتوانم بڵێم دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و دروستبوونی دنیای دووقوتبی. ئەوە قسەی زۆر هەڵئەگرێت و  لێرەدا  جێگای نابێتەوە کەبەدێژی باسی بکەین.

دوای شکستی یەکێتی سۆڤیەت دەتوانم بڵێم کۆتایی دەورەیەك بوو کەدنیای دووقوتبی وایکردبوو بزوتنەوەی کرێکاری لەجێگاو ڕێگایەکی تایبەتدا بوو، لەدوای ئەوە ئیتر سەدەمێکی ترو دەورەیەکی تر هاتە پێشەوە، ئێستا جیهان بەگشتی لەچوارچێوەی بازاڕی ئازاددا بەڕێوەدەچێت، ئێستا هیچ وڵاتێك نییە کەبەڕێنماییەکانی سندوقی قەرزی نێودەوڵەتی کارنەکات، یەکێك لەمەرجەکانی ئەم سندوقە ئەوەیە ئەووڵاتانەی قەرزی لێوەردەگرن ئەبێت تەواوی خزمەتگوزاریەکانی کەدەوڵەت ئەیدا ڕایبگرێت و تەعین مەرکەزی نەمێنێت، بایەخ بدرێت بەکەرتی تایبەت و…هتد.. یەعنی بەکورتی سەردەمی حکومەتی خۆشگوزەرانی نەمێنێت.

لەهەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠١١ سەرەتای دەستپێکردنی ئەومەرجەی سندوقی قەرزی نێودەوڵەتی بوو، ئەوەتا ئێستا خۆتان ئەبینن چۆن ساڵ بەساڵ خزمەتگوزاریەگشتیەکان نامێنێت و نرخی شتومەك بەردەوام لەزیادبوندایەو بێکاری زیادیکردووەو تەعین مەرکەزی نەماوە، موچە نادرێت و کەمدەکرێتەوە.. هەموو ئەمانە ڕادەستی بازاڕی ئازادکراوەو کومپانیاکانیش ئازادن و چۆن قازانجیان بکەن وادەکەن. بەمانایەکی تر، حکومەت شانی خۆی خاڵی بکاتەوە لەبەرپرسیارێتی بەژیانی خەڵك و کومپانیاکان ئازادبن، بازاڕ ئازاد بێت، حکومەت تەنها وەك دەزگایەك بێت بۆشەرعیەتدان بەبازاڕی ئازادو وەرگرتنی باج و سەرانە لەخەڵکو لەکومپانیاکانیش، ئەوە ئەوحاڵەتەیە کەئێستا زۆربەی جیهانی تێدایە بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

دەنگی کرێکار: زۆرباشە، کەواتە ئێستا کرێکاران و خەڵکی زەحمەت کێش لەبەرامبەر ئەم گرانییە چیبکات، لەکاتێکدا حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی لەبەرامبەر ژیانی هاوڵاتیاندا وەلاناوەو تەنها سەرقاڵی ئەوەن کە سیاسەتی بازاڕی ئازادو خواستی ئەم بازارە جێبەجێ بکەن؟. ڕێگا چارە چییە؟

وەستامەهدی: هەروەك وتم، ئەم هەلومەرجە سەختە، هەلومەرجی سەردەمێكی تازەیە، تازەیە بۆزۆرێك لەو وڵاتانەی کەپێشتر وەك دەوڵەتی خۆشگوزەران حسابدەکران، بۆیە نەخەڵك بەئاسانی بۆیان هەزم ئەکرێت و نە دەسەڵاتدارانی سیاسیش شارەزایی تەوایان هەیە کە بەچ ڕێگایەک و چۆن شەرعیەت بدەنە بازاڕی ئازاد.. ڕاستە لەکوردستان خەڵك لەبەرامبەر ئەم هەلومەرجە بێدەنگ نێن و بۆ گرانبوونی هەرشتێك بەدەنگ دێن و لەمەیدانن، بەڵام ئەم ناڕەزایەتیانە هێشتا لەکوردستان نەیانتوانیوە تەنانەت یەك پڕۆژەش لانیکەم ڕابگرن، مەبەستم لەو پڕۆژانەیە کەخزمەتگوزاری گشتین و حوکمەت دابینیان دەکات، بەڵام تەحویلی کەرتی تایبەت دەکرێن، هەرلەخوێندنی خۆڕاییەوە تا کەرتی تەندروستی، کارەباو ئاوو، ڕێگاوبان… هەمو ئەمانە بەپروسەیەکی لەسەرخۆۆ هێواش دەچنە ناو پرۆسەی بازاڕی ئازادەوەو خەڵك لیی بێبەش دەبن و ئەبێت بەپارەیەکی زۆر دەستیان پێڕابگات. تەنانەت بەشێکی زۆریش لەوانەی کەپارەکیان پێیە ناتوانن سەرمایەگوزاری بەپارەکانیانەوە بکەن لەبەرئەوەی باج و خەراجێکی زۆریان لێوەردەگیرێت. هاوکات دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق نەیانتوانیەوە مەرجەکانی خۆیان بەسەر سندوقی قەرزی نێودەوڵەتیدا فەرزبکەن. کومپانیا نێودەوڵەتیەکان بەئارەزوی خۆیان بازاڕی عێراق و هەرێمیشیان داگیرکردووەو کامە وەبەرهێنانی گرنگە دەستیان بەسەراگرتووە. بۆیە ئەوەی بۆکرێکاران گرنگەو پێویستە بیکات، یەکەمین شت ڕێکخراوکردنی خۆیانەو گرێدانی ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکانە بەیەکەوە، دروستکردن و ڕێکخراوکردنی جەماوەری ناڕازی لەبەرامبەر بەم سەردەمەدا کەژیان وگوزرانی ملیۆنان خەڵکی خستووەتە لیواری مەرگەوە.. خەبات لەدژی شەر، لەدژی گرانی و باڵادەستی بازاڕی ئازادو وەستاندنەوە بەڕووی ئەم سیستەمەدا، لەسەرئاستی دنیا ئەمە تەنها ڕێگایە. ئەمە لە زۆربەی وڵاتانی ئەروپاو ئەمرێکاو ئەووڵاتانەی کە کرێکاران هۆشیاری چینایەتیان درك پێدەکەن مەیداندارەو ڕۆژانە ناڕەزایەتی توندیان هەیە لەهەندێک جێگادا توانراوە دەسەڵات پاشگەز بکاتەوە و بوەستێنێت. ئەمە بۆ ئێرەش، بۆ هەرێمی کوردستانیش هەروایە. ئەگەر کرێکاران و جەماوەری ناڕازی لەمەیدان بن وخەبات بکەن بۆ باشترکردنی ژیان وگورزەرانیان، ئەوا دەتوانرێت بەر بەگرانی وبێکاری و زۆرشتیتر بگیرێت.. ئێستا باشترین شت ئەوەیە خەڵك لەبەرامبەر بەگرانکردنی شتومەک و نەهێشتنی خزمەتگوزارییەکان داوای زیادکردنی حەقدەست بکات.. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە شیعاری لانیکەمی حەقدەست بکرێت بە دووملیون دینار.. ئەوان تازە هجومەکانی خۆیان دەستپێکردووە بۆوێرانکردنی ژیانی خەڵک و داروبەرد ئەکەن بەکۆمپانیا، هەرچی بەکەڵی خەڵک بێت دەیانبار گرانکراوە.. کەواتە دەبێت کرێکاران وخەڵک بەگشتی ئەو ناڕەزایەتیە پچڕ پچڕە بەهێزو گەورەتر بکەنەوەو بێنە مەیدانەوە لەپێناوی زیادکردنی مووچەو حەقدەست و فەرزی بکەن بەسەر دەسەڵاتداران و حکومەتدا..

Related posts

ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی دابین بۆ مافەکانی مرۆڤ و بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

هەڵەبجەی کۆن: ئەگەر شایستە داراییەکانمان وەرنەگرینەوە، ڕێگای ترمان هەیە!

Dangi Krekar

لەپەراوێزی مانگرتنی کرێکارانی پۆست لەکەنەدا! مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی پۆست لەکەنەدادا

Dangi Krekar

Leave a Comment