Dangikrekar.com
وتار

کام جۆر خەبات بۆ ئێستا گونجاوە!

کام جۆر خەبات بۆ ئێستا گونجاوە!

      |  شاباز مەحمود:

 

 دەستپێکردنی خەباتێکی سەرکەوتووانەی ڕۆژانەو فراوانی چینی کرێکار لەدەوری داخوازییە دەمودەستە ئابوری و سیاسییەکانی خۆی، هەروەها پێکهاتنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کرێکاران و یەکگرتووکردنی ڕیزی چینایەتی کرێکاران، گرنگترین مەرج و هەنگاوەکانی پێشڕەوی ئەم بزووتنەوەیەن هەنگاوی یەکەمیەتی بۆ دەرباز بوون.

 ڕێکخراوە جەماوەرییە کرێکارییەکان بناغەیەکی سەرەکین بۆ خەباتی چینایەتی کرێکاران، وە پێشڕەوی و سەرکەوتنیش لەو خەباتەدا بەبێ پێکهاتن وبەهێزبوونی ئەم ڕێکخراوانەو یەکگرتووبوونی بەرینی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار لەو ڕێکخراوانەدا لەتوانادا نییە.

 ڕێکخراوە جەماوەرییەکان دەبێت بنەمای دەخالەتی هەرچی بەرینترو هەڵسوڕاوانەتری کرێکاران لەخەباتدا، وەپشت بەدیموکراسی وبەڕێوەچوونی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکاران ببەستێت. لە غەیری ئەم حاڵەتەشدا بێگومان بیرۆکراسی و بڕیاردان بەجیا لەئیرادەی کرێکاران لەناو ڕێکخراوە جەماوەرییەکان سەرهەڵدەدات و خۆی دەبێتە کۆسپیک لەسەر ڕێگای بەرەوپیشچوونی خەباتی کرێکاران.

ئیستا دۆخمان چۆنە!

 بارودۆخی ژیانی ڕۆژانەی کرێکاران و چینە بندەستەکانی کۆمەڵگا، زیاتر لەهەرکاتێک تووشی کێشەو مەترسی گەورە کردووە. شکستهێنانی یەک لەدوای یەکی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتداران لەهەرێمی کوردستان و لەئاست پێویستی پەرەپێدان و گەشەی ئابووری لەکوردستاندا، شەپۆلی لەسەر کار دەرکردن و وەدواکەوتنی حەقدەستی چەند مانگەی کرێکاران و لەشکری گەورەی بێکارانی بەشوێن خۆیدا هێناوە. ئەمە ڕەوتێکی ڕوو لەهەڵکشانە کە هەتا ئێستاش درێژەی هەیەو ژیانی سەدان هەزار کرێکاری لەگەڵ ئاسۆی مەترسیداری و بێکاری و هەژاری زیاتر رووبەڕوو کردووەتەوە. نەبوونی دەرفەتی کار بۆ دەیان هەزار گەنج، لەشکرێکی گەورەی بێکاری دروستکردووە.

 کرێکارانی جیهان یەکگرن! کرێکاران هیچیان نیە هەتا لەدەستی بدەن، تەنها زنجیری کۆت و بەندیان نەبێت، بەڵام جیهانێک بەدەست دەهێنن.. ئەمە دروشمە بەناوبانگەکەی کارڵ مارکس کە دوو سەدە لەمەوبەر لەپێناو ڕزگاری بۆ چینی کرێکاران گوتوویەتی. ئەم دروشمەی مارکس شادە ماری زۆرینەی ڕەوتەکانی خەباتی چینایەتی بووەو پاش دوو سەدە لەو دروشمەی مارکس هێشتا کرێکار هیچی نیە لەدەستی بدات تەنها زنجیرەکانیان نەبێت.

 بۆیە تەنها ئاسۆیەک بۆ کرێکاران کە هەبێت تەنها لەدەوری یەکتری کۆبوونەوەو نزیک بوونەوەیانە لەیەکتری لەپێناوی کۆکردنەوەی ڕیزی پەرش و بڵاویان لەناو ڕێکخراوێکی واقیعی کرێکارانەی خۆیاندا.. دەبێت چینی کرێکار درک بەم پێوستیە حەیاتیەی خۆیان بکەن، ئەگینا ئایندەیەکی پڕتراژیدای لەمەی ئیستا کەهەیە خراپرتریش چاوەرێمان دەکات..  بێکاری و نەداری، نەبوونی خزمەتگوزاری،  کەمی هەقدەست و  نەبوونی دەرفەتی کارو ..تاد.. ئەو ئایندەیەی کەپێوستە بنیادی بنێن، دە بێت لەدەست ئێمەی کرێکاران و جەماوەری ناڕازی و ئازایخوازدا بیت .

Related posts

گردبوونەوەخاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا

Dangi Krekar

کرێکارێک لەنهۆمی سێیەمی پرۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لەسلێمانی کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

ناڕەزایەتییەكی نوێ دەستپێدەكات

Dangi Krekar

Leave a Comment