Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

سە روتا ری ژمارە ٤٧پێدانی موچەی خانەنشینی تەسەل…کەپێداوویستیەکانی ژیانێکی هاوچەرخ بۆخانەنشینان دابین بکات ، خواستی کرێکاران و کارمەندانی کوردستانە

سرەوتا رپێدانی موچەی خانەنشینی تەسەل…کەپێداوویستیەکانی ژیانێکی هاوچەرخ

بۆخانەنشینان دابین بکات ، خواستی کرێکاران و کارمەندانی کوردستانە

ماوەیەکە وەزارەتی کاری حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی بۆ بەدیجیتاڵ کردنی دەستەبەرکردنی کرێکاران(زەمان) ڕاگەیاندوە وبڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٦ نزیکەی ٥٠٠ هەزار کرێکاری پێ دەستەبەر بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە تائێستا نزیکەی ١٥٣ هەزار کرێکار لەسەرکاغەز دەستەبەرکراوە. ئەم ئامارەش جگەلەوەی کەپێمان دەڵیت کۆمپانیاکان ئامادەنین کرێکاران دەستەبەری کۆمەلایەتی بکەن وبەڕۆشنی مافی مافی خانەنشینی کەلە یاسای کاردا جێگیر کراوە، جێبەجێ بکەن، هاوکات لەدۆخی ئێستای سیستەمی کاری کۆمپانیاکاندا، هیچ گرەنتیەک نیە بۆئەوەی حکومەت بتوانێت، مافی خانەنشین کردنی کرێکاران بەسەر کۆمپانیاکاندا بسەپێنی وئەو یاسایەی کەپەسەندی کردوە وەک خۆی کاری پێبکات. بۆیە ئەگەری پێشێلکردنی مافی کرێکاران بەکراوەیی دەمێنیتەوە، مەگەر ئەوەی کرێکاران خەبات بکەن بۆ سەندنی هەقی خۆیان.

بەڵام ئەمە هەموو ڕاستیەکانی ئەم بابەتە نیە، ئەوەی جێگای ڕاوەستانە لەسەری، بڕی موچەی کرێکارانی خانەنشین کراوە، لەکاتێکدا دەبینین حکومەت لانی کەمی کرێی کرێکارانی بە٣٥٠ هەزار دیاری کردوە، کاتێکیش خانەنشین دەکرێ، ئەگەر ئەم لانی کەمی کرێیەشی بەتەواوی پێبدرێت، بەدڵنیایەوە وەڵامدارەوەی ژیانێكی ئاسایی نابێت. بەتایبەتی لەدۆخی ئێستادا کە لەلایەک بێکاری وگرانی مەوادی خۆراکی، جلوبەرگ، بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریەکانی وەک هاتوچو، تەندروستی، خوێندن، ئاووکارەباو کرێ خانوو، وە دەیان پێداویستی تری ڕۆژانە کە نرخەکانیان نەکە هەربەرزە، بەڵکو ڕۆژ بەرۆژ لەهەڵکشاندایە، ئایا کرێکارێک کەدوای ١٥ ساڵ و٢٠ ساڵ کارکردن ئەگەر شانسی خانەنشینی پێبدرێ ومانگانە موچەیەکی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دینار وەربگرێ دەتوانی لانی کەمی بژێوی بۆخۆی وخێزانەکەی دابین بکات؟، بەدڵنیایەوە لەم ڕۆژگارە سەختەی ئەمڕۆدا ولەژێر ڕەحمەتی سیاسەتی باجگیری حکومەتدا، هەرگیز بەو بڕە موچەیە هیچ کرێکار وکارمەندێکی خانەنشین کراو ناتوانێ ژیانی ڕۆژانەی خۆی دابین بکات، ئەمە ئەگەر حکومەت دانی موچەش دوانەخاو بەپاساوی جۆراوجۆر لێی نەبڕێت.

کەوایە کرێکاران وکارمەندان دەبێ چیبکەن؟ بەدڵنیایەوە چاوەڕی کردن لەحکومەت تەنها ئەو مانایەی هەیە کە کرێکاران خۆیان تەسلێم بەم دۆخە سەختەی کارو ژیانی ئێستا بکەن و تەحەمولێ ژیانێکی مەرەومەژی بکەن، بەپێجەوانەی ئەمەوە کرێکاران وکارمەندان، دەبێ بیرێک لەژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بکەنەوە وهەر لەئێستاوە لەدەوری خواستی“ پێدانی موچەی تەسەل، کەپێداویستیەکانی ژیانێكی هاوچەخ بۆ خانەنشینان دابین بکات“ پێ بنێنە مەیدانەوە وهەولێ یەکگرتوکردنو ڕێکخراوکردنی ڕیزەکانی خۆیان بدەن. هاوکات خەبات بۆ زیادکردنی کرێ و بەرزکردنەوەی ئاستی موچەیکرێکارانوکارمەندانبۆهەمووساڵیک،بەپێیچونەسەرینرخیکاڵاکانبکەنەئاڵایهەوڵەکانیان. خەباتێکی ئاوا ئەتوانێ بەرزکردنەوەی ئاستی موچەی خەنەنشینی بەدوادابێ. لەیەک وتەدا خەبات بۆ باشبژێوی و دیاریکردنی موچەی خانەنشینی تەسەل ئەو ڕیگایەیە کە هەڵسوڕاوانی کرێکاری دەبێ بۆی دەست بەکاربن ولەڕێگای هوشیارکردنەوەو یەکگرتوکردنی کرێکارانەوە بۆی تێبکۆشن وناڕەزایەتیەکانی خۆیانی بۆ بهێننە مەیدانەوە و ڕێگا نەدەن ژیانو بژێوی کرێکارانو خانەنشینان بەتەنها لەدەستی خاوەن کارو کۆمپانیاکاندا بێ و ژیان و داهاتوی خۆیان بەهەوڵە بێ ئەنجامەکانی حکومەت و وەزارەتی کار بسپێرن ..

Related posts

ڕۆڵی یاسای کار لەچوار چێوەی سیستەمی کاری کرێگرتەدا!!

Dangi Krekar

سێ ڕووداوی کارو سێ قوربانی لەسێ شوێنی جیاجیادا

Dangi Krekar

کرێکارێ لەنهۆمی ١٢باڵه خانە یەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

Leave a Comment