عێراق: مانگرتنی کرێکاران وکارمەندانی نەخۆشخانەکان، کەرتی تەندروستی پەکدەخات!
| دەنگی کرێکار :
ڕڕۆ ٢٠٢٥/٣/٢٥ زیاتر لە ١٥ شاری عێراق گەورەترین مانگرتنی ناوەندە تەندروستیەکان بایکۆتی گشتییان ڕاگەیاند بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکانیانەوە. فیراس موسەوی، نەقیبی سەندیکای پەرستارانی عێراق ڕاگەیاند: لەئەمڕۆوە کارکردن لەسەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان نەخۆشخانەو کەرتەکان ڕادەگرین و بایکۆت دەکەین جگە لەشوێنە هەستیارەکان.
ئەو دەڵێت:”لەبەر پێویستی هاوڵاتییان٥٠%ی پەرستاران لەدەوامی خۆیان بەردەوامدەبن و شێوازی مانگرتنەکە نیو بە نیو دەبێت.”
ناوبراو باس لەوەشدەکات، کە: بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان لەلایەن حکومەتەوە، ئەو بڕیارەمان داوەو بڕیارەکەش نێردراوە بۆ لقەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکان و هەموو ئەو پەرستارانەی سەر بە سەندیکاکەمانن بۆ پاپەندبوون پێیانەوە. هەروەها لەبەیان نامەیەکیاندا کەلەچەند خاڵێکدا بڵاوکراوەتەوە، جەخت دەکرێتەوە لەهێمنی، خۆکەنارگرتن و دوورکەوتنەوە لەهەر کەناڵێکەوە کەکاریگەری دابنێت لەسەر مانگرتنەکەو بەلاڕێدانی بردنی بەمەبەستی تێکدانی هەتا بەئامانجەکانی نەگات. وەڵامی هەر هەڕەشەیەک یان فشارێک مەدەرەوە کە لەوانەیە لەلایەن هەندێک بەش یان قەوارەوە بێتە پێشەوە کە هەوڵدەدەن ڕێگری لەپێشڕەوییەکان بگرن بەرەو گەیشتن بەداواکارییەکانمان و لەئەگەری هاتنەپێشەوەی هەر جۆرە هەراسانکردنێکدا ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ سەندیکاکەدا بکە. سەرجەم پەرستاران لەشارەکانی بەغدادو ناوەڕاست و باشوری عێراق بریتین لەزیاتر لە ٣٠ خاڵ و دیارترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
١- زیادکردنی دەرماڵەی مەترسی لەڕێژەی ٢٠% بۆ ١٠٠%
٢- پێدانی پۆستی باڵا لەدامەزراوە تەندروستی و کارگێڕییەکان بۆ پەرستارانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا
٣-دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم پەرستاراندا
٤-کردنەوەی بۆردی عێراقی و عەرەبی بۆ پەرستاران و دامەزراندنی دەرچووانی ٢٠٢٤
٥-تەرخانکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ پەرستاران لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەهەڵگرتنی ناوی ئەوان، وەک پێزانین بۆ هەوڵ و قوربانیدانەکانیان.