ئا/ شاباز محمود
لەنێوان بازگەی خازرو موسڵدا کە ئاخرین بازگەیە لەنێوان هەردوو زونی پارتی و حکومەتی عێراقدا، کرێکارێکی هیندی کەتەمەنی ٢٨ساڵە بەناوی ئاسریکنا ئانکێشک لەبەرواری ١٣/٩/٢٠٢٣ هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەستگیریان کردووەو دیپۆرتی ئەو دیوو سنوری خۆیان لەگەڵ موسڵدا کردۆتەوە لەنێوان هەردوو بازگەکەدا بەپاساوی ئەوەی کەپاسپۆرتی پێ نیە. ئەم کرێکارە لەساڵی ٢٠١٨ هاتۆتە کوردستان و ماوەی ساڵێک لە هەولێر کاری کردووەو دواتر چووە بۆ دهۆک بەمەبەستی کارکردن و لەوێ بۆ ماوەی دووساڵ لە مارکێتێکدا کاردەکات. ئەو ئەڵێت : لە دهۆک لەمارکێتێکدا کارم دەکرد بۆ ماوەی دووساڵ، دواتر ئەوێم بەجێ هێشت بەبێ پاسپۆرت و پاسپۆرتەکەم لەلای خاوەن مارکێتەکەیەو دەستی بەسەردا گرتووە، هاتمەوە هەولێر بەبێ پاسپۆرت و لەگەڵ ١٧ کرێکاری نیپاڵیدا پێکەوە بووین وکارم دەرکرد، دوای ماوەیەک بێکاربووم تا ڕۆژێک ئاسایشی کەسنەزان دەستگیریان کردم و هێنامیان بۆئێرە کەنازانم کوێیەو بۆچی لێرەدام!.
لەبەدواداچونێکدا بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار زانیوویەتی کەپاسپۆرتی ئەم کرێکارە، دەستی بەسەردا گیراوەو خاوەن مارکێتەکە ئەم راستیەی پشت ڕاستکردۆتەوە ودەشڵێت لەدوای ئەوەی کە کرێکارەکە لەلای من نەماوەو چووە بۆ هەولێر، منیش ئیقامەکەیم پووچەڵکردۆتەوەو پاسپۆرتەکەشم تەسلیم بە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی دهۆک کردۆتەوە.. کرێکارانی کوردستان دەبێ لەو راستیە تێبگەن کەدۆخی کرێکارانی هاتوو بەهیچ جۆرێک باشترنیە لەوان وئەو مامەڵە نامرۆڤانەیەی کەدەسەڵاتدارانو خاوەن کۆمپانیاکان لەگەڵ کرێکاری خۆمالێدا دەیکەن، هەر ئەوەیە کەلەگەڵ کرێکارانی هاتوشدا ئەنجامی دەدەن.