Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

سویسرا: خۆپیشاندانی جەماوەری لەدژی گرانی!

 

ئاوات عەلی/نوێنەری دەنگی کرێکار- سویسرا :

ڕۆژی ١٦ ی سێپتامبر و لەشاری بیرنی پایتەختی سویسرا، لەسەر بانگەوازی یەکێتی سەندیکاکانی سویسرا ، ٢٠ هەزار لە کرێکاران و خەڵکی سویسری، دژ بەگرانی سەرسوڕهێنەری ژیانیان کە وەکو خۆیان باسی لێوە دەکەن بێوێنەیە بەڕیکەوت. ئەم خۆپیشاندانە جەماوەریە بەدوای بڕیارێکی حکومەت و کۆمپانیاکاندا دێت، کەنرخی کاڵا پێویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان، بەڕیژەیەکی زۆر زیادی کردوە، لەوانە: کرێ خانوو ٨٪، تەئمینی تەندروستی ١٣٪، ئاوی گەرم و سیستەمی گەرم کردنی ماڵان لە زستاندا٥٥٪، هاتوو چۆ ٤٪، خواردەمەنی٦٪، کارەبا ٤٦٪..

بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ژیانە کارەساتبارە کە سەرمایەداران و دەوڵەت بڕیارانداوە دایسەپێنن بەسەر خەڵکدا سەندیکا کرێکاریەکان داوای زیادکردنی مووچە دەکەن بەڕێژەی ٥٪ و قانوونی کردنی سێزدەهەمین موچەی خانەنشینان. جێگای ئاماژەیە خۆپیشاندەران، لەهەموو شارەکانی سویسراوە و بە وتارکێشان بەرەو پایتەخت بەرێ کەوتن وبەهەڵبڕینی هەزاران پلاکارتو لافیتە کە خواستەکانی جەماوەری ناڕازی لەسەر نوسرابوو، لەوانەش: “زیادکردنی موچەو دانانی زەریبە لەسەر سەرمایەداران، لە خەزێنەی دەوڵەت و سەرمایەداران پارەیەکی زۆر هەیە پێویستە موچە زیاد بکرێت”، “ئیتر بەسە ژیانی کولەمەرگی”، “زیادکردنی موچە بەڕیژەی ٥٪”، “ئەوەی موچە کەم دەکاتەوە ڕق و تووڕەیی خەڵکی بەرەوڕوو دەبێتەوە”، “ئەوە ئێمەین سەروەت و سامانی کۆمەڵ بەرهەم دەهێنین، بەڵام خۆمان لێی بەهرەمەندە نین”. شایانی باسە لەم خۆپیشاندانەدا سەرۆکی یەکێتی سەندیکا کرێکارییەکانی سویسرا کە ئەندامی حیزبی سۆسیالیستی سویسرایە لەگەل چەندەها کەسانی تر بەزمانەکانی ئەڵمانی و فەڕەنسی و ئیتالی قسەیان بۆ خەڵک کرد.

Related posts

گیانلەدەستدانی گەنجێکی تەمەن ۲۱ ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە

Dangi Krekar

لە خورماتوو کرێکارێکی گەنج گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

ئێمە کردارمان دەوێت نەک قسە! بۆ بەدەستهێنانی هەلی کارو خزمەتگوزاریەکان وباشکردنی دۆخی خراپی قەزاکەیان، خەڵکی شارۆچکەی کفری بەردەوامن لەمانگرتن

Dangi Krekar

Leave a Comment