Dangikrekar.com
وتار

دواستوون /ڕیکخراوبوونی کرێکاریی، تەنها چەکە بۆ گۆڕێنی ئەم هەلومەرجە داسەپاوە، بەسەر کرێکاراندا!

 دەنگی کرێکار

بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری لە کوردستان، لەپاڵ گرانی ودەیان کێشەیتر، گەنجان وهاوڵاتیانی ئامادە بەکاری ناچار کردووە بۆ پەیدا کردنی کار پەنا بەرنە بەر واستەو ئەوانەش کارێکیان دەست کەوتووە یان دەبێ لەئاست زوڵموزۆرێك کەکۆمپانیا وخاوەنکارەکان، لێیان دەکات بێدەنگی هەڵبژێرن یان  ڕووبەڕوی لەدەستدانی کارەکەیان ببنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەلە کوردستان وەزارەتێك هەیە تایبەت بەکاروباری کۆمەڵاتی و ئەرکیەتی کە بازاڕی کار ڕێکبخات وئەوانەی کە بێکارن و دەیانەوێت کارێکیان دەست کەوێ لەرێگای نوسینگەکانی بەکارخستنەوە بخرێنە سەرکار، بەڵام لەجیاتی نوسینگەی بەکارخستنەوە، ئەوانەی بێکارن  بە خێرخوازی و دیوەخان وخزمایەتی وواسیتەی حیزبیەوە، کرێکار دەخەنە سەرکارو بەم حاڵەشەوە یەشتا کرێکارەکان کە لەم ڕێگایەوە کارێکیان دەستدەکەوێ، کۆڵێک سوپاسی ئەو کەسایەتیانە دەکەن کە کاری بۆیان پەیداکردووە، لەولاشەوە بەڕێوەبەراتیەکانی سەر بەوەزارەت ئیدعای ئەوە دەکەن کە خەڵك دەتوانێت لای ئەوان خۆی ناونوس بکاو بەپێی ئیختیساس کاری بۆ دەدۆزنەوە!. ئەم وەزعە ئەوەمان پێدەڵێ کە سیستەمی ڕێکخستنی بازاڕی کار بەجۆرێکە کەحکومەت خۆی ڕێگەی خۆش کردووە بۆ کومپانیاکانی کەرتی تایبەت و خاوەنکارەکان و حیزبەکان و ئەوانەش کە واخۆیان نیشاندەدن خێرخوازن، موستەفید بن لەم دۆخەو کرێکاران ناچارکەن بەبێ وەرگرتنی هیچ مافێک، تەنانەت ئەوەش کە بەنیوە ناچڵ لەیاسایکاردا دانی پێدانراوە،  کاربکەن. واتە قوبوڵ کردنی کارێکی بێ مەرج کە لە کۆتایدا ئەم دۆخەی ئێستای لێ بەهەرم هاتووە. کاری موەقەت وبێگرێبەست، نەبونی هیچ جۆرە زەمانەتێك بۆ بەردەوامی کار، نەبونی بەرزبونەوەی پلەی کار، ڕاهێنان، زیادبونی کرێ لەساڵدا، نەبونی ئازادی ڕێکخراوبون و دەیان بێمافی تر، هەموو ئەمانە بازارێکی بێسەروبەر، کەدەستی کۆمپانیاکانی ئاوەڵاکردوە بەئارەزوی خۆیان کرێکاران بڕەتێنن. بێگومان لەدرێژەی ئەم دۆخەدا، تادێت هەلومەرجی کاروژیانی کرێکاران سەختر دەبێت وکرێکاران بێئیرادە دەبن و تەوەقوعیان دێتەخوارەوە. بەڵام ئەگەر ئەمە لایەنێکی ئەم دۆخە بێت، لاکەیتری پەرشوبڵاوی وناڕیکخراوبوونی ڕیزەکانی کرێکاران خۆیانن. کەواتە کرێکاران بەرلەهەرشتێک دەبێ یەکگرتوبن وڕیزەکانی خۆیان ڕێکخراوبکەن. بەواتایەکی تر گۆڕینی ئەم هەلومەرجە لەگرەوی هەوڵو تێکۆشانی بەردەوام و دەخاڵەتی دەسبەجێی ڕابەران وکرێکارانی پێشڕەودایە، لە هەر کارخانەو ناوەندێکی کارو لەناو بێکاراندا، کرێکاران لەڕێکخراوە کرێکاریەکاندا، لەدەستەو کۆڕو کۆمەڵی کرێکاریدا، لەیەکیەتیە کرێکاریەکانو شوراو کۆمیتەو لێژنەکانی مانگرتندا، یەکگرتوبکەن. لەمڕۆدا کرێکارانی کوردستان  پێویستیان بە رێکخراوێکی خەباتکارانەیە کەهەموو کریکاران لەدوری داخوازیەکان، یەکگرتوبکەن وبەئاسۆیەکی رۆشنی خەباتکارانەوە، بۆ باشکردنی دۆخی کارو ژیان، مەسئولیەتی ڕابەرایەتی چینی کرێکار بگرنە ئەستۆ وئیتر چیتر ڕێگانەدەن کرێکاران لەچاوەڕوانی دەستی خێرخوازان و واسیتەی حیزبەکان ودیوەخانی سەرۆک عەشرەتەکاندا بمێننەوە. بەدەستهێنانی کار ودۆخێکی شایستە، مافێکی بێ ئەم ئە و لای کرێکاران و هەر هاوڵاتیەکی ئامادەبەکارە.

Related posts

دیداری ستافێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ کرێکاراندا

Dangi Krekar

بۆچی نابێ کرێکاران بەبێ گرێبەست کار بکەن؟

Dangi Krekar

کرێکاران دەبێ یەك دەنگ و یەکگرتووبن، ڕیزەکانیان یەکگرتوو بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل نەکرێت”

Dangi Krekar

Leave a Comment