Dangikrekar.com
هەواڵ

چیتر لەبەرامبەر خواست و مافە ڕەواکانماندا بێدەنگ نابین!

چیتر لەبەرامبەر خواست و مافە ڕەواکانماندا بێدەنگ نابین!

پەیامێک لەئەنجومەنی سەربەخۆی کرێکاران وکارمەندانی بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیەوە بۆ ڕای گشتی

|  دەنگی کرێکار:

وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەنەدان و دواکەوتنی موچەکانیان، ئەنجومەنی سەربەخۆی کرێکاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەباخی گشتی سلێمانی، ڕاگەیاندنێکی لەژێر ناوی”بۆ ڕای گشتی و زەنگێک بۆ دەسەڵات” بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەدۆخی ناهەمواری ژیان و گوزەرانی کرێکاران و کارمەندان، بەهۆی نەدانی موچەکانیانەوە دەکات. لەڕاگەیاندنەکەدا وێڕای ئەوەی حکومەت ئاگادار دەکەنەوە، هاوکات چەند خواستێکیشیان خستۆتەڕوو، کەئەمانەن:

١/ پێوسیتە دەستبەجێ مووچەی مانگی دەمان(١٠) پێبدەن و لەمەودواش هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا مووچەکانمان پێبدرێت

٢/ وەک تەواوی مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانمان توطین بکرێت لەدەرەوەی هەژماری من. هەروەها تەواوی دەرماڵەکانمان هاوشێوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق بکرێت.

٣/ دەستبەجێ دەستبکرێتەوە بەپلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کەساڵانێکی دوورو درێژە بەناڕەوا ڕاگیراوە.

٤/ گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانمان کەمافێکی سەرەتایی خۆمانە کەبەناوی ئابوری سەربەخۆوە لێمانبڕاوە.

٥/ گەڕاندنەوەی سێ مووچەی پارساڵمان(١٠-١١-١٢) کەلێمانبڕاوەو کەوتۆتە نێوان گیروگازی حکومەتی ناوەندو هەرێمەوە.

٦/ ڕایدەگەیەنین ئەگەر لەماوەیەکی دیاریکراودا وەڵام بەخواستەکانمان نەدەنەوە، ئەوا هەموو ڕێگایەکی مەدەنیانە دەگرینەبەر.

 

Related posts

Kurdistan teachers need your support!

Dangi Krekar

هاوڕێیانی کرێکار.. با ساڵی تازە بکەینە دەسپێکی قۆناغیکی تازەی خەبات بۆ خۆڕێکخراوکردن و سەپاندنی داخوازیەکانمان!

Dangi Krekar

ژمارە ٨١ ی رۆژنامەی دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

Leave a Comment