Dangikrekar.com
سەرنوسەر

هاوڕێیانی کرێکار.. با ساڵی تازە بکەینە دەسپێکی قۆناغیکی تازەی خەبات بۆ خۆڕێکخراوکردن و سەپاندنی داخوازیەکانمان!

 سەروتار

هاوڕێیانی کرێکار.. با ساڵی تازە بکەینە دەسپێکی قۆناغیکی تازەی خەبات بۆ خۆڕێکخراوکردن و سەپاندنی داخوازیەکانمان!    

کرێکارانی کوردستان ساڵیکیتریان لەدۆخێکی سەخت و دژواری کارو ژیاندا تێپەراند.. ساڵێک کەلەسایەی حکومەتی هەرێم و مامەڵەی کۆمپانیاکاندا، کرێکاران چ لەکەرتی حکومی وچ لەکەرتی تایبەت، سەرەڕای گرانی وکەمی خزمەتگوزاری وبێکاریەک کەبەرۆکی بەکچان و کوڕانی گەنج گرتوە، ڕووبەڕوی ئەوپەڕی زوڵم وبێمافی بوونەتەوە. موچەی مانگانە کە تەنها سەرچاوەی بژێویە، لەگەڵ ئەوەدا کەبڕێکی ئێکجار کەمە، بەڵام بەردەوام لەژێر هەڕەشەی نەدان و دواکەوتندا بووە. هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردن و غرامەکردنی کرێکاران، لەلایەن خاوەنکارەوە، بەردەوام شمشێری سەرسەری کرێکاران بووە، ئەمە جگەلەوەی کە دامەزراندن و بەدەستهێنانی فرسەتی کار لەدەست حزبەکان و بەواستەو واستەکاریدا بووە. زۆری سەعاتکاری ڕۆژانە و زێدەکاری، نەبونی پشوی ساڵانە هیچ جۆرە بیمەیەک بۆ کرێکاران، لەوانە بیمەی تەندروستی، ڕاهێنان و فێرکردن، بەپێویست کرێکارانی کوردستانی خستۆتە ژێرباری دۆخێکی سەختی ژیان و کارەوە.  ڕوداوەکانی شوێنیکار کرێکارانی خستۆتە نێو جەنگیکی مەترسیدارەوە. مەسەلەی خانەنشینی ودەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەمافێکی سەرەتایی کرێکارنە، حکومەت نەک هەر نەیتوانیوە بەشی زۆری کرێکارانی کوردستان دەستەبەربکات بگرە فرسەتیداوە کەکۆمپانیاو خاوەنکارەکان خۆیان لەمافی خانەنشینی کرێکارن بدزنەوە. ئازادی ڕێکخراوبوون ومانگرتنی کرێکاران، بەتایبەتی لەناوەندی کاردا، نەک هەر پێشێل دەکرێ و بوار نادرێ بەکرێکاران وەک مافێکی خۆیان دەستی بۆبەرن، بەڵکو هەرجۆرە هەوڵێکی کرێکاران لەم بارەوە، لەلایەن خاوەنکار وکۆمپانیاکانەوە، بەپیلانگێری و ئاژاوەگێڕی ناودەبرێ کە ئاخریەکەی بە لەسەرکار دەرکردنی کرێکاران وسزادانیان تەواودەبێت.. بەڵام هۆکاری ئەم دۆخە چیە؟ بۆچی کرێکارانی کوردستان لەگەڵ ئەم هەموو ستەم و زوڵمەدا بەرەوڕو کراوەتەوە؟

سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکان، هەمو ئامانجیان کۆکردنەوەی قازانج وزیاترکردنی سەرمایەکانیانە ولەم کارەشیاندا، بەدوای کاری هەرزان وبێدەنگ کردنی کرێکارانەوەن، بەڵام ئەوەی کەئەم دۆخە جێگیر دەکات، خودی توانای بەرگریکردن ولەمەیداندابونی کرێکاران خۆیانن. واتە ئەگەر کرێکاران پەرشوبڵاوبن، ئەگەر هوشیارنەبن بەهێزی کۆمەڵایەتی و یەکگرتویی خۆیان وبۆی تێنەکۆشن، ئەوا خاوەنکار زیاتر مەرج بەسەرکرێکاراندا دەسەپێنێ. لەیەک وتەدا ڕیشەی دەسەڵاتی سەرمایەداران، لە پەرشوبڵاوی و نەبونی ڕیزی یەکگرتووی کرێکاراندایە. کەوایە کرێکارانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەست بۆ گۆڕانکاری وباشکردنی دۆخی کارو ژیانیان ببەن، ئەوا دەبێ هەرلە ئێستاوە، ڕێزی خۆیان کۆبکەنەوەو لەدەوری خواستەکانی خۆیان  یەکگرتوبن. کرێکارانی کوردستان بۆ ئەوەی سنورێک بۆ مامەڵەی کۆمپانیاکان دابنێن، پیویستە لەهەوڵی یەکگرتویی و ڕیکخراوکردنی ڕیزەکانیان و هینانەمەیدانی هێزی  یەکپارچەی چینایەتیانەوە بن.  کەوایە هاوڕێیانی کرێکار.. با ساڵی تازە بکەینە دەستپێکی قۆناغیکی تازەی خەبات بۆ خۆڕێکخراوکردن وسەپاندنی داخوازیەکانمان، بەسەر خاوەنکار و کۆمپانیاکان ودەسەڵاتداراندا..

Related posts

  فەرمانبەران و مامۆستایان هەژمارى من ڕەتدەکەنەوەو بانکى TBI بەپیلانگێڕ ناودەبەن!

Dangi Krekar

خه‌ڵكی فەلەستین پێویستی بە پشتگیری هەمەلایەنە هەیە، لەپێناو بەرگرتن بە کۆمەڵکوژی  و ئەو تاوانانەی کە بەردەوام بەرامبەری ئەنجام دەدرێن 

Dangi Krekar

ئەمساڵ یەکی ئایار، بەسازدانی گردبونەوەی جەماوەری لەشارەکانی هەولێر، سلێمانی وکەرکوک بەرزڕاگیرا!

Dangi Krekar

Leave a Comment